هۆكاره‌كه‌ی هه‌رچی بێت، تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان كارێكی قێزه‌ونه و نیگه‌رانییه‌كی زۆری لای هه‌موومان دروست كردووه، ئاسایشی هه‌رێم كه‌وتووه‌ته ژێر پرسیار و ده‌خوازێ ده‌زگه ته‌ناهییه‌كان وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی باس له به‌ڕێوه‌چوونی كارای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كرێت و لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ دانراوه و به‌دواداچوونی ڕژدی بۆ ده‌كرێت، ئه‌مانه كاری باشن و هه‌مووشمان له‌سه‌ر ئاو و ئاگر چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ین به‌و هیوایه‌ی له‌وه پتر دوا نه‌كه‌وێت، ئه‌مانه هه‌موو قبووڵكراون و نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك و داواكارییه‌كان و ڕه‌خنه‌كانیشیان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قبووڵتره... ئه‌مما..
كاتێك چ ئه‌نجامێكی لێكۆڵینه‌وه‌كان نه‌هاتبنه ڕاگه‌یاندن و سه‌ره‌داوه‌كان ئاشكرا نه‌بووبن، یان ئاشكرا نه‌كرابن، كه‌چی په‌نجه‌ی تاوان ئاراسته‌ی لایه‌نێك یان چه‌ند كه‌سێك بكرێت، هه‌قه ئه‌مه‌یان لایه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێم ڕاچڵه‌كێنێت و كاری له‌سه‌ر بكات، ئه‌وانه‌ی په‌نجه‌ی تاوان ئاراسته ده‌كه‌ن، ده‌خوازێ به‌ڵگه‌شیان هه‌بێت، كاتێكیش به‌ڵگه‌ی دروست له‌به‌رده‌ست نه‌بێت، گومان نییه له‌وه‌ی ده‌چێته بۆته‌ی ته‌شهیره‌وه، ئه‌مه‌ش لێپێچینه‌وه‌ی ده‌وێت، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وه دڕدۆنگییه‌كه پتر ده‌كات و ڕه‌نگه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش دروست بكات.
ئه‌و ئه‌قڵییه‌تانه زۆر به‌هه‌رزه‌یی ده‌بینم كه ده‌یانه‌وێ بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك په‌نجه‌ی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان درێژ بكه‌ن، هاوكات له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا بێ په‌رده زێده‌ڕۆیی له ئه‌ده‌ب و به‌ده‌سته‌واژه خوێناوییه‌كان له‌باره‌ی پارتییه‌وه ده‌دوێن، كه‌چی به‌دیوه‌كه‌ی تردا به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی به‌هه‌ڕه‌شه ده‌چوێنن.. سه‌یره ئه‌و هه‌موو ته‌شهیره به‌پارتی ده‌كرێت و كه‌چی گه‌ره‌كیانه پارتی (صم بكم فلا یتكلم) بمێنێته‌وه، ئه‌دی ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیدا هاتووه، دروست ئاماژه‌دانه به‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌شهیرگه‌له به‌دادگه "بێگومان ئه‌ویش دوای ئاشكراكردنی تاوانبارانی كرده‌وه قێزه‌ونه‌كه"، نه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ و تیرۆر، ئه‌مه له كاتێكدا ته‌واوی نه‌یارانی پارتیش ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن كه كولتووری ئه‌و حزبه دووره له تیرۆر، بۆیه هه‌رگیز له هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ڕابردوو پارتی زیانمه‌ند ده‌رناچێت، كه هه‌رگیز هیوا بۆ ئه‌و هه‌ڵدانه‌وانه ناخوازم، لانیكه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی له خزمه‌تی قۆناخه‌كه‌دا نییه.
ده‌خوازێ هه‌ڵگری قه‌ڵه‌م ڕۆشنبیر بێت و هه‌ڵگری په‌یامی مرۆڤانه بێت، كه داخه‌كه‌م ئێسته له‌لای زۆرێك بووه‌ته تڕه‌كه‌ڵه‌ك، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌و هه‌موو تڕكه‌ڵه‌یه چییه بۆ به‌لاڕێبردنی ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه كار ده‌كه‌ن و یارییه‌كی شێتانه به‌خوێنی ئه‌و گه‌نجه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ڕاست نیگه‌رانی كردووین.
من نازانم تیرۆریستانی ئه‌و كرده‌وه‌یه كه‌ی ئاشكرا ده‌بن، به‌ڵام له گرتن و ئاشكراكردنیان دڵنیام.. ئه‌وه‌ی لێی دڵنیا نیم، ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی ئێسته په‌نجه‌ی تاوان بۆ پارتی درێژ ده‌كه‌ن "مه‌به‌ستم هه‌ڵتۆقیوه‌كانه"، كاتێك بكوژان ئاشكرا ده‌بن و پارتیش ڕۆڵی كاریگه‌ری له ئاشكراكردنیان ده‌بێت، هه‌رگیز ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری ناڕێژن، چونكه ئه‌سڵه‌ن بێ شه‌رمن.
