شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت عوسمانی ڕۆژنامه‌نوس و خوێندکار چه‌ند ئامانج و مه‌به‌ستێکی چه‌په‌ڵی له پشته‌وه‌بوو، که ده‌یانویست به لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ژیان له‌و لاوه خوێن گه‌رمه، چه‌ند په‌یامێک بگه‌یه‌نن و بگه‌نه ئامانجه ناپاکه‌کانیان. به‌ڵام ئایا ئه‌و مه‌به‌ستانه هاته دی؟ ئایا شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت عوسمان ئامانجه‌کانی ئه‌وانی پێکا؟ بێگومان نه‌خێـر!
ئه‌وان ویستیان به شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت قه‌ڵه‌مه‌ئازاکان بشکێنن و وابکه‌ن چیدیکه شتێک نه‌نوسن که خۆیان به‌دڵیان نه‌بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌وانه‌وه قه‌ڵه‌مه‌کان تیژتر بوونه‌وه و چالاکتربوون.
ئه‌وان ویستیان نه‌هێڵن سه‌رده‌شت مێژوویه‌ک بۆ خۆی دروست بکات، به‌ڵـام سه‌رده‌شت چووه ترۆپکی مێژووی شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی نوسین و ئازادی قه‌ڵه‌م.
ئه‌وان ویستیان بڵێن که‌س ناتوانێت جیا له ئێمه بیر بکاته‌وه، که‌س ناتوانێت شتێک بکات که ئێمه نه‌مانه‌وێت، به‌ڵام نه‌یانزانی به هه‌زاران که‌س ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و دژی خۆیان و کرده‌وه‌کانیان ئه‌وه‌ستنه‌وه.
ئه‌وان ویستیان به شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت بمان ترسێنن و وامان لێبکه‌ین ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان ویستیان نه‌جوڵێینه‌وه، ئه‌وا هه‌مان چاره‌نوسی شه‌هید سه‌رده‌شتمان ده‌بێت، به‌ڵام نه‌یان زانی که هه‌ر گه‌نجێک ئاوات به‌و مردنه شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌یه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت ده‌خوازێت.
ئه‌وان ویستیان که سه‌رده‌شتێکی تر دروست نه‌بێته‌وه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌وان، ئێمه هه‌موو رێباز و رێچکه‌که‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت ئه‌که‌ین به ڕێبه‌ری خۆمان.
ئه‌وان وایان ئه‌زانی که‌س به ده‌نگ شه‌هید کردنی لاوێکی رۆژنامه‌نوسی ئه‌م وڵاته‌وه نایه‌ت، وه‌ک چۆن خۆیان خه‌م ساردن له مه‌رگی هه‌ر تاکێکی ئه‌م وڵاته، به‌ڵام ئێمه وتمان " بێده‌نگ نابین" له ئاست ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه و سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاوانباران بدرێنه دادگایه‌کی یه‌کسان.
Renwar8@hotmail. com
