هه‌موو مرۆڤێک، ته‌نانه‌ت تاوانبارانیش گه‌ردێنه قسه، دژی کوشتنن. شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت عوسمانیش تاوانێکی وایه که هه‌رمرۆڤێکی پاک دژی راده‌وه‌ستێ، به‌ڵام نه‌ک ئه‌وانه‌ی له کوشتن و تاوانباریدا مێژوویه‌کیان هه‌یه ئه‌مڕۆ بێن بۆ کوشتنی مرۆڤێک شین بگێڕن!!! که ئه‌مه نابێته جێگه‌ی بڕوا... وه‌ک رۆژی رووناک دیاره ئه‌وهات وهاواره‌ی که، نه‌وشیروان و تاقمه‌که‌ی و چه‌ند که‌س و لایه‌نێکی تری سیاسی گوایه بۆ دژایه‌تی تاوانی شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت عوسمان، ناویانه‌ته‌وه، هیچ په‌یوه‌ندی به‌و تاوانه‌و نیه‌تێکی راستگۆیانه‌وه نیه، به‌ڵکو ئه‌وه هه‌لێکه و بۆیان ره‌خساوه، تا بۆ مه‌رامه سیاسیه‌کانی خۆیان به‌کاری بهێنن و بازاڕی سیاسی خۆیانی پێ گه‌رم بکه‌ن، چونکه ئاشکرایه نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و جۆره مرۆڤه نیه که خاوه‌ن به‌زه‌یی و مرۆڤدۆستی و ئه‌خلاقێکی سیاسی دوورله خودپه‌رستی وله توندوتیژی بێت، به‌ڵام به داخه‌وه که‌سانێکی ساده‌و خۆشباوه‌ڕ به ته‌ڵه‌ی ئه‌قڵی نه‌خۆش و فرتوفێله‌کانیه‌وه بوونه و ئه‌مڕۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه مادی و مه‌عنه‌وییه‌که‌نی خۆی ئه‌و خه‌ڵکه به‌کاردێنێ و هانیانده‌دات تا سنوری ئازادی ببه‌زێنن و په‌شێوی دروست بکه‌ن، جگه له تاوانه‌کانی له پێش راپه‌ڕیندا... ئه‌وا ئه‌مڕۆ هه‌ر نه‌وشیروان بوو سوکایه‌تی به هه‌ولێرو خه‌ڵکی که‌رکوک کرد، هه‌ر نه‌وشیروان بوو خه‌ڵکی هانده‌دا سوکایه‌تی به ئاڵای کوردستان بکه‌ن و تێزاب به سه‌یاره‌ی خه‌ڵکدا بکه‌ن، هه‌ر نه‌وشیروان بوو که‌سانی هه‌رزه‌کاری هانده‌دا کتێب بسوتێنن و به پێشمه‌رگه بڵێن میلشیا، هه‌ر نوێنه‌ری نه‌وشیروان بوو له‌گه‌ڵ دوژمنی کورد له موسڵ دانیشت... که کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمانیش به‌شێکه له ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌و ئه‌قڵیه‌ت و هاندانه، واتا خودی نه‌وشیروان وتاقمه میلیشیاکه‌ی به‌شدارن له کوشتنی سه‌رده‌شتدا.. ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی دروستیان کردووه نه رێگاچاره‌یه‌کی یاسایی و شارستانیه و نه خزمه‌تی دۆزینه‌وه‌و سزادانی تاوانباران ده‌کات، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه ناشرینکردنی میلله‌ته‌که‌مانه که ئه‌مه مه‌رامێکی به‌رده‌وامی نه‌وشیروانه و له ناوخۆشدا فیتنه‌گێڕییه و تێکدانی سه‌قامگیری کوردستانه و زیاتر چه‌واشه‌کردنی ئه‌و خه‌ڵکه داماوه‌یه که دوایکه‌وتوونه.
