
بیرتان ئه‌كه‌م
بـمبه‌خشـه خـاك گـه‌ر لاشه‌كه‌م جێشیاوی كۆشت نـه‌بـی
مه‌مـدوێنـه.. چـاوه‌ڕوانی چیم لێـده‌كه‌ی. زمـان نه‌بـی
په‌نـاهێـنده‌ی شاره‌كه‌ی تۆم خۆم و هاوڕێـكه‌ی پێـنـوسـم
رێـگـه‌م بـده بـه‌سـه‌رهـاتـی شـاره‌كـه‌مـت بـۆ بـنـوســم
پێـیـان وتیـن زمـان تـه‌نـیـا بــۆخـواردن و تـامـكـردنـه
نـوسـیـن لـه‌سـه‌ر خـاوه‌نشكـۆ خـه‌لاتی زێـڕ وه‌رگرتـنــه
بـێـشك وابولـه‌جێگه‌ی زێڕگولله‌ی زه‌ردیـانـكرده یه‌خـه‌م
من بـاوه‌شی تـۆم هه‌ڵـبـژاردله‌جـێی خه‌ڵاتی وه‌هموخـه‌م
تـوخـوا دایـه لێـم بـبـوره‌كـه‌فرمێسـكم كـرده هـاوڕێـت
ده‌لێـمـگـه‌ڕی هه‌مـوساتـی ببـمه قـوربـانی تـۆزی رێـت
بـراوخوشك و هاوڕێیـانـم بـه‌نیـاز نه‌بـوم جێـتان بـێـلـَـم
لــه‌گـه‌ڵ ســۆرانـی هـاوڕێمـا بـه‌دوای ئـازادیـدا وێــڵــم
بـیـرتـان ئـه‌كـه‌م ئیتـر كـاتی شـت نـوسینـه ئه‌بی بـڕۆم
بۆ روناكـی ژوره‌كـه‌شـم پـه‌ڕه‌ی مێـژوو ئــه‌كه‌م بـه‌مــۆم
به‌ختیار فه‌ره‌ج 19/مایسی 2010 سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
