
خۆپیشاندانی لایه‌نه سیاسی وجه‌ماوه‌ریه‌کان له‌سویسرا دوێنێ 18. 5. 2010 له به‌رده‌م بنکه‌ی سه‌ره‌کی به‌شی سویسرای ڕێکخراوه‌ی ئه‌مه‌نستی ئه‌نته‌رناسیۆنال، به‌ڕێوه‌چوو.
پاش ئه‌وه‌ی ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له گیان به‌ختکردوانی ڕێگای ووشه‌ی ئازاد‌و بیرکردنه‌وه‌ی ئازاد‌و ئازادی سیاسی. جه‌مال کۆشش، به گه‌رمی به‌خێرهاتنی له ئاماده‌بوان ولایه‌نه‌کان کرد که له‌سه‌راسه‌ری سویسراوه به‌شدارییان بوو. وه گرنگی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و ڕیکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ گووشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێرو سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم وپارتی دیموکراتی کوردستان و وه‌زاره‌تی نێوخۆ و دام وده‌زگا به‌رپرسه‌کان وده‌زگای پاراستن بۆ دادگایکردن و ناساندنی بۆ ڕای گشتی ڕوونکرده‌وه. پاشان هه‌ر یه‌که له‌نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌کان وجه‌ماوه‌رییه‌کان ووته‌کانیان خوێنده‌وه که‌بریتی بوون
1. ووتاری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌لی سکرتیری فیدراسیۆن.
2. ووتاری ئه‌نجومه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سویسرا له‌لایه‌ن فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شیده‌وه
3. ووتاری کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق، سه‌ردار حامد، سکرتیری کۆمیته
4. ووتاری ڕێکخراوه‌ی سویسرای حزبی شیوعی کوردستان له‌لایه‌ن باوكی ڕێگاوه، سکرتیری ڕێکخراو.
5. ووتاری چاودێری کوردۆ ساید-چاک /کۆمیته‌ی سویسرا له‌لایه‌ن هیوا ناسیح ه‌وه
له‌هه‌مان کاتدا وه‌فدی لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕیکخراوه‌ی ئه‌مه‌نستی ئه‌نته‌رناسیۆنال کۆبوونه‌وه. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی یاداشتنامه‌یه‌ک به‌زمانی ئه‌ڵمانی وعه‌ره‌بی درایه به‌ڕیزییان وه له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ره گفتوگۆیان کرد. چڕترین خاڵه‌کان بریتی بوون له‌وه‌ی که ئه‌وان کاریگه‌رتر به‌شداری بکه‌ن له پاراستنی مافی مرۆڤ، وه له‌ڕێگای خۆیان وتێگه‌یاندنی بیروڕای گشتی یه‌وه، وه به‌و تۆڕه فراوانه‌ی که له په‌یوه‌ندییه‌کانیاندا له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کاندا هه‌یانه، ده‌توانن جددی تر کاریگه‌ری دابنێن له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی کوردی و سه‌رۆکی هه‌ریم وپارتی دیموکراتی کوردستان. وه داوایان کرد وه‌ک چۆن یۆنامی ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه بۆ به‌شداربوون له لیژنه‌ی لیکۆلێنه‌وه، ئه‌وانیش ئاماده‌بن بۆ چاودێرکردنی پرۆسه‌ی لیژنه‌که ولیکوڵینه‌وه‌که. به‌ڕێز ئالان بۆفارد به‌به‌رپرسی مافه‌کانی مرۆڤه له‌گه‌ڵ ده‌وله‌تی سویسرا‌و له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه جیهانیه‌کان، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که‌به‌ڵێنی دا که ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌گه‌یه‌نێته بنکه‌ی مه‌رکه‌زی خۆیان له‌له‌نده‌ن وه وه‌ڵامی فه‌رمی ئه‌وانمان پێده‌گه‌یه‌نێته‌وه، وه دڵنییای وه‌فده‌که‌ی کرده‌وه که ته‌واوی توانایی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیه که‌له‌لای ئه‌مه‌نستیش مێژووه‌که‌ی ڕوونه، بۆ تیگه‌یاندنی لایه‌نه جیهانیه‌کان وخۆیان بۆ کارکردن بۆ ریسواکردن وشه‌رمه‌زارکردنی ئه‌م تیرۆره. پاشان ووتی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین کاریگه‌ریمان هه‌بێت، ده‌بیت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بگه‌یه‌نین به‌ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌مه‌ریکا. من ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ده‌گه‌یه‌نمه به‌شی خۆمان له‌ئه‌مه‌ریکا. وه بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌شداریکردنمان له لیژنه‌که‌و له‌پرۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه، له‌باری پره‌نسیپیه‌وه، ئیمه هه‌ر ئه‌وه ئاراسته‌مانه که تاوانباران به‌سزا بگه‌یه‌نین به‌گوێره‌ی یاسا، وه خه‌ڵک له‌سه‌ر بیروڕای سیاسی تیرۆر‌و ئازار نه‌درێت. من پرس و ڕا به‌هاوڕییانی له‌نده‌ن ده‌که‌م و وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه.
پاش ئه‌وه نوێنه‌رانی لایه‌نه‌کان گه‌ڕانه‌وه لای خۆپیشانده‌ران و گوزارشتیکی کورتیان له کۆبوونه‌وه‌که دایه‌وه به ئاماده‌بوان. پاشان چه‌ندین که‌سایه‌تی جۆراوجۆر به‌گێرانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی خۆیان له‌زیندانه‌کان، له‌ڕزگاربونیان له‌هه‌وڵی تیرۆر، له‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین ووتارو پارچه شیعر، له‌هه‌واڵی گه‌وره‌بونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتداراندا، دوای دوو سه‌عات کۆتایی به‌م ئاکسیۆنه پرشنگداره هینرا. وه عه‌زم جه‌زم کردن تا دادگایی ئاشکرای بکوژان وتیرۆریستان سه‌رده‌شت عوسمان. سه‌ڵاو هه‌زاران سڵاو له ووشه‌ی ئازاد‌و قه‌ڵه‌می ئازاد‌و سه‌رده‌شتی سه‌رکه‌ش وگیانبه‌ختکردوو... نه‌نگی و شه‌رمه‌زاری بۆ تیرۆریستان وکۆنه‌په‌رستان.
وه یاداشته‌که که هاوپێچی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه گه‌یه‌نراوه به‌م لایه‌نانه:حزبی سۆسیال دیموکراتی سویسرا، گروپی دۆستانی کورد له په‌رله‌مانی سویسرا، کۆمه‌ڵگه‌ی به‌رگری له‌نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌کان، نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌ریم، سه‌فاره‌تی عیراقی له‌سویسرا.
لایه‌نه‌کان:
1. فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌سویسرا
2. ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌سویسرا
3. حزبی شیوعی کوردستان/رێکخراوه‌ی سویسرا
4. حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق/کۆمیته‌ی سویسرا
5. چاودێری کوردۆ ساید-چاک /کۆمیته‌ی سویسرا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
