
تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس، گه‌نج و قوتابی زانکۆ سه‌رده‌شت عوسمان پێم وابێت وانه‌یه‌کی باشه بۆ ئه‌وده‌سه‌ڵاتانه‌ی هۆشیان بێته‌وه‌به‌ر، که له چ سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین و کوشتنی ئینسانه‌کان چیتر له‌م سه‌رده‌مه ڕوناکه‌ی ته‌کنه‌لۆژیادا به ئاسانی ناتوانرێت له تاریکیدا ئه‌نجام بدرێت، بۆیه من پێشنیاری په‌یکه‌رێک بۆ سه‌رده‌شت عوسمان ده‌که‌م له پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان له یه‌کێک له گۆڕه‌پانه دیاره‌کانی ئه‌و شاره، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکاتێک ده‌سه‌ڵاتدارێک به‌لایدا تێپه‌ڕێ، سه‌ریداخات و بزانێت چه‌ند له‌ئاست ئه‌و په‌یکه‌ره‌دا بچوکه و بیریان بکه‌وێته‌وه کوشتنی ڕۆژنامه‌نووس، گه‌نج، قوتابی زانکۆ‌و هه‌ر کوردێک چ هێڵێکی سوره‌و چیتر قابیلی قبوڵ نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
