
شه‌هید کردنی خوێنکارو ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان مه‌حکوم ده‌که‌ین
رۆژی 04. 05. 2010 نووسه‌ر رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، له‌به‌رده‌م کۆلیژی ئاداب له زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر، به دیار چاوی پۆلیس و پاسه‌وانانی کۆلیژ، ده‌رفێنرێت. به‌ناو چه‌ندین بازگه‌ی پۆلیس و ئاسایش، ده‌برێته موسڵ و به ناشرینترین شێوه شه‌هیدی ده‌که‌ن.
ئێمه وه‌کو ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هۆرامان، له‌کاتێکدا سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قاره‌مانی شه‌هید سه‌رده‌شت ده‌که‌ین، هیوای سه‌بووری و ئارامیان بۆ ده‌خوازین. له‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌توندی دژی ئه‌م کاره چه‌په‌ڵ و نامرۆڤیه ده‌وه‌ستینه‌وه. ڕفاندن و کوشتنی شه‌هید سه‌رده‌شت، تیرۆرکردنی ئازادی ڕاده‌ربرینه. ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م کاره تیرۆرستیه ده‌که‌ین. له هه‌مان کاتیش‌دا داوا له حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌ین، که ڵێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌م کاره تیرۆریستیه بکه‌ن. پشتگوێخستنی ئه‌م جۆره تاوانانه، ترسێکی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر بیری ئازاد و ژیانی دیمۆکراسی و مه‌ده‌نی له‌کوردستاندا.
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هۆرامان
07/05/2010
ئه‌ڵمانیا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
