تیرۆر مێژوویه‌كی كه‌ونارای هه‌یه، ده‌توانین بڵێین بۆ سه‌رده‌می مه‌رگی هابیل به‌ده‌ستی قابیل ده‌گه‌رێته‌وه، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی تیرۆریش په‌ره‌ی سه‌ندووه، تیرۆر ته‌نیا خۆی له سرینه‌وه‌ی گیانی مرۆڤه‌كاندا نابینێته‌وه، به‌ڵكو تیرۆری سیاسی و تیرۆری كه‌سایه‌تی و تیرۆری پیًشكه‌وتنیش و چه‌ندین جۆری تریش هه‌یه، ئه‌مه جگه له تیرۆری تاك و كۆ، ئه‌گه‌ر تیرۆر كردنی (سه‌رده‌شت) ی جوانه‌مه‌رگ كه له ئه‌مرۆدا زۆرترین نیگه‌رانی لی كه‌وتۆته‌وه و ته‌نانه‌ت كراوه‌ته كارتێك بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسیش، به‌ووردی و شرۆڤه بكه‌ین، به‌و مه‌رجه‌ی پێشوه‌خت بریارمان لی نه‌دابی و به‌رگی حیزبی و ته‌عمیمه نهێنیه‌كان له‌بیر خۆمان به‌رینه‌وه، وه‌كو كوردستانیه‌ك بێلایه‌نانه راڤه‌ی بكه‌ین، پێویسته چه‌ند پرسیارێك بوروژێنین
1- ئایا هۆكاری تیرۆر كردنی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ، چیه؟ ئایا له ته‌مه‌نی كورتی رۆژنامه‌وانی خۆیدا ته‌نها یه‌ك نامه‌ی نوسیوه؟ یان له‌زۆر كه‌ناڵی تره‌وه ده‌ستی خستۆته ناو هێلانه‌ی مارو دوپشك؟
ئایا ئه‌و نوسینانه‌ی سه‌رده‌شت تاكوی ده‌چنه خانه‌ی كاری رۆژنامه‌وانی؟ یاخود ته‌نها خۆبه‌تاڵكردنه‌وه بووه؟ ئایا تاكوی له چوار چێوه‌ی یاسای رۆژنامه‌وانیدا بوون؟ یاخود تاكوی هه‌وڵێك بووه بۆ تیرۆری كه‌سایه‌تی كه‌سانی تر؟ ئایا سه‌رده‌شت ته‌نیا له‌سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی نوسیوه؟ یاخود هه‌ولێر ته‌نیا چه‌كداری پارتی تێدایه؟
2- تیرۆركردنی سه‌رده‌شت خزمه‌تی كی ده‌كات؟
هه‌موومان ده‌زانین پارتی هه‌موو هه‌وڵی خۆی خسته‌كار بۆ ئه‌وه‌ی سیمای هه‌ولێر بگۆری له گوندێكی گه‌وره‌وه بۆ به‌خشینی سیمای پایته‌خت، شانازییه‌كی تر ئه‌وه بوو پارتی كاری جدی له‌سه‌ر به‌رقه‌راری ئاسایش كردووه، گوایه قازانجی پارتی له تیرۆركردنی سه‌رده‌شت له‌كوی دایه؟ یاخود بۆ بیر له‌وه نه‌كه‌ینه‌وه ئایا ناشی ئه‌وانه‌ی چاویان به پێشكه‌وتنی هه‌ولێر هه‌ڵنایه بۆ تیرۆركردنی پیرۆزیه‌كانی هه‌ولێر گیانی سه‌رده‌شتیان كردبێته ئامانج؟
3- گومان له‌وه‌دا نیه ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی زۆرترین جار چه‌ند باره ده‌بنه‌وه، ته‌عمیم كراون، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن: (له‌نێوان هه‌ولێرو موسڵ 11 بازگه هه‌یه چۆن توانرا به‌ناو ئه‌و بازگانه‌دا بگه‌یه‌نرێته موسل) ئه‌مه زۆر ده‌گوتری و ده‌گوترێته‌وه، ئایا به‌راست له‌و نێوانه‌دا (11) بازگه هه‌یه؟ یاخود كی هه‌یه له هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی هه‌ولێر شاره‌زا نه‌بی؟ ئایا ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه ناتوانن له هه‌ولێره‌وه به‌بی ئه‌وه‌ی بچنه‌وه سه‌ر جاده‌ی هه‌ولێر – موسڵ خۆیان بگه‌یه‌ننه گوندی عاره‌بان؟ ئاخر هه‌موومان ده‌زانین هه‌ولێر ده‌شته، دوای ئه‌وه له ناوچه‌ی (سفه‌یه) زۆر به سانایی ده‌توانی بچیته ناو پارێزگای موسڵ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گومان ده‌كری له‌گه‌ڵ كه‌ژاوه‌ی ماشێنی یه‌كی له حیزبه‌كان و هاتو چۆی به‌رپرس و نوێنه‌رانیان ئاودیوكرابی،
4- كاتی خۆی (كه‌مالی سه‌ید قادر) له هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، خۆم پرسیارم له هاورێیه‌كی خۆمكرد كه‌ئاگاداری ورده‌كاریه‌كانی بوو، پێمگوت: پێویسته ئه‌و پیاوه ئازاد بكری، هاورێكه‌م گووتی: برا له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ئازادكراوه، به‌ڵام گرفته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه ده‌ترسین له كه‌لێنێك تیرۆری بكه‌ن و خراپ به‌سه‌رماندا بشكێته‌وه، ئاخر پێویسته خه‌ڵكی كوردستان و واریسی جوانه‌مه‌رگیش گومانێك بكه‌ن له‌وانه‌ی مه‌به‌ستیانه له ره‌شه‌وه په‌نجه‌ی تاوان بۆ خه‌ڵك درێژ ده‌كه‌ن، و چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی پرسیاریش ریز بكه‌ن، چونكه تیرۆركردنی سه‌رده‌شت و هه‌ر كه‌سێكی تر له هه‌ولێر پێش هه‌موو كه‌س به‌زیانی پارتی ته‌واو ده‌بی، هه‌ر بۆیه‌شه لایه‌نی تر كار بۆ چه‌واشه‌كاری زیاتر ده‌كات.
5- له هه‌موو دنیادا ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه ئه‌و هێزانه‌ن، له كاتی پێویستدا هاوكاری حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانن، ئایا ئۆپۆزیسۆنی ئێمه له‌و ئاسته‌دابوو یاخودبه پێچه‌وانه‌وه رۆڵی گێرا؟ به‌رای من لێره‌دا ده‌بی ئێمه ئاماژه‌ی پرسیار دابنێین نه‌ك سه‌رسورمان
6- له‌دوای ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی (م- س) ی پارتی، راسته‌و خۆ هێزێكی چه‌واشه‌كار كاری له‌سه‌ر راستیه‌كانی خودی به‌یاننامه‌كه‌كرد، گوایه پارتی هه‌موو ئه‌وانه به گێره‌شێوێن ده‌زانی كه ناره‌زاییان نیشانداوه!!!
به‌راستی سه‌یره خودی راگه‌یاندنه‌كانی پارتی گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كان و خۆنیشانده‌رانیان به په‌رۆشه‌وه گواستۆته‌وه، له لایه‌كی تر ده‌زگاو ناوه‌نده‌كانی پارتی به‌شداری رێپێوانه‌كانیان كردووه، كادیرانی پارتی له نوسینی به‌یاننامه‌كاندا به‌شداریانكردووه، ئیتر بۆ وا نیشانده‌ده‌ن خه‌ڵكی پارتی بایكۆتی مه‌راسیمه‌كانیان كردووه؟ ئایا ئه‌مه جگه له چه‌واشه‌كاری چی تر ده‌سه‌لمێنی؟ چۆن ده‌كری گومانێك له‌و هه‌موو چه‌واشه‌كاریه نه‌كری؟
ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرینگه وشیاری خه‌ڵكی كوردستانه، ده‌بی هه‌موو لایه‌كمان ئه‌و راستیه بزانین، ژینگه‌ی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی ئێمه له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین زینده‌وه‌ری سه‌یرو سه‌مه‌ره تێیدا گه‌شه بكات، بۆیه هه‌موومان به‌رپرسیارین به‌رامبه‌ر خاوێنكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژینگه‌یه و بنبركردنی ئه‌و جۆره تاوانانه، هاوكاری كردنی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و مامه‌ڵه كردنێكی وشیارانه نیشانه‌ی بوونی په‌رۆشیمانه بۆ گیانی كاكه سه‌رده‌شت و هه‌موو تاكێكی كوردستان، ئه‌گینا پێویسته بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی چه‌واشه‌كاری ئاماژه‌كانی پرسیار به‌ر له سه‌ر سورمان ریز بكه‌ین.
