شه‌هید كردنی سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نووس كارێكی نه‌خوازراوو بی پاساوه، بۆ كارێكی وا ده‌بێت كاردانه‌وه‌یه‌كی پڕاوپڕی هه‌بێت، كاردانه‌وه‌ش له كه‌یسێكی وادا كاری ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیسه بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران و ره‌وانه‌كردنی دۆسیه‌كه‌ی بۆ دادگا تا له رێگه‌ی دادگاوه یاسا بریاری خۆی بدات.
پێشكه‌وتنی رووداو هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه كاتێك كه‌سێك یان لایه‌نێك تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه كاره‌كه‌ی به سه‌ردا ساغ ببێته‌وه‌و بسه‌لمێنرێت، نه‌ك به ئاره‌زوو یان به رای كه‌سێك یان بڵێیت پێم وایه یان ڕه‌نگه یان پێده‌چێت... تد. كه‌سێك یان لایه‌نێك تۆمه‌تبار بكه‌یت!
ماوه‌یه‌كی زۆره ئێمه مانان به ده‌ست ئه‌م جۆره میدیایانه‌وه له پرسیارێكداین كه ئایا ئه‌م جۆره میدیایانه میدیای ئازادن یان نا؟
به‌ڵام رۆژ به‌رۆژ خۆیان ئه‌و ئه‌ركه‌مان له‌سه‌ر سوك ئه‌كه‌ن و ماهیه‌ت و ناوه‌رۆكی خۆیانمان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش پڕ ووڵام ده‌كه‌ن.
كاری میدیا خستنه‌ڕووی راستیه‌كان و رووداوه‌كانه به ڕاستی و بی لایه‌نی، نه‌ك تۆمه‌ت خستنه پاڵ ئه‌م و ئه‌و و تۆمه‌تباركردنی لایه‌نێك به ئیلهام!!!
له‌سه‌ر كه‌یسی شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شت عوسمان چه‌ند ده‌زگا و لایه‌نێكی راگه‌یاندن خۆیان خسته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه بی ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ئیتیكی راگه‌یاندن و بنه‌ماكانی كاری رۆژنامه‌نووسی بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستیان خسته ناو بی لایه‌نی یاسا‌و به ئاره‌زووی خۆیان بی ئه‌وه‌ی حساب بۆ هیچ به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی بكه‌ن تۆمه‌ته‌كه‌یان خسته پاڵ ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت جه‌نابی كاك مه‌سرور بارزانی.
سه‌یره له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ك كه بۆته به‌ڕه‌ڵایی و فه‌وزا به ئاستێك هیچ پێوه‌رێك نه‌ماوه بۆ كاری رۆژنامه‌نووسی!
ئایا تۆمه‌تباركردنی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بی به‌ڵگه‌و بی بنه‌ما ئه‌چێته كام خانه‌ی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسیه‌وه؟
گه‌ر به‌ڵگه هه‌یه بۆ نه‌خرایه ڕوو؟
ئایا ئاینده كه بكوژانی سه‌رده‌شت دۆزرانه‌وه‌و هێنرانه سه‌ر شاشه‌ی TV و ڕوپه‌ری رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان، ئه‌م رۆژنامه‌و گۆڤار و TVیانه چی وڵامی خۆیان و خه‌ڵك ئه‌ده‌نه‌وه؟
ئایا سه‌رشۆڕ سه‌رشۆڕ بی ده‌نگ ده‌بن و قڕو قه‌پی لی ئه‌كه‌ن؟
بۆیه ده‌بێت سنورێك بۆ ئه‌م جۆره میدیایانه دابنرێت و نه‌هێڵرێت ئیتر یاری به به‌ها پیرۆزه‌كان و ڕه‌مزه‌كانی كورد و ده‌زگا شه‌رعی و یاسایه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، ده‌بێت هێڵێك بۆ ئه‌م ڕه‌وشه نه‌خوازراوه دابنرێت و یه‌كه به یه‌كه بدرێنه دادكا تا ببن به عیبره‌ت و نمونه‌ی بی متمانه‌یی لای خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌وانه‌ی هانیان ئه‌ده‌ن به زانیاری بی بنه‌ماو به تۆمه‌ت و به پاره.
ئه‌گه‌ر نا ئه‌م چه‌شنه كاركردنه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مڕۆ تۆمه‌تیان خسته پاڵ ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی تۆمه‌ت ئه‌خه‌نه پاڵ كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌ف و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانیشمان.
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌م جۆره راگه‌یاندنانه ئه‌یانه‌وێت له رێگه‌ی شكسته به‌رده‌وامه‌كانیان پاساو بۆ خه‌ڵكی كوردستان بهێننه‌وه تا بتوانن له رێگه‌ی تۆمه‌ت و قسه هه‌ڵبه‌ستنه‌وه پشكێك له هه‌ستی خه‌ڵك بۆ خۆیان ڕاكێشن به لای خۆیاندا، به‌ڵام بیریان چووه كه خه‌ڵكی كوردستان متمانه‌ی ته‌واوی به پارتی و ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و به كردار سه‌لماندیان كه پارتی شایه‌ن و شایسته‌ی متمانه‌ی ئه‌وانه، هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌ڵگه‌ی گشتی حاشاهه‌ڵنه‌گرن.
خه‌ڵكانێك به مێژوویان به‌ردێكیان نه‌خستبێته سه‌ر به‌ردێك بۆ كورد كه جێگای شانازی و باس و هه‌ڵسه‌نگاندن بێت، ئه‌مڕۆ هاتوون به هه‌مان نه‌فه‌سه‌وه به‌ڵام به ئامراز و په‌یام و شێوازی جیا ده‌یانه‌وێت شكستی مێژوویان دووباره‌بكه‌نه‌وه، وه‌ك چۆن له ڕابردوودا مایه‌ی ئازار و شكست بوون بۆ كورد، ئێستاش دیسان ده‌یانه‌وێت هه‌مان سیناریۆ دووباره بكه‌نه‌وه.
نه‌وه‌ی نۆی ئه‌وه نیه بێت ته‌شهیر و جنێو‌و بدات له شاشه‌ی TV و رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا، نه‌وه‌ی نۆی ئه‌وه نیه له جیاتی پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌و كاری شیاو تانه‌و تۆمه‌ت ببه‌خشێته‌وه به‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌ودا.
نه‌وه‌ی نۆی نه‌وه‌یه‌كی هوشیاره راستیه‌كان له چه‌وتیه‌كان جیا ده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌یان پی ئه‌دات، نه‌وه‌ی نۆی هه‌ڵشه نیه له بریاره‌كانیدا.
ئه‌وه‌تا به هه‌زاران گه‌نج و لاوی ئه‌م وڵاته به ئازادی له ژێر سایه‌ی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستاندا ئیش و كاری خۆیان ده‌كه‌ن، بی منه‌تیش نین له‌م ڕه‌وشه چونكه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن و خۆیان به خاوه‌نی ده‌زانن سه‌ره‌رای بوونی گرفت و كه‌م و كوڕیش، به‌ڵام هه‌ندێك گه‌نج هاتوون به ناوی هه‌موو گه‌نجی كوردستانه‌وه قسه ئه‌كه‌ن و ئه‌و قسانه‌شی ئه‌یكه‌ن بریتی یه له پیاده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی دارێژراوی دیراسه‌كراو بۆ مه‌رامی كه‌سێك یان لایه‌نێك به مه‌به‌ستتێكی دیاری كراوی پێشوه‌خته!
ئه‌گه‌ر نا بۆ سه‌رجه‌میان به یه‌ك خیتاب و په‌یام لێكدانه‌وه ده‌كه‌ن، ئاخۆ هه‌موویان وه‌ك یه‌ك بیر ئه‌كه‌نه‌وه، گه‌ر وابێت كه‌سیان بیر ناكه‌نه‌وه!
زۆر جار ئه‌پرسین یا لێمان ئه‌پرسن بۆ كورد تا ئێستا نه‌بووه به ده‌وڵه‌ت یان بۆ دووای ئه‌و هه‌موو شۆڕشه‌ی كورد نه‌یتوانی ئه‌زموونێك دروست بكات له حوكمڕانی وه‌ك ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئێستای كوردستان؟
راستیه‌كه‌ی ئێستا ڕوونتر دیاره كه له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا كه‌سانێك هه‌بووه پاشقولی له هه‌نگاوه‌كانی شۆرشی كورد گرتووه، ئێستاش ئه‌م ئه‌زموونه هاتۆته دی به ڕه‌نج و ماندووبوون و شه‌ونخونی و بۆردومان و له سێداره‌دان و ئه‌شكه‌نجه‌و كیمیاوی و ئه‌نفال، كه‌چی هه‌ندێك چاویان پێی هه‌ڵنایه‌ت و ئه‌یانه‌وێت له به‌هاكانی كه‌م بكه‌نه‌وه‌و رۆڵ ده‌گێڕن بۆ ڕوخاندنی!!!
كورد وه‌ته‌نی: (كه جام پڕ بوو لێی ئه‌ڕژێت)، ئایا جامه‌كه پڕ نه‌بووه ئێستا؟ ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی كوردستاندا بكه‌ین؟ ئایا تا كه‌ی ته‌ماشاكه‌ری ئه‌و جۆره لایه‌ن و گرووپانه‌بین كه هه‌وڵی به‌رده‌وامیان كه‌م كردنه‌وه‌و بی قیمه‌ت كردنی ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی كوردستانه؟
له دنیادا تیرۆر هه‌یه به‌ڵام راگه‌یاندن ئه‌ركی گه‌یاندنی زانیاری ئه‌بینێت بۆ خه‌ڵك به راستگۆیی و بی لایه‌نی، ئه‌وه‌تا سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی لوبنان ره‌فیق حه‌ریری تیرۆر كرا تا ئێستاش به فه‌رمی په‌نجه‌ی تاوان نه‌خرایه سه‌ر لایه‌نێكی دیاری كرا‌و، ئۆڵف پاڵما تیرۆر كرا له كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له سینه‌مادا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی، په‌نجه‌ی تاوان نه‌خرایه سه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك تا لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرایان كرد!
ئه‌ی خێره له شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شت عوسماندا په‌نجه‌ی تیرۆر كردنی درێژ كرا بۆ پارتی و ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌ر له‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه ته‌واو ببێت و تۆمه‌تباران ئاشكرا بكرێن؟
ئه‌ی یاسا مافی حوكمدانی هه‌یه یان ده‌زگاكانی راگه‌یاندن؟
ئه‌وه‌نده‌ی رۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ر هه‌یه له‌م وڵاته‌دا له هیچ شوێنێكی دنیادا به‌م چه‌شنه‌ی لای خۆمان نیه، كه‌چی سه‌رجه‌میان به ئازادی و بی ئه‌وه‌ی تۆزقاڵه زه‌ڕه‌یه‌كیش سانسۆریان له‌سه‌ر بێت كاری خۆیان ده‌كه‌ن، بگره پارێزراویشن، گه‌چی هه‌ندێكیان باس له نه‌بوونی ئازادی ده‌كه‌ن له كوردستاندا له‌كاتێكدا كه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌ینووسن و ئه‌یخه‌نه ڕوو له هه‌ر وڵاتێكی تردا بێت به یاسا توشی توندترین سزا ده‌بن و بگره له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا مافی كاری رۆژنامه‌نووسیان لی َ ئه‌سێننه‌وه.
ئه‌م زۆری و بۆریه‌ش وای كردووه كه له به‌های كاری رۆژنامه‌نووسی كه‌م ببێته‌وه‌و، ئیتیكی كاری رۆژنامه‌نووسیش كاڵ ببێته‌وه.
سه‌رجه‌م ئه‌م ره‌وش و كه‌شه‌ی زامنكراوه له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، تایبه‌ت ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، كه پارێزه‌ری سه‌ر و ماڵی خه‌ڵكی كوردستانه، كار و چالاكیه‌كانیشیان گه‌واهیده‌ری ئه‌م راستیه‌یه و له ئاینده‌شدا بكوژانی سه‌رده‌شت عوسمانمان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن، ئه‌و كاته چاوه‌ڕوانی ئه‌و راگه‌یاندن و لایه‌نانه ده‌بین كه تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمانیان خسته پاڵ پارتی و ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
رۆژنامه‌ی زه‌ردوو تۆمه‌تی بێبنه‌ما … بڵند نه‌وره‌س
میوانانی سەر خەت
We have 696 guests and no members online
