ده‌سه‌ڵا تدارانی توندڕۆ له‌م حزب یان ئه‌ولایه‌ن ناترسن، له رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ، كه‌به‌وان كۆنترۆڵ ناكرێن ده‌ترسن. ... حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
رفاندن و تیرۆركردنی شه‌هید، سه‌رده‌شت هه‌رێمێكی هه‌ژاند، حكومه‌تێكی خسته‌ژێر پرسیار، حزبه‌كانی بێده‌نگ كرد، وه‌لی ناخی رۆشنبیران و شه‌قامی كوردی هه‌ژاند رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسانی به‌ده‌نگ هێنا، زانكۆ و په‌یمانگه‌كان وه‌ك رۆژانی رابردوو ده‌وامی ئاسایی خۆیان نه‌بینیه‌وه، ئه‌وانی هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌نجه‌یان خسته نێو چاوی ئه‌وانه‌ی كه له ئازادی تۆقیون، پێیان گوتن ئه‌گه‌ر كه‌سێكمان لی شه‌هید بكه‌ن هه‌زارن كه‌سی دیكه دێته‌سه‌ر ئه‌م رێگه‌یه چونكه رێگه‌یه‌كه و ئیمانمان پی هه‌یه گرتومانه‌ته‌به‌ر، چونكه ئێمه ده‌زانین ناچێته عه‌قڵی هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رۆژی روناك لێدان و رفاندنی گه‌نجێكی قوتابی له‌نێو حه‌ره‌می زانكۆ به به‌رچاوی قوتابیان و به‌به‌ر چاوی هێزه‌كانی ئه‌منی و پاسه‌وانه‌كانی به‌رده‌رگی زانكۆ له‌نێو پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، تێپه‌راندن به زیاتر له‌ده‌یان بازگه‌ی ئه‌منی كارێكی هه‌نده‌ش ئاسان نیه. بۆیه ئه‌مه خۆی پرسیارێكه‌و ده‌بوایه زۆر ده‌مێك بوو وه‌ڵام درابایه‌وه.
كه‌چی نه‌وه‌ڵام و نه وه‌ك پێویست به‌ده‌م هاواری ئه‌م كاره تیرۆرستیه‌وه‌نه‌هاتن، به‌ڵكو له‌پایته‌خت دونیا شامی شه‌ریفه، رێك واده‌زانی هیچ شتێكی له‌م شێوه‌یه رووی نه‌داوه، كوا هات و هاواری قوتابیانی زانكۆ، كوا خۆپیشاندانی رۆژنامه‌نوسانی پایته‌خت، كوا ده‌نگ و فشاری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان، به‌داخه‌وه ئه‌وان بی ده‌نگن بی ده‌نگ، به‌داخه‌وه سه‌ندیكا وه‌ك و هه‌مووجارانی رابردوو ته‌نها به به‌یانامه‌یه‌ك هه‌لوێستی خۆی ده‌رده‌برێت له‌كاتێكدا توانا و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه فشار بخاته سه‌ر ده‌زگاكانی ئه‌منی و وه‌زیری ناوه‌خۆ و ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌رپرسیارن له‌ئاست ئه‌م كاره درندانه‌یه.
چونكه كوشت و رفاندنی گه‌نجێكی رۆژنامه‌نوس ئه‌وه‌نده كارێكی ئاسان نیه نابێت رێگه‌بدرێت ئه‌م كاره‌نه‌شیاوه پێبپه‌رێندرێت، ئاخیر ده‌چێته عه‌قڵی چ كه‌سێك به‌رۆژی روناك به‌ئاشكراو به‌به‌ر چاوی هێزه‌ئه‌منیه‌كان مرۆڤێك به‌زۆر برفێندرێت، ئه‌ویش له‌سه‌ر ره‌خنه و وشه ئه‌ی بۆ پیاوكوژه‌كان نارفێندرێن بۆ ئه‌وانه‌ی بازرگانی به‌ماده بێهۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن ئه‌وان پشتیوانی ده‌كرێن، به‌ڵام له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌نوسی گه‌نجێك گولله باران بكرێت سه‌د ئه‌سه‌ف مه‌گه‌ر ئه‌مه له‌پیاو كوژو درنده‌كان بوه‌شێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا له‌هیچ مرۆڤێكی خاوه‌ن ویژدان ناوه‌شێته‌وه.
ده‌بێت رۆژنامه‌نوسان باش ئه‌مه بزانن و هه‌ستی پی بكه‌ن كوشتنی سه‌رده‌شت كوشتنی ئه‌وانیشی به‌دواوه دێت، كوشتنی سه‌رده‌شت كوشتنی وه‌شه‌و راستیه كوشتنی قه‌له‌می ئازاده، گۆرینی هه‌قیقه‌تێكه كه رۆشنبیران ناتوانن لێی بی ده‌نگ بن، قسه‌ی من له‌سه‌ر بی ده‌نگی لایه‌نه‌كانی پایته‌خته كه نه‌یان توانی وه‌ك پێویست برژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و وه‌ك شاری سلێمانی و ده‌ورو به‌ری جیهان له‌ئاست ئه‌م كوشتنه درندانه‌یه تێبگه‌ینن و بیهێنه گۆ، ده‌پرسین خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه له هه‌ر وڵاتێكی دیكه رویدابوایه حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ماوه‌ی شه‌ورۆژێك ده‌گه‌یشتنه بن به‌ست و روون كردنه‌وه‌ی خۆیان پێده بوو كه‌چی لێره رێك پێچه‌وانه‌یه به‌رپرسان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار تۆقی و ن و چاویان به‌مه‌ش هه‌ڵنایه‌ت، ئه‌و ده‌نگه‌ی ئێسته‌ش شه‌قامی كوردی گرتۆته‌وه ئه‌وان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یان ده‌ڵێت "ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌پشته‌وه‌یه ئه‌ی كوشتی رۆژنامه‌نوسێك ده‌بێت كێی له‌پشته‌وه‌بێت كه كاتی به‌رپرسان ده‌میان ده‌كه‌نه‌وه كه كوردستان ئارامه و ئازادی و دیموكراسی له‌كوردستان هه‌یه ده‌بێت ببێته نمو و نه بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، ئه‌ی ئه‌م ئارامیه له‌كوێوه‌یه، بۆ ئێمه نایبینین، كامه دیموكراسی، له‌كوێی خۆی مه‌لاس داوه، بۆ حه‌فته‌یه‌كه بی ده‌نگن بۆ ده‌بێت بی ده‌نگیش بن، بۆ ده‌بێت ڕۆله‌یه‌كی ئه‌م نیشتیمانه به ده‌یان بازگه‌ی ئه‌م نیشتیمانه تێبپه‌رێندرێت و لاشه‌كه‌ی به كوژراوی جێبهێڵدرێت.
