تائێستاشی له‌گه‌ڵدابێت ڕاگه‌یاندنو فه‌رمانبه‌ره‌كانی پارتی به‌چه‌ندین سیناریۆ وبڵاوكردنه‌وه‌ی سیسته‌می دیماگۆجیه‌ت كه‌وتونه‌ته به‌شینه‌وه‌ی تۆمه‌ت بۆ مێدیای ئه‌هلی و تۆمه‌تباركردنی چه‌ندین لایه‌نو كه‌سایه‌تی سیاسی كه‌ده‌ستیان له‌پشته‌وه‌ی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسماندا هه‌بوه، به‌جۆرێك هه‌ندێك له‌وسیناریۆیانه به‌دڵنیایه‌وه كه‌خۆشیان باوه‌ڕیان پێی نیه نه‌ك راِی گشتی هه‌رێم، له‌هه‌مان كاتدا به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی سی به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیان وئاسایشی گشتی (هه‌ولێر) و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست بڕین‌و تۆماركردنی سكاڵایان له‌و كه‌سولایه‌نانه كرد كه‌تۆمه‌ت ده‌خه‌نه پشت پارتی سه‌باره‌ت به‌تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان.
تیرۆركردنی ئه‌وخوێندكاره ڕۆژنامه‌نووسه كه‌سه‌رۆكی هه‌رێم له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا (ته‌نهابه‌قوتابی ناوی هێنا) ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه كاره‌كانی سه‌رده‌شت له‌هه‌ردوو مێدیای (ئاشتی نامه وساماڵ پۆست وچه‌ند ماڵپه‌ڕێكی ئه‌لكترۆنی) دا ده‌لاله‌ته بۆسه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان ڕۆژنامه‌نووس بوه، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم له‌وبه‌یاننامه‌یه‌دا گه‌ره‌كیه‌تی له‌ئه‌رزشی سه‌رده‌شتو خودی كه‌یسه‌كه‌ش كه‌تایبه‌ته به‌تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسان كه‌مبكاته‌وه!.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه كه‌سه‌رله‌به‌ری پڕه‌له‌هه‌ڕه‌شه‌و بوغزوقینه، ئه‌مه‌جگه‌له‌به‌لاڕێدابردنی كه‌یسی سه‌رده‌شت به‌تێكه‌لكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌وڕووداو وكاره نانیشتیمانیانه‌ی كه‌له‌ڕابردوودا ئه‌نجام دراون، كه‌ئه‌مه‌ش خۆیله‌خۆیدا سیناریۆیه‌كی دیكه‌ی پارتیه بۆچه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك له‌هه‌مبه‌رشاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسان، من لێره‌دا باس له‌دیمه‌نی به‌یاننامه جه‌نگاویه هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ناكه‌م كه‌ڕوبه‌ڕوی سه‌دان ڕه‌خنه‌ی جدی نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسان بویه‌وه‌و به‌س له‌به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی حیزبێًك نه‌ده‌چوو كه‌شانازیه‌كی ڕه‌ها به‌ئاستی مه‌عریفه‌ی خۆیه‌وه‌ده‌كات، وه‌لی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌نه‌بێت ئه‌گه‌ر كه‌مێك به‌ووردی بڕوانینه ئه‌وبه‌یاننامه‌یه ده‌گه‌ینه ئه‌وڕاستیه‌ی كه‌پارتی به‌رله‌ئاشكراكردنی بكوژانی سه‌رده‌شت عوسمان هه‌رله‌ئێستاوه خۆی یه‌كلایكردۆته‌وه كه‌ئه‌وان ده‌ستیان له‌تیرۆركردنیدا نیه!، هه‌روه‌ها له‌وبه‌شه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌جه‌وهه‌ری هه‌ڕه‌شه‌كانی تیادا چڕبۆته‌وه ده‌ڵێت: (هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا بوختانیان به دام و ده‌ستگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێم و به پارتیمان كردووه و به بێبه‌ڵگه و هه‌روا له خۆڕا، تۆمه‌تباریان كردوون، راپێچی به‌رده‌م دادگا ده‌كرێن و لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت)، كه‌واته لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی كه‌هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌پارتی به‌نیازه كه‌سانێك بێنێته سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌كان وسیناریۆیه‌ك دروستبكات سه‌باره‌ت به‌تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان تاكو تاوانه‌كه له‌سه‌رخۆی لابه‌رێت نزیكن له‌ڕاستیه‌وه؟!، ده‌ناچۆن به‌رله‌ئاشكراكردنی بكه‌رانی ئه‌و ڕووداوه پارتی ده‌توانێت سه‌تاسه‌ت ئه‌ستۆپاكی خۆی نیشان بدات؟!، (ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه كه‌دیاره‌خۆیان باش ده‌زانن زۆرترین په‌نجه‌ی تاوان بۆپارتی درێژده‌كرێت، كه‌ئه‌مه‌ش ته‌نها تۆمه‌تی بێبنه‌مانیه وه‌ك ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی پارتی باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، به‌ڵكو گومانی هه‌مووئه‌و واقعه تاڵانه‌یه كه‌ئه‌مڕۆله‌هه‌موو گومانه‌كانیدیكه گه‌وره‌ترنوپارتی به‌تۆمه‌تیان ناوزه‌د ده‌كات!) .
ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و شك‌و گومانانه‌ی كه‌پارتی تۆمه‌تبارده‌كات به‌تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان سه‌دبه‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترن له‌ئاست ئه‌و سیناریۆیانه‌ی كه‌پارتی دروستیان ده‌كاتو لایه‌نه‌كه‌نی دیكه‌ی پێ تۆمه‌تبارده‌كات!، ئه‌وه پارتیه كه‌بكه‌رانی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی وه‌ك یه‌كی شوبات وگروپێكی تیرۆرستی وه‌ك گروپه‌كه‌ی شێخ زانا‌و شتگه‌لێكیدیكه‌ی له‌ژێرده‌ست قوتارنابێت، ئه‌وه هه‌رپارتیه‌له‌ڕابردووداو تائه‌مڕۆش شانازی به‌وه‌ده‌كات كه‌ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی هێزه‌كانیانه‌وه خه‌ریكه ئارامی وئاسایش بۆشارێكی پڕكێشمه‌كێشی وه‌ك موسڵیش ده‌گێڕنه‌وه!، كه‌چی عه‌جه‌ب به‌ڕۆژی ڕوناكو به‌ناوئه‌وهه‌موو ترافك لایت‌و كامێرانه‌ی سه‌ر ڕێگای مه‌سیفدا خوێندكارێكی ڕۆژنامه‌نووس ده‌ڕفێندرێتو پاش تیرۆركردنی به‌چواربازگه‌دا ده‌برێته موسڵ وله‌وێ ته‌رمه‌كه‌ی فڕێده‌درێت؟!، بۆپۆلیسێك؟ بۆمروورێك؟ بۆپاسه‌وانێكی به‌رده‌م كۆلێژه‌كه؟ ته‌نانه‌ت بۆ هاوڵاتیه‌كی ئاسای نه‌هاته‌جواب له‌كاتی ڕفاندنه‌كه‌یدا ئه‌گه‌رئه‌مه پلانێكی پێشوه‌خته‌ی بۆدانه‌ڕێژرابێت؟!، وه‌بۆچی دوای تیرۆركردنه‌كه‌شی جگه‌له‌شایه‌د حاڵه‌كان كه‌به‌سه‌رچاوه قسه‌بۆ ڕۆژنامه‌كان ده‌كه‌ن هیچ داموده‌زگایه‌كی ئه‌منی هه‌ولێر ڕونكردنه‌وه ولێدوانێكی ڕوون ناده‌ن فزه‌یان لێوه‌نایه‌ت كه‌هه‌رهیچ نه‌بێت كه‌مێك گومانه‌كان له‌سه‌رخۆیان بڕه‌وێننه‌وه؟!، هه‌موو لایه‌ك په‌نجه‌ی گومان بۆ ده‌زگای پاراستنی پارتی ڕاده‌كێشێت، كه‌چی عه‌جه‌ب ڕای گشتی هه‌رێم وروژاوه وبه‌ده‌یان خۆپیشاندان ئه‌نجام درا بۆپرۆتستۆكۆدنی تیرۆری سه‌رده‌شت وچه‌ندین به‌رپرسوڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی هاتونه‌گۆ، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێمو سه‌رۆكی حكومه‌تو ته‌واوی به‌رپرسانی باڵای ئه‌م هه‌رێمه دێنه قسه، كه‌چی مه‌سروربارزانی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه؟!.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وگومانانه‌ی كه‌لای خه‌ڵكی بونه‌ته یه‌قین سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سروربارزانی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنه بۆكۆلێژه‌كه‌ی سه‌رده‌شتو قسه‌كردنیه‌تی به‌زمانی ئینگلیزی!، جارێ به‌رله‌باسكردنی ئه‌وسه‌ردانه پێویسته ئه‌وه بڵێین له‌چی كونجێكی ئه‌م دنیایه‌داڕویداوه به‌رپرسی ده‌زگایه‌كی موخابه‌راتی حكومه‌تێك نه‌ك حیزبێكیش سه‌ردانی ده‌زگایه‌كی مه‌عریفی وه‌ك زانكۆ بكات‌و كۆڕوسیمیناری بۆسازبكرێت؟!، ئه‌وپرسیاره جه‌وهه‌ریه‌ی كه‌لێره‌دا دروست ده‌بێت ئه‌وه‌یه ئایامه‌به‌ست له‌وسه‌ردانه چیبوه؟!بۆچی مه‌به‌ستێك به‌رپرسی ده‌زگایه‌كی وه‌ك پاراستن سه‌ردانی زانكۆده‌كات؟!، مه‌به‌ست له‌قسه‌كردنی به‌زمانی ئینگلیزی چیبوه؟!، بۆچی دوای ماوه‌یه‌ك خوێندكارێكی ئه‌وكۆلێژه تیرۆرده‌كرێت؟!.
خاڵێكیتر كه‌لێره‌دا جێگه‌ی باسكردنه ئه‌وه‌یه به‌ستنه‌وه‌ی تیرۆركردنی قوتابیه‌كی ڕۆژنامه‌نووس به‌كۆمه‌ڵێك كاری نانیشتیمانی كه حیزبه كوردیه‌كان له‌سه‌رده‌می شاخدا كردویه‌نه‌و ئه‌گه‌ربێته‌سه‌رباسكردن (خودی پارتی پشكی شێری له‌وكاره نانیشتیمانیانه‌دا به‌رده‌كه‌وێت)، هۆكارێكیتری شاردنه‌وه‌ی خودی تاوانه‌كه‌یه، یاخود ڕوونتر بڵێین به‌لاڕێبردنی كه‌یسی تیرۆركردنی سه‌رده‌شته، كه‌ئه‌مه‌ش جۆرێكی دیكه‌یه له‌و شڵه‌ژانه‌ی كه‌ڕوبه‌ڕوی پارتی بۆته‌وه و له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی ئه‌م بیست ڕۆژه‌دا لایه‌نو گروپ‌و كه‌سه‌یاتی سیاسی نه‌ماوه تۆمه‌تباری نه‌كه‌ن به تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان، ته‌نانه‌ت یه‌كێتیش كه‌دۆستو حیزبه ستراتیژوحاكمه‌كه‌ی خۆیانه!.
له‌لایه‌كیتره‌وه ئه‌وهه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌ی پارتی كه‌هاتونه‌ته‌سه‌رخه‌ت له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانی حیزبه‌كه‌یانه‌وه سه‌باره‌ت به‌تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان خۆیله‌خۆیدا جێگه‌ی گومانه، بێسه‌روبه‌ره‌یه‌كی گه‌وره به‌لێدوانوقسه‌و ڕوونكردنه‌وه‌كانیانه‌وه دیاره، به‌شێكی زۆری ئه‌وقسانه‌شی كه‌ده‌یكه‌ن یان ئه‌وڕه‌خنانه‌ی كه‌ده‌یگرن به‌ئاشكرادیاره كه‌له‌كوێوه سه‌رچاوه‌یان گرتوه، زۆربه‌ی بۆچونه‌كانیشیان له‌یه‌كتری جیاوازه، بۆنموونه له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی ئه‌م بیست ڕۆژه‌دا كه‌تێپه‌ڕبوه به‌سه‌رتیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسماندا به‌س خۆیان واته (پارتی) یان تۆمه‌تبارنه‌كردوه، لایه‌ن نیه به‌حیزبی وناحیزبی، ئۆپۆزسیۆن، گروپه‌تیرۆرسته‌ئیسلامیه‌كان، كه‌سایه‌تی لایه‌نه سیاسیه‌كان، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك ماڵپه‌ڕدا ده‌روێشه‌كانی پارتی (میدیای ئه‌هلیان تۆمه‌تباركردوه به‌كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان!)، ته‌نانه‌ت ئه‌وشڵه‌ژانه‌یان وایلێكردن ڕه‌خنه‌ی توندله‌وخۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریانه بگرن كه‌سازكران وله‌هه‌مووچینوتوێژه‌جیاجیاكان پێكهاتبو!پارتی به‌جۆرێك چه‌واشه‌كاری بڵاوده‌كرده‌وه كه‌گوایه‌ئه‌و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه به‌رفراوانه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه ئاماده‌كراوه كه‌كاریان ئاژاوه‌گێڕیه!.
كه‌م نین ئه‌و سیناریۆو فریودانانه‌ی حیزبه‌كوردیه‌كان به‌گشتی و (پارتی ویه‌كێتی) به‌تایبه‌تی بۆچه‌واشه‌كردنی ڕای گشتی، بۆنموونه ئه‌م شڵه‌ژانو په‌لاماردانه‌ی پارتی له‌ئێستایدا هه‌مان سیناریۆی كه‌یسی ئازادكردنی (تارق ره‌مه‌زانی) فڕۆكه‌وانمان بیردێنێته‌وه كه ڕاگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی هه‌ر ڕۆژه‌ی سیناریۆیه‌كیان دروست ده‌كرد بۆشاردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی ئازادكردنی ئه‌و فڕۆكه‌وانه كه‌دواجار به‌هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌و دێكۆمێنتو سه‌رچاوه هه‌واڵیانه هه‌رهه‌مان ئه‌ومێدیا ئه‌هلیانه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئه‌وله‌شكره ڕاگه‌یاندنانه‌ی پارتیه‌وه په‌لامارده‌درێنو تۆمه‌تیان بۆهه‌ڵده‌به‌سترێت سه‌لماندیان كه‌به‌بڕیاری خودی تاڵه‌بانی فڕۆكه‌وانه‌كه ئازادكراوه، یاخود خیانه‌تێكی گه‌وره‌ی وه‌ك (31ی ئاب) كه‌تائه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدابێت زۆرینه‌ی ئه‌ندامانو لایه‌نگرانی پارتی به‌تایبه‌تیش (پارتیه‌محافزكاره‌كان) بدوێنه نه‌ك هه‌ربه‌خیانه‌تی نازانن، به‌ڵكوشانازیشی پێوه‌ده‌كه‌ن!.
دواجار هه‌موو ئه‌وگومانانه‌و ده‌یان بۆچون‌و شرۆڤه‌ی دیكه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌وڕاستیه‌ی جگه‌له‌پارتی تۆمه‌تباركردنی هه‌ركه‌سایه‌تی ولایه‌نو حیزبێكیدیكه چه‌واشه‌كاریه تائاشكراكردنی بكوژانی له‌لایه‌ن دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كانی له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی سه‌ربه‌خۆوه نه‌ك ئه‌وهێزه‌ئه‌منیه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ هه‌رخۆی به‌شێك له‌گومانی تیرۆركردنی ئه‌وخوێندكاره ڕۆژنامه‌نووسه‌ی له‌سه‌ردروست بوه!، چونكه‌ئاشكرایه‌و هیچ گومانی تیادانیه نه‌ك به‌ته‌نهاسه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت به‌ڵكو له‌وكاته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی وبه‌تایبه‌تیش پارتی شانازی به‌سه‌ربه‌خۆبونی دادگاكان‌و داموده‌زگائه‌منیه‌كانه‌وه ده‌كات، سه‌دان به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌لاله‌تن بۆسه‌لماندنی ئه‌وڕاستیه‌ی كه‌دادگاكانی ئه‌م هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌ن نین‌و له‌ژێر ڕه‌حمه‌توهه‌یمه‌نه‌ی حیزب‌دا به‌ڕێوه‌ده‌برێن، زیندوترین به‌ڵگه‌ش بۆسه‌لماندنی ئه‌م ڕاستیه تائه‌مڕۆش گشت دادوه‌ره‌كانی خانه‌ی دادی شاروشارۆچكه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه، هه‌روه‌هابه‌رپرسانی ئاسایشوپۆلیس به‌ته‌سكیه‌ی حیزب داده‌نرێن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
