هه‌سته‌وه ئه‌ی تروسکایی خامه‌ی ئازاد.. ده هه‌سته‌وه ئه‌ی ڕێبواری ناو هه‌ناوی ژیانه‌وه‌ی نوێ.. وا پۆل پۆل هاوڕێ یان و حه‌شاماتی ده‌نگی دلێر جمه‌یان دێت له کۆڵان وکوچه‌و شه‌قامه‌کانی ترس و تۆقان.. ده‌هه‌سته‌وه و سه‌یرێکی ئاپۆڕه‌ی ئازادی خوازان بکه که چۆن تاوان کارانی تووشی شۆک و خۆ دزینه‌وه کردووه.. وا جه‌ماوه‌ره توڕه‌که‌ت کوردوستان و دنیای هه‌ژاند.. جه‌ماوه‌ری ئازادی خواز، جه‌ماوه‌ری وه‌ته‌نگ هاتووی ناو بته‌کان، ته‌پڵی ڕسوا بوون و به‌دناوی بۆ جه‌لادانی ده‌یان ساڵه‌ت ده‌کوتن..
ده‌هه‌سته‌وه ئه‌ی ڕێبواری ته‌مه‌نی کورت، خۆ تۆ توانیت به‌م تاوانه ده‌ستی پیری تاوان کاران کورت تر بکه‌یت، خۆ تۆ توانیت به گیانی خۆت ته‌ڵه‌ی پیری ئه‌م مێژوی تاوان کارانه به ده‌نگی به‌رز له‌قاو بده‌یت
ده‌هه‌سته‌وه لالۆ سه‌رده‌شت وا هه‌موومان به‌ره‌و هاواره‌که‌ت به‌ڕێ که‌وتین، ئه‌مانه‌وێت ئا ئه‌م جاره نیشان بده‌ین که چۆن به ته‌ووژمی گڕو تینمان بتی سه‌رده‌م ڕسوا ئه‌که‌ین.. هه‌سته‌و ببینه که چلۆن له‌ناو دوو توێ ی خرۆشانێکی مه‌زندا خه‌ڵکی خامه‌که‌تیان کردۆته چقڵی چاوو هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ هاوار ئه‌که‌ن که هه‌ر ئێمه‌ین مێژووی شانازی و مرۆڤ دۆستی و ئازادی یه‌کان، ئێوه‌ش ئه‌ی ترسنۆکی جه‌للادانی دڕنده‌و هار هه‌ر به ته‌نها به‌شتان ڕسوایی یه‌و پێشکه‌ش به ئێوه‌و هاو ڕه‌گه‌زه‌کانتان فاشست بوون و سه‌روه‌ری بت..
ده‌هه‌سته‌وه کاکه سه‌رده‌شت با پێش ئه‌وه‌ی کفنی سوری ئه‌م تاوانه‌ت ڕه‌نگ بگۆڕێت، ڕه‌نگی تاوان کارانت ببینه زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو، ڕه‌ش داگیرساو، خوێن تیا نه‌ماو له‌ترساندا، ترس له ڕسوایی زیاتر‌و له شاربه‌ده‌رکردن، ترس له توڕه‌یی جه‌ماوه‌رو ترس له له ده‌ست دانی هه‌موو شتێ.. هه‌سته‌و ببینه مێژوویه‌کی نوێ ی داهێنان له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی بته‌کانی کوردستان، مێژوی شه‌پۆلی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، مێژوی وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و ئاینده‌ی ده‌نگی ئازاد ده‌ستی پێ کرد.. هه‌سته‌و ببینه که چۆن ووتت کاتێک مردم با هاوڕێ که‌م خاڵێک دابنێ و له‌سه‌ری دێڕێکی تردا ده‌ست پێ بکاته‌وه، وه‌سیه‌ته‌که‌ت وا هاته دی به‌ڵام نه‌که‌ی زیز بیت لێمان ته‌نهاو ته‌نها تاقه یه‌ک دێڕ ئه‌نووسین و دێڕه‌کانی تر به‌جێ دێڵین بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو تا ئه‌وان له‌ساو په‌نای دێڕی ڕسواکردنی بته‌کاندا هه‌ناسه‌ی تۆ به‌قووڵای هه‌ڵمژن و، شه‌قاو شه‌قاو به‌ره‌و ئاسۆی پرشنگداری ئازادی یه‌کا ن بێ وه‌ستان و پسانه‌وه ڕانه‌وه‌ستن..
12 ی ئایاری 2010
