پارتی دیموكراتی كوردستان له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی (جه‌نگی) پڕ له‌هه‌ناسه‌ی مێژوویه‌ك كه‌هه‌موومان نه‌فره‌تمان لێكردووه، خاڵی له‌هه‌موو كاردانه‌وه‌یه‌كی ئیجابی بۆ ئه‌و شه‌قامه‌ی دژی كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان خرۆشا، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی هه‌ر له‌ته‌له‌فزێۆنه ره‌سمییه‌كه‌ی خۆیه‌وه تاوه‌كو به‌رنامه‌كه‌ی (ئه‌ڤین ژین و ژیان) ی ته‌رخان كرد یه‌كه‌م: بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌و ناشرینكردنی بزوتنه‌وه‌ی (بی ده‌نگ نابین) دووهه‌م: بۆ تۆمه‌تبار كردنی ئه‌و رۆژنامه و گۆڤاره ئه‌هلییانه‌ی كه‌رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بوو له‌خرۆشانی جه‌ماوه‌ر دژی تیرۆرێك كه‌هه‌موو ئاسایش و ئارامییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ی خسته ژێر ره‌خنه‌ی تونده‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای خۆدورخستنه‌وه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و په‌رله‌مانتاران و راگه‌یاندنكارانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و بروایه‌م لادروستبوو كه‌ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌ده‌ر نابێت له‌تۆمه‌تباركردن و سوكایه‌تی پێكردن، چونكه ئه‌زمونه‌كه‌مان (رۆژنامه‌ی ئه‌هلی) هه‌ر له‌سه‌رده‌می دروستبوونییه‌وه له‌گه‌ڵً پارتیدا به‌مێژوویه‌كی پڕ له‌تۆمه‌تباركردنی بی بنه‌مادا تێپه‌ریوه.
هه‌ركاتێك رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌هلی له‌كوردستاندا مانشێتێكی له‌سه‌ر دیارده‌یه‌كی نه‌شیاو یان فه‌لاتانێكی ئه‌منی و یان دۆسییه‌كی گه‌نده‌ڵی بڵاوكردبێته‌وه‌و ئه‌و مانشێته‌ش به‌شێك له‌شه‌قامی هه‌ژاندبێت، یاخود كاریگه‌ری هه‌بووبێت بۆ سه‌ر ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بی سی و دوو پارتی ده‌ستی كردووه به‌هه‌ڵبه‌ستینی تۆمه‌ت و وێنه‌ی "ده‌ستی نه‌یاری له‌پشته‌وه‌یه" به‌خشیوه‌ته رۆژنامه‌كه، ئه‌وه‌ی له‌ئه‌لف و بێی سیاسه‌تیش گه‌یشتبێت تێَده‌گات كه ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی پارتی له‌پێناو رازی كردنی دۆستان و لایه‌نگرانی بووه تاوه‌كو ته‌سلیمی ئه‌و راستییه نه‌بن كه‌له‌نێو مانشێت و ستون و راپۆته‌كانی ئه‌و رۆژنامانه له‌ئارادایه، بۆیه لۆژیكی"ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رمان ده‌نوسن و ره‌خنه‌مان لێده‌گرن نه‌یارمانن، یان راستییان نه‌وتووه‌و وڵات شامی شه‌ریفه". به‌شێك بووه له‌سیاسه‌تی ئه‌م پارته به‌داخه‌وه به‌رامبه‌ر میدیای ئازاد.
هه‌مووشمان ئه‌و راستییه ده‌زانین له‌كلتووی پارته كوردییه‌كاندا هه‌میشه ئه‌وانه‌ی راستی بێژن و ره‌خنه‌ده‌گرن وه‌كو دوژمن ته‌ماشا كراوه، دیاره وێنه‌ی ئه‌و دوژمنه وه‌همییانه‌ی كه‌پارتی له‌خه‌یاڵ و فه‌نتازیای كاركردنی خۆی دروستی كردووه رۆژنامه‌ی ئه‌هلی له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌یه‌تی، به‌و پێیه‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌هلی به‌بی ره‌چاوكردنی هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی حزبایه‌تی هه‌واڵ و زانیاری ده‌به‌خشێته هاوڵاتیان و ره‌خنه دژی سیسته‌می گه‌نده‌ڵی به‌رێوه‌بردن و شێوازی حوكمرانی له‌كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌م ته‌نگه نه‌فه‌سی و لۆژیكه‌وه له‌دوای زیاتر له 10 ساڵ له دروستبوونی میدیای ئازاد له‌كوردستاندا ئه‌روانێته ئه‌م میدیایانه، بۆیه پێشبینی كردنی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا كه‌میدیای ئه‌هلی تیادا تۆمه‌تبار ده‌كرێت و به‌ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت هه‌مان هه‌نگاوی رابردووه له‌پێناو له‌كاریگه‌ری خستنی ئه‌و هۆشیارییه‌ی كه‌میدیا له‌سه‌ر كۆی جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌گشتی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی به‌تایبه‌تی دروستی كردووه‌و ده‌یكات.
رفاندنی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان به‌رۆژی رووناك له‌به‌رده‌م زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌پایته‌ختێك كه‌هه‌موو شانازی به‌ئارامی و ئاسایشییه‌وه ده‌كات قێزه‌ونترین كرده‌وه‌ی ده‌ستێكه بی باك له‌هه‌مووان ده‌یه‌وێت بمانباته‌وه سه‌رده‌می تاریكی و ترس، ده‌ستێك كه‌ده‌یه‌وێت یه‌ك جۆر بیركردنه‌وه‌و یه‌ك جۆر گوتار لامان ئاماده‌بێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌له‌فی میدیای ئه‌هلی و تۆمه‌تباركردنی بزوتنه‌وه‌ی (بی ده‌نگ نابین) به گێره‌شێوێن و دژی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ناشرینترین ده‌رفه‌ت بوو كه‌پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ره‌وینه‌وه‌ی شه‌قامی خرۆشاو له‌و دۆسییه ئه‌منییه به‌كاریهێنا. دیاره پارتی ناشرینكردنی شه‌قام و تۆمه‌تباركردنی میدیای ئه‌هلی ته‌نها له‌رێگه‌ی به‌یاننامه ره‌سمییه‌كانییه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو له‌رێگه‌ی گه‌روی تێری ئه‌و به‌ناو رۆژنامه‌نوس و رۆشنبیرانه‌شه‌وه بوو كه‌به‌داخه‌وه به‌پاره‌ی خه‌ڵك له‌ساڵێكدا یانزه مانگ به‌مووچه‌یه‌كی زۆر قه‌ڵه‌ویان ده‌كات تاوه‌كو مانگێكی پڕ رووداوی له‌م چه‌شنه تراژیدییه به‌رگری له‌گوتاره‌كه‌ی بكه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
