چوارده‌ورم... زستانه... سارده... ڕه‌شه‌بایه... هه‌ورازه... سه‌ره‌وخواره
له ناخمدا یاخی بوونێکی تووڕه‌یه
بارانێکی نه‌رم له ئاسمانی کوردستانه‌که‌مه‌وه ئه‌گری بۆم
هه‌وره‌کان ڕۆژیان دزی... هه‌موو شتێکیان گۆڕی
دڵ بووه به‌رد
ئه‌و دڵه ڕه‌قه هه‌ڵه‌کانی ڕابووردووی دووباره کرده‌وه
من ئه‌مویست ڕابووردووی تاڵ بسووتێنم
وه‌کو باڵنده کۆچکردووه‌کان.. بفڕیمایه به ئازادی بۆ دوور زۆر دوور
له ناو په‌ڕتووکێکی خۆشدا بنیشتمایه‌ته‌وه
که پڕ بێت له چیرۆکی خۆشه‌ویستی.. ئازادی.. ئاشتی
دڵێکی دێوانه
دێوانه‌ی ئازادی... . ئه‌سووتا بۆ ئازادی بۆ پێنووس
چ ووشه‌یه‌که
هه‌رگیز دڵ ناتوانێ وازی لێ بهێنێ
ژیانم دیله له چاوه‌کانیا
به‌بێ ئه‌و له مردن ئه‌چێ
خۆشه‌ویستی ئه‌هاوێژن... ئازادی ئه‌هاوێژن
له تووڕه‌یدا لێره
که دوورن له ڕه‌نگی دوژمنایه‌تی
لێره له نیشتمانی من دژی ژیان وئازادی ئه‌ژین
بۆ زه‌ویه ماندوو بووه‌کان... چیاکان... به‌رده که‌ڕه‌کان
هه‌ر ڕۆژێک ئه‌بێت به‌هار دێت
ڕابووردووی تاڵ باس ئه‌کات
نهێنیه‌کان ئاشکرا ئه‌کات
هاوڕێیان ماندووم.. ماندوو
ڕێبواره سه‌ربه‌رزه‌که‌ی ڕێگای سه‌ختی ئازادیم...
گه‌یشتمه هه‌ورازێک ڕێگر ڕێ لێ گرتووم..
به‌ڵام هه‌ر وه‌کو قه‌ندیل وهه‌ندرێن سه‌ربه‌رزم..
هاوڕێ یان
هانێ ئه‌وه پێنووسه‌که‌م به خوێنم بنووسن
بژی ئازادی
