
ئیمه ئازادی نوسین وبیروڕا و ئازادی هه‌لسورانی سیاسیمان ده‌وێت
ماوه‌یه‌کی درێژه له‌کوردستانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا چه‌ندین که‌س له‌سه‌ربیروڕای سیاسی وکاری ڕۆژنامه‌گه‌ری تیرۆرکراون، تازه‌ترین ڕووداو که‌هه‌موولایه‌کی توشی شۆک بوون ومه‌ترسی گه‌وره‌کردووه، فڕاندنی خوێندکارو ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان بوو له‌ڕۆژی 4/5/2010 له‌به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌و زانکۆیه‌ی لێده‌خوێنێت له شاری هه‌ولێر ودوای دوو رۆژ به‌تیرۆرکراوی له 6. 5. 2010 له شاری موسڵ دۆزرایه‌وه. سه‌رده‌شت عوسمان له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ونوسینه ڕه‌خنه‌ییه‌کانی له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تیرۆر کرا.
ئه‌م تیرۆره سه‌پاندنی سێبه‌ری ترسه به‌سه‌رئاسمانی هه‌موولایه‌کماندا دێت و ده‌چێت، که نیمچه ئازادی میدیا‌و ڕاده‌ڕبڕین به‌ره‌و سنوردارکردن ده‌بات، که‌له 15 ساڵی ڕابردوودا له‌لایه‌ن میدیاکاران و نوسه‌ران و سیاسییه‌کانه‌وه به مه‌رگ و خوێن قوربانی زۆری بۆدراوه.
ئه‌مڕۆ کاری میدیا و ئازادی ڕاده‌ڕبڕین له کوردستانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، واته (حکومه‌تی لۆکالی کوردی دا) پێویستی به‌هاوکاری ویارمه‌تی مه‌عنه‌وی هه‌موو ئه‌و ڕێکخراو و ئۆرگانه (ئێن جی، ئۆ و سیاسییانه) هه‌یه که‌باوه‌ڕی ڕه‌هایان به‌دیموکراسی و ئازادی ڕاده‌ڕبڕین هه‌یه، تاله‌ڕێگه‌ی فشاره دیبلۆماتی و سیاسییه‌کانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی کوردی ناچاربکرێت گیانی پاراستن و سه‌لامه‌تی ڕۆژنامه‌نوس ونوسه‌ره ئازادولیبراڵه‌کان مسۆگه‌ربکات.
ئیمه‌و جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ران داوا ده‌که‌ن:
. 1. به‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتداره، ئه‌بێت به‌زووترین کات ئه‌رکی به‌دواداچوون ودوزینه‌وه‌ی بکوژانی سه‌رده‌شت بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکات.
2/ سه‌رۆکی هه‌ڕێم وحکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان لێبڕاوانه هه‌وڵه‌کانی خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ ئاشکراکردنی تیرۆریستانی سه‌رده‌شت عوسمان وپلان وده‌ستی پشتی ئه‌م کرده‌وه‌یه به ئاگاداری هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان بگه‌یه‌نێت. تیرۆریستان له دادگایه‌کی جه‌ماوه‌ری وئاشکرادا دادگایی بکرێن.
3/ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رپرسه له گیان وژیان وئازادییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و پێویسته حکومه‌تی دابینکردنی ئازادی هه‌لسوڕانی سیاسی و ده‌سته‌به‌ر کردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان بێت.
لایه‌نه‌کان:
1. فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی /سکرتاریه‌تی سویسرا
2. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان /نوینه‌رایه‌تی سویسرا
3. چاودێری کوردۆ ساید. چاک /کۆمیته‌ی سویسرا
4. کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق
5. ڕیکخراوه‌ی سویسرای حزبی شیوعی کوردستان.
کۆپی ئه‌م یاداشته بۆ:
1. نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له سویسرا
2. سه‌فاره‌ی عراقی له‌سویسرا
3. ڕێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵگای بۆ نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌کان ( (گفی بی) )
4. پارتی سوسیال دیمه‌کراتی سویسرا
5. گروپی دۆستانی کورد له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا.
6. کۆمسیۆنی مافی مرۆف، یوئین جنیف.
.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
