بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له ئه‌وه‌ڵه‌وه به هه‌ڵه لێم تێنه‌گه‌ن، به‌نده دووه‌م كه‌س بووم، له كه‌مپینه‌كه‌ی (رۆژنامه‌نووسانی بێ سنووری كوردستان) ئیدانه‌ی تیرۆركردنی شه‌هید سه‌رده‌شتم كرد، ئێستاش ئیدانه‌ی ده‌كه‌م و، له ئیدانه‌ش زیاتر ده‌بی هه‌موومان پاڵه‌په‌ستۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بكوژانی ئه‌و شه‌هیده به‌دیار بخرێن، شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شت و هه‌ر كه‌سێكی دیكه و، شههیدكردن
ی ده‌نگی حه‌ق و، به‌رزكردنه‌وه‌ی زمانی تووند و تیژی و تیرۆریستی زیان به ته‌واوی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه هه‌موومان وه‌ك مرۆڤ و وه‌ك كورد ده‌بی له‌و خاڵه‌دا كۆك بین، هه‌موو لایه‌كیش هه‌قیانه تا له سنووری ماقوله هه‌موو هۆكارێكی دروست بۆ ئه‌وه بگرنه به‌ر.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی نیگه‌ران كرد، وێناكردنی هه‌ولێره به شاری (ره‌ش و تیرۆر و پڕ مه‌ترسی) ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامانه بخوێنیته‌وه، وا ده‌زانی ئێستا له هه‌ولێری كه‌س نه‌وێری به رۆژی روناك و به نوێژی نیوڕانی بێـته ده‌ری، براده‌رێكم باسی دوكانی فه‌لافل و گه‌سیشی ده‌كرد، كه ئێستا له ئه‌نجامی ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی رۆژنامه و گۆڤاره‌كان و، هه‌ندێك جار رادیۆ و تیڤیه‌كان دروستیان كردووه، خه‌رك به ئاسانی نه‌وێری بچیته ئه‌و دوكانانه نانێكی به ئیسراحه‌تیش بخوات، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر وێنای پایته‌خت به‌م شێوه‌یه بكرێت بێگومان له رووی ئابوورییه‌وه زیانی گه‌وره‌ترمان پێدگه‌یه‌نێت و، ئه‌و بازرگانییه ئابوورییه‌ی، كه وڵاتان له كوردستان مامه‌ڵه‌ی پێده‌كه‌ن لاواز ده‌بێت و، به‌مه‌ش هه‌م خۆشگوزه‌رانی و، هه‌میش بوژانه‌وه‌ی وڵات به‌ره‌و پاشتر ده‌چیت، ئه‌وه‌ش وانازنم هیچی كه‌متر بێت له تیرۆركردنی چه‌ندان سه‌رده‌شتی دیكه.
ئه‌و قسانه مانای بێده‌نگ بوون له مافی سه‌رده‌شت نییه، مانای سستی له خواستنی خوێنی ئه‌و نییه، مانای راوه‌ستان له خزمه‌تی ئازادی نییه، به‌ڵكو ئاقڵی ئه‌وه نییه، تۆ له بری ئه‌وه‌ی شتێك بپێكی ده‌یان شتی دیكه بكه‌یته قوربانی، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر فڕاندنی كاكه سه‌رده‌شت هه‌ولێر ره‌ش بووبێت، ئه‌ی كوڕه‌كه‌ی شێخه‌كانی چوێسه‌ش له سلێمانی نه‌فڕاندرا، ئایا ری له فڕاندنی ئه‌ویش گیرا، كه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كوڕی شێخانی چوێسه فڕاندرا، ئایا به‌یانی یه‌كێكی دیكه‌ش نافڕێندرێت، راسته تاوانباره دزه‌كان ئاشكرا بوون، به‌ڵام خۆ رێ له فڕاندن و پاشان تیرۆركردنی نه‌گیرا، ئه‌گه‌ر پرسیار ئه‌وه بیت چۆن سه‌رده‌ست له هه‌ولێر فڕێندرا و، گه‌یێندرایه موسڵ له ناو ئه‌و هه‌موو بازگه و ئه‌و هه‌موو حكومه‌ته، كه‌واته ئه‌ی كوڕی شێخانی چوێسه چۆن له سلێمانی فڕێندرا و له ناو ئه‌و هه‌موو بازگانه گه‌یه‌ندرایه سلێمانی، پێم ناڵێن: چ جیاوازییه‌ك له نێوان هه‌ردوو كاره‌كه هه‌یه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست بازگه و، ئاساییش و پۆلیس بێت، ته‌نها جیاوازی ئه‌نجامه‌كه‌یه، كه ئاشكرابوونی بكوژانی كوڕی شێخانی چوێسه و، هێشتا ئاشكرانه‌بوونی بكوژانی سه‌رده‌شته، ئه‌مه‌ش نابیت پێشوه‌خته هیچ بڕیارێك بده‌ین.
ئایا ده‌كری له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌وه بڵێین: سلێمانی تازه پڕه له مه‌ترسی و، ئاسایش و پۆلیس جێی متمانه نیینه، نه‌خێر، ده‌بی هاوكاری ئاسایشی سلێمانی بین بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان دووباره نه‌بنه‌وه، ناكری فڕاندنی كوڕی شێخانی چوێسه‌ش ببێته مایه‌ی تێكچوونی رێڕه‌وی ژیان له سلێمانی، من یه‌ك به‌خۆم ده‌ڵێم: بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان، ده‌بی چاوێكمان سه‌د چاو و، هه‌موو جه‌سته‌شمان ئاساییش بێت.
به كورتی، شه‌هید سه‌رده‌شت له هه‌ولێر فڕاندرا، دواییش له موسڵ تیرۆر كرا، هه‌موو شتێكی دروستیش ده‌بی به‌كاربێت و، هاوكاری ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بكرێت بۆ كه‌شفكردنی بكه‌رانی ئه‌و تاوانه، جا هه‌ر كێیه‌ك بیت، به‌ڵام نابی بكرێـته كارتی سیاسی و، ناشبی به‌شێوه‌یه‌ك بخرێته روو، كه رێڕه‌وی ژیان و، ئارامی خه‌ڵك تێك بدات، چه‌ند رۆژێك بوو، چه‌ندان كه‌س ناوێران منداری خۆیان له هه‌ولێری بنێرنه مه‌كته‌بی، ئه‌وه‌ش نه‌ك له‌ترسی ئه‌و دۆخه، به‌ڵكو له ئه‌نجامی ئه‌و پشێوییه‌ی راگه‌یاندنه‌كان له قاڵبی خۆیان گه‌وره‌تر كردبوو، من وه‌ك كه‌سێك كه له هه‌ولێر ده‌ژیم به هه‌موو لایه‌كی ده‌ڵێم، به‌تیبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئاگایان له‌ناو هه‌ولێری نییه: هه‌ولێر ئارامه، ژیان تێیدا ئاساییه، پاركه‌كان و سوپه‌رماركێته‌كان و بازاره‌كان، به‌تایبه‌تی بازاڕی گه‌نجان، تا یه‌ك و دووی شه‌و ئاوه‌دانه، هه‌ولێر نه‌بوویته جه‌نگه‌ڵستان، هه‌ولێر نه‌بووه‌ته جێی ترس بیم و دڵه‌ڕاوكی، ژیان هه‌ر به‌رده‌وامه، واقیع پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ژیانه وه‌همییه‌یه، كه هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كان وێنایان كردووه.
له كۆتاییدا با له ئاست به‌رپرسیارێتی دابین، ده‌نگ و زمان و قه‌ڵه‌میشم له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه دایه، كه داوای خوێنی سه‌رده‌شت و هه‌ر به ناهه‌ق كوژراوێك ده‌كه‌ن، بكوژانیش هه‌ر كێیه‌ش بن، له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونیان، ئه‌مه ده‌بێته په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش پێیانه‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌ركیش بیانبوورێت مێژوو قه‌ت قه‌ت نایان بوورێت، به‌ڵام ژیان له سلێمانی نه‌كه‌وتۆته به‌ر مه‌ترسی له‌به‌ر فڕاندنی گه‌نجێك و، له هه‌ولێریش نه‌كه‌وتۆته به‌ر مه‌ترسی له‌به‌ر فڕاندنی شه‌هید سه‌رده‌شت، دڵنیاشین بكوژان هه‌ر ئاشكرا ده‌بن، هه‌روه‌ك ژیانیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بیت و، ده‌بی هه‌موشمان یه‌ك ده‌نگ بین، بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی كوردستان تێكنه‌چێت و، رۆژانه چه‌ندان سه‌رده‌شتمان لێ نه‌كوژرێت.
*به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان.
cefergwani@gmail. com
