کوشتنی شه‌هید سه‌رده‌شت به هه‌ر بیانوویه‌ک بێت و هه‌ر که‌سێک پێی هه‌ڵسابێت و هه‌ر لایه‌نێکی له دوواوه بێت تاوانێکه هه‌رگیز پاساو نادرێته‌وه، وه‌ک تاکێکی کوردیش هه‌ر یه‌ک له ئێمه ڕه‌نگه هه‌ستی کردبێت که پێویستی به‌وه هه‌یه دوو قسه له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه بکات، به‌ڵام ئه‌م کاره‌ساته هێنده ناسک و هه‌ستیاره زۆر به ده‌گمه‌ن مرۆڤ ده‌توانێت له‌سه‌ری بدوێت به بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نێ یان که‌سێک تۆمه‌تی لایه‌نگیریی نه‌خاته پاڵ.
تا ئێستا زۆر که‌س ده‌رباره‌ی ئه‌م تاوانه نووسیویانه، به‌ڵام نووسینێکی ئه‌وتۆم به‌رچاو نه‌که‌وت که لایه‌نێکی تێدا تاوانبار نه‌کرابێت یان لێکدانه‌وه‌یه‌کی وای تێدا نه‌کرابێت به بێ گومانخستنه سه‌ر لایه‌نێکی دیاریکراو، یان هه‌ر له‌خۆڕا نووسه‌ره‌که‌ی نه‌که‌وتبێته به‌رگریکردن له لایه‌نێک. به ڕاستی ئه‌سته‌مه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رکه‌ویت هه‌ر یه‌که و بکه‌وێته لێکدانه‌وه و شیکردنه‌وه و تۆمه‌تخستنه پاڵ، ئه‌م بابه‌ته ڕه‌نگه، گرێمان، به‌ڵکو و پێموایه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، بۆیه هه‌ر شتێک بگوترێت هه‌ر گومانه و به گومان تاوان ناخرێته پاڵ که‌س و لایه‌نان.
من پێم وایه په‌یامی سه‌رۆک بارزانی په‌یامی سه‌رۆکێکی خه‌مخۆر و بیرتیژ و به‌رژه‌وه‌ندیپارێژی نه‌ته‌وه‌یی و دووربینه. له‌م په‌یامه‌دا چه‌ند خاڵێکێ گرنگ به زمانێکی باوکانه، هێدی و دوور له هه‌ڕه‌شه و تۆمه‌ت، دوور له لایه‌نگیری به‌دیده‌کرێت، که پێویسته بایه‌خی پێ بدرێت و لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کان په‌یڕه‌وی بکه‌ن، له‌وانه:
- ئیدانه‌کردنی تاوانه‌که و وه‌سفکردنی به کارێکی قێزه‌وه‌ن.
- داواکردن بۆ پاراستنی ئارامی، یه‌کڕیزی، هه‌ماهه‌نگی، هاوده‌می و یه‌کهه‌ڵوێستی کورد.
- دوورکه‌وتنه‌وه له تۆمەتباركردنی بێبەڵگە و بە سیاسیكردنی رووداوەكە.
- ملکه‌چبوون بۆ یاسا هه‌ر له خودی سه‌رۆکه‌وه تا هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵ.
- په‌یڕه‌وکردنی یاسا و رێسای رۆژنامه‌گه‌ری و تۆمه‌تنه‌خستنه‌پاڵی بێبه‌ڵگه.
- داواکردن له هه‌مووان بۆ یارمه‌تیدانی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له پێناوی گه‌یشتن به ڕاستییه‌کان و ئاشکراکردنی تاوانباران.
به ڕاستی په‌یامی سه‌رۆک بارزانی په‌یامێکی تۆکمه، بێکه‌لین، پڕمانا و هێورکه‌ره‌وه‌یه.
په‌یامی سه‌رۆک بارزانی په‌یامێکه به زمانی گوڵ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
