بابه ت/ رفاندن وتیرۆرکردنی قوتابی یه‌کی کورد‌و پشـێوی و نائارامی له هه رێم
به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم؛
سه‌رباری ئه‌و هه‌موو بازگه‌و ده‌زگای ئاسایش وزێڕه‌ڤانانه ونووسینگه و بنکه‌ی پاراستنی هه‌رێم (که جێگای گومان و نیگه‌رانی یه بۆ هه‌مووان؟!)
جێگای ئاماژه پێکردنه دوا به دوای رفاندن و تیرۆرکردنی قوتابییه‌کی کۆلیژی ئاداب له به‌شی زمانی ئینگلیزی، له زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددینی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان (به ناوی سه‌رده شت عوسمانی رۆژنامه‌نووس) و تیرۆر کردن وسوکایه تی پێکردنی له شاری موسـڵ.
مه‌ردومی به شه‌ڕه‌ف و زه‌حمه‌تکێشی هه‌رێمی کوردستان ترس وله رزو دڵه ڕاوکێ یه کی بێ وێنه‌ی که‌وته ناو دڵه‌وه، ئیتر که‌س باوه‌ڕی به ئه‌من و ئاسایش و پاراستنی هه‌رێم نه‌ماوه و پاراستنی هه‌رێمیش به تایبه‌تی هه‌ولێر له ئه‌سۆی ده‌زگای پاراستن و پارتیدایه، بۆیه هه‌ر ئه‌ویش ده‌بێت خه‌مێکی ته‌واوی لێبخوات و ئارامی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌رێم.
له ئاکامدا دانیشتوانی هه‌رێم بێ ترس به هه‌موو چین و توێژه‌که‌وه، وه‌ک مافێک و به‌رگرییه‌ک له پاراستنی گیان و ماڵی خۆیان و نه‌وه‌کانیان، به یه‌ک ده‌نگ رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ناڕه‌زایی ته‌واوی خۆیان نیشاندا و به‌رده‌وامیشن به‌رامبه‌ر به بکوژان و بکوژانیش به توندی مه‌حکوم وریسوا کرد و ده‌که‌ن.
له ئه‌نجامی ئه‌و خۆپیشاندان و رێپێوانانه‌ی رق و کینه‌ی مه‌ردوم به‌رامبه‌ر به بکوژانی سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان، پشـێوی و نائارامی یه‌کی زۆری بێ‌سنوور سه‌رتاپا هه‌رێمی کوردستانی گرته‌وه و کۆتایی و ئامانجه‌که‌شی دیار نیه‌و دوور نییه ده‌ستی ڕه‌شی بێگانه‌و ده‌ره‌کی و دوژمنانی کورد خۆی بخزێنێته ناوخۆپیشاندانه‌کان و به‌ره‌و ئاقارێکی نادیار‌و ڕه‌شی به‌رێت، که به زه‌ره‌رو زیانی هاوڵاتیان و حکومه‌ته تاقانه‌که مان بشکێته‌وه. چونکه هه‌میشه دوژمنانمان خۆیان له که‌مین مه‌ڵاس داناوه بۆمان (داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م که زۆر به ژیری و هێمنانه کاره‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن) .
به‌ڕێزم؛
وه‌کو که هه‌موومان ده‌زانین و ئاگادارین، جه‌نابت له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 7-03-2010 به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان وهاوڵاتیانی تێکۆشه‌رو ره‌نجده‌رانی شۆڕشگێڕ‌و ئاره‌قه‌ی ناوچه‌وانی دایکه شه‌هیدان و که‌س و کاری ئه‌نفال وتێکۆشانی پاڵه‌و جوتیاروپێنووسی مامۆستا‌و رۆشنبیران و خۆڕاگری هه ژاران و ناڵه‌و نازی کوڕ‌و کیژان و مه‌ردومی ره‌ش و رووتی هه‌رێمی کوردستان و هتد...
به زۆرینه‌ی ده‌نگ! تۆ متمانه‌ی ئه‌وه‌ت پێکرا که ببیته‌وه به سه‌رۆکی شه‌رعی هه‌رێم، بۆ داکۆکی کردن له مافی ره‌وای گه‌له‌که‌مان و پاراستنی ژیان و ماڵ و نه‌وه‌و جگه‌ر گۆشه‌کانمان، بێ جیاوازی له ره‌نگ و راو بیر‌و بۆچوونمان و گه‌یاندنی میلله‌ته‌که‌مان به خه‌ون و ئاره‌زووی خۆیان.
چونکه تۆ باوک و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی (نه‌ک ته‌نها سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان) رۆڵی باوک و سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌بێت زۆر به‌رچاو و روونترو دیارتر بێت. هه‌روه‌کو چۆن له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی پارتی هه‌میشه بانگ ده‌کرێیت به سه‌رۆکی کوردستان (که‌واته سه‌رۆکی هه‌ر چوار پارچه که‌ی کوردستان، نه‌ک ته‌نها سه‌رۆکی هه‌رێم؟!... )
به‌ڕێزم سه‌رۆکی هه‌رێم؛
له رێگای ئه‌و نامه‌وه که تاکه ده‌رگایه‌که (بۆ منی هه‌ژارو ئاواره‌ی ساڵانێکی دوور‌و درێژ له خه‌بات وخزمه‌تی بزاڤی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان، له رێگای پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه له سه‌ر رێبازی بارزانی مسته‌فا) ئاڕاسته‌ی جه‌نابتان ده‌که‌م، ده‌شزانم که ده‌نگم ته‌نها له‌و رێگایه‌وه پێت ده‌گات!.
تکام وایه جه‌نابی سه‌رۆک؛
به‌زووترین کات به حیکمه‌ت وقودره‌تی زانایی و ده‌سته‌ڵاتی خۆت چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م کێشه دانێیت، تازووه به‌ڕێزم به هاواری ده‌نگی ره‌وای خۆپیشانده‌ران وه‌ره و ناوی تاوانباران و بکوژانمان بۆ ئاشکرابکه، به پێی مادده‌ی سوکایه‌تی کردن به پیرۆزی حه‌ڕه‌می زانکۆ و رفاندن و تیرۆر‌و تۆقاندنی گه‌له‌که‌مان.
بکوژان و تاوانبارانیش بخه‌ره به‌رده م ده‌سته‌ڵاتی دادگای بێلایه‌نی هه‌رێم. با به سزای ره‌ش و ڕه‌وای خۆیان بگه‌ن و بۆ داهاتووش ببێته وانه و په ندێك بۆ ئه وانه‌ی که بیر له ڕفاندن و کوشتن و تێکدانی باری ئاسایش و ئارامی هه‌رێم و گه‌نده‌لی ئابوری له وڵات‌دا ده‌که‌نه‌وه.
ده ستپێشخه ری وهاوکاریتان، بۆ رزگاربوون له و قه یرانه ترسناکه دا مایه ی رێز‌و شانازیمانه
نه مری وسه ربه رزی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگای ئازادی و
بزووتنه وه‌ی رزگاریخوازی کورد‌و کوردستان
سڵاو له پێنووسی نووسه‌رانی راستگۆ و به‌ئه‌مه‌ک وخه‌مخۆرو دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان
دڵســۆزی کوردستان
شـاخـه وان کـه ریم ئاکـۆی
هۆڵه‌نـدا 15-05-2010

