ڕوودانی هه‌رکاره‌ساتێک له‌دنیادا، مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌رکردن و چاوه‌ڕوانیه له لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد بۆ ئاشکراکردنی ئه‌نجامه‌کان، ئه‌و وڵاتانه‌ی تۆزێک له ئازادی و یاساکان گه‌یشتوون، زۆر ورد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر دۆسیه‌یه‌ک ده‌که‌ن، که ڕووبه‌ڕووی تاک یان کۆمه‌ڵ ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و دۆسیه‌یه که‌په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ئاساییشی وڵاته‌وه هه‌یه، زۆرم سه‌یر پێهات.. بڕیاریشم دابوو ته‌نها وشه‌یه‌ک له‌و باره‌وه نه‌نووسم، تا ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی تیرۆرکردنی ئه‌م مرۆڤه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵام خۆشحاڵم به سه‌ره‌داوی نزیکبوونه‌وه‌ی ئاشکراکردنی لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌لایه‌ن وڵات پارێزانه‌وه، که‌وا منیش چه‌ند دێرێک به نه‌رم و نیانی ده‌رببڕم.
چونکه زۆرێک له‌و نووسینانه به زیاده‌ڕۆییه‌کی زۆره‌وه پڕبوون له ته‌شهیرو له‌هه‌مان کاتدا خۆ له‌بیرکردنی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی به‌ناو سه‌ربه‌خۆو ئاماده‌کراو بۆ شه‌ڕانگێزی! که‌زۆرینه‌ی نووسینه‌کان بۆنی خوێنیان لێده‌هات و تیرۆره‌کی فکری به‌دوای خۆیدا دروست ده‌کرد، هه‌رچه‌نده لای من تیرۆرکردنی سه‌رکرده‌یه‌ک و پاسه‌وانێک و خۆسووتاندنی کچێکی خێر له‌خۆ نه‌دیو منداڵێکی گه‌رمای نیهوه‌ڕیانی سه‌رشه‌قام.. هیچ جیاوازییه‌کی نیه له‌گه‌ڵ مردنی ڕۆژنامه‌نووسێک و قوتابییه‌ک.. تد، چونکه هه‌موویان ئه‌و مرۆڤه‌ن ده‌یانه‌وێ به ئازادی بژین، بۆیه پێش ئه‌وه‌ی له‌وه بڕوانم (زه‌رده‌شت) ڕۆژنامه‌نووسه، لای من ئه‌و مرۆڤ بووه، باوه‌ڕیشم نه‌بوو، خه‌ڵکانێک هه‌بن دوای ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه تاڵه‌ی به‌سه‌ر وڵاته‌که‌ماندا داهات، بۆ مه‌رامی تایبه‌تیان، ئه‌وه‌نده تامه‌زرۆی ڕووداوێکی له‌و جۆره‌بن، تا مه‌به‌ست و پێگه‌ی سیاسیان پێ به‌هێزبکه‌ن و، خۆڵ بکه‌نه چاوی ڕای ناوخۆ‌و ڕایگشتی، له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و فه‌وزایه دروست بکه‌ن.
ئه‌و کاردانه‌وه‌ی له تیرۆرکردنی زه‌رده‌شت عوسمان بینیمان، له قه‌تل وعامی قوربانیانی قامیشلۆو تۆپبارانی به‌رده‌وامی سنوو‌ره‌کانی کوردستانی ئازیزمان و خۆسووتاندنی به‌رده‌وامی ده‌یان کچۆڵه‌ی ئه‌و وڵاته به‌دینه‌کرا، ئه‌م دڵسۆزانه له کوێن شه‌قامه‌کان به لافیته‌و پۆسته‌رات بته‌نن؟ ڕۆژانه تیرۆری هه‌ستی ده‌یان خوێنه‌ر ده‌که‌ن، کوا مرۆڤایه‌تیتان؟ ئێوه به‌رده‌وام شه‌ق له ئازادی خه‌ڵک هه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌دی چۆن ئازادی ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن؟ ئێوه ڕۆژنیه یاسای ڕۆژنامه‌نووسیتان پێشێل نه‌که‌ن، کوێی یاساتان لاگه‌ره‌که؟ خێره ئه‌مڕۆ شه‌قامتان به‌ناڕه‌زایی ته‌نیوه‌و ڕێکخراوی دنیا نه‌ماوه ڕه‌وشی وڵاته‌که‌تان که‌نموونه‌ی ئارامی عێراقه، له‌پێش چاویان ناشیرین نه‌که‌ن وبه‌جه‌هه‌نه‌می نه‌چوێنن؟ نیگه‌ران نیم چاوتان به‌و شاره به‌هه‌شت ئاسایه هه‌ڵنایه و به (تاریکستانی ده‌چوێنن)، له‌وه نیگه‌رانم چاوتان له‌حوکمی داهاتووی وڵاته‌و ده‌تانه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی وڵات بخه‌نه ژێر چه‌پۆکتان، ئه‌مه کوێی گۆڕانکاریه‌کانتانه به‌ئێمه‌ی نیشان ده‌ده‌ن؟ هه‌ندێ له‌براده‌رانی هاوپیشه‌م.. ئێستا زۆر له‌وه نیگه‌رانم پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیتان ناشیرین کردووه‌و، مامه‌ڵه به‌قه‌ڵه‌م ده‌که‌ن، مه‌ترسی ئه‌وه‌شم هه‌یه به‌وشێوه‌یه بڕوات، له‌داهاتوودا شه‌رم دامانبگرێ له‌ناو خه‌ڵک ئاشکرابێت، که ڕۆژنامه‌نووسین.. !
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
