
به‌ر له‌وه‌ی بێمه سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه، سه‌باره‌ت ئه‌و كورته وتاره‌ی دوێنێ نووسیم: (ئه‌مڕۆ له خوتبه‌ی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات له شاری هه‌ولێر گوێم له به‌شێكی وتاره‌كه‌ی مامۆستا مه‌لا به‌شیربوو، سه‌باره‌ت رفاندن و تیرۆركردنی سه‌رده‌شت ئیدانه‌ی كاره‌كه‌ی كرد، هه‌روه‌ها چه‌ند نمونه‌یه‌كیشی له‌م جۆره كاره قێزه‌ون و وه‌حشیگه‌ریانه هێنایه‌وه، له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه مه‌رج نیه تاوانباران به رۆژێك و دوان و مانگێك و دووان و ساڵێك و دوان بدۆزرێنه‌وه و رووبه‌رووی یاسا ببنه‌وه، له‌م رووه‌وه نمونه‌ی ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه كه له‌م ئه‌مریكایه گه‌وره‌یه‌ی كه خاوه‌نی fbiوciaیه جاری وا هه‌یه تاوانبارێكیان به ده‌یان ساڵ بۆ نادۆزرێته‌وه! هاوكات له به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كه له هه‌موو كه‌ناڵه‌كان بڵاوبۆته‌وه بۆ رای گشتی به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌كه‌ن و راشیانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌داوێكیان دۆزیوه‌ته‌وه و تاوانباران به سزای خۆیان ده‌گه‌ن)
كوشتن و پاكتاوكردنی جه‌سته‌یی ته‌نیا له چوار چێوه و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ئایدیۆلۆژیا و فكره دواكه‌وتوانه‌دا هه‌یه، ته‌نیا له ناو ئه‌و گروپ و لایه‌نانه‌دا هه‌یه، كه خۆیان په‌یامێكی مرۆڤدۆستانه و ئازادیخوازانه و پێشكه‌وتوخوازانه‌یان پێ نیه بۆ كۆمه‌ڵگا ته‌نیا زمانی خوێنڕشتن و سه‌ركوتكردن و راوه‌دونان نه‌بێ، ئه‌وانه نازانن ئێستا سه‌رده‌می شمشێر و تیرۆر و تۆقاندن تێپه‌ڕیووه و ئه‌وه‌تا ناڕه‌زایی له ناو هه‌موو چین و توێژه‌كان له ناو هه‌موو پارت و رێكخراوه سیاسی و پیشه‌ییه‌كان به ده‌نگێكی زوڵاڵ به‌رزبۆته‌وه، ئه‌وانه هه‌روا تێده‌گه‌ن ده‌توانن له‌هه‌ر كاتێك و هه‌ر كه‌سێكیان بوێ وه‌كو به‌رخ گۆشاوگۆش سه‌ری ببڕن، ئاخر ئه‌و سه‌رده‌مه گوزه‌شت!
من به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ندێ وتار و نووسیندانیم، كه به‌راستی هه‌ڵپه هه‌ڵپی پێوه دیاره به‌وه‌ی به‌بێ به‌ڵگه په‌نجه‌ی تاوان بۆ ئه‌م حزب و ئه‌و لایه‌ن درێژ ده‌كه‌ن، چونكه له‌م جۆره رووداو و كاره‌ساتانه‌دا ته‌نیا داموده‌زگا ئه‌منیه‌كان و دادگا په‌یوه‌ندیدارن و ئیشی ئه‌وانه بۆ خه‌ڵكی یه‌كلایبكه‌نه‌وه، ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته گیان و كه‌ڕامه‌تی هاوڵاتیان به یه‌كسانی بپارێزێت، ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی درێژی خایاند و داموده‌زگا ئه‌منیه‌كان و ئاسایش و پۆلیس نه‌یانتوانی شتێك بكه‌ن ئه‌وكاته خه‌ڵك بۆی هه‌یه داوای گۆڕینی ده‌سه‌ڵات بكا و به كرده‌وه‌ش و به شێوازی شارستانی وا بكا، له راستیدا وا هه‌ست ده‌كرێ بۆیه هه‌ندێ قه‌ڵه‌م یان هه‌ندێ خه‌ڵكی ئاسایی ش په‌نجه‌ی تۆمه‌تباركردن درێژ ده‌كه‌ن به‌بێ ساغبوونه‌وه و به‌بێ به‌ڵگه هۆكاره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێش ئێستا چه‌ندین حه‌ڵه‌تیتر روویداوه ده‌سه‌ڵات هیچی نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش خه‌له‌لێكه، ئه‌گه‌ر وا بڕوات خه‌ڵكیش و نوسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانیش هه‌قی خۆیانه جۆره‌ها ته‌ئویل و ته‌فسیر بۆ رووداوی له‌م جۆرانه بكه‌ن، به تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت نه‌ك هه‌ر له‌ناو حه‌ڕه‌می زانكۆ بووه له‌ناو حه‌ڕه‌می پایته‌ختی هه‌رێمیش بووه، راسته هه‌ر له ناو پایته‌ختیش بوو له یه‌ك كات و ساتدا لقی پارتی و مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی (كه خۆشیان ده‌سه‌ڵاتن) خه‌ڵتانی خوێن كران، به‌ڵام ئه‌وان خۆكوژبوون، نه‌ك كه‌سێك به زیندووی ببه‌ن و له شارێكیتر ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه؟!
ئه‌وه‌ی به سه‌رده‌شت كراوه، له راستیدا ده ئه‌وه‌نده به روحی هه‌موومان كرا، سه‌رده‌شت رۆژنامه‌نووسیش نه‌بوایه، كه‌سێكی بازرگان یان فه‌رمانبه‌ر یان حه‌مباڵیش بووایه ده‌بوو خه‌ڵك بێ ده‌نگ نه‌بێ له ئاستی چۆنیه‌تی تاوانه‌كه‌ی كه ده‌رهه‌قی كراوه، ره‌نگه ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌به‌رده‌م زانكۆ چه‌ند فیشه‌كێكیان لێدابا جیاوازی زۆر بوو له‌وه‌ی كه پێی كراوه؟ چونكه ئه‌م حاڵه‌ته وا له هه‌موو هاوڵاتییه‌ك ئه‌كا ترسی له خۆی هه‌بێ، ترسی له منداڵه‌كانی هه‌بێ، ترسی له كوڕ و كچه قوتابیه‌كانی هه‌بێ، به دڵنیاییشه‌وه خولقاندن و دروست بوونی ئه‌م جۆره كه‌شوهه‌وایه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به گورجوگۆڵی چاره‌سه‌ری نه‌كا، ئه‌وا ده‌سه‌ڵات ئه‌كه‌وێته ژێر هه‌زارو یه‌ك پرسیاره‌وه بۆ خودی ده‌سه‌ڵات خراپه كه له‌به‌رامبه‌ر دونیای ده‌ره‌وه‌دا گله‌یی و ره‌خنه‌ی لێ بگیرێ یان سه‌رزه‌نشت بكرێ چونكه ئێستا سه‌رده‌می پێشوو نیه ئه‌مڕۆ جیهان گوندێكی بچوكه... پێشم وانیه داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی كوردستان نه‌توانن مه‌سه‌له‌ی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت و ئه‌م كاره وه‌حشیگه‌رانه‌ی كه ده‌رهه‌قی كرا ساغی نه‌كه‌نه‌وه و تاوانباران په‌لكێشی دادگا نه‌كه‌ن. سڵاو له روحی هه‌میشه زیندووت ئه‌ی قه‌ڵه‌مه گه‌نجه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كه‌م.
