هه‌موو مرۆڤی ئازاده له بیركردنه‌وه‌دا یاخود له ده‌ربڕینی ڕای خۆیدا، به‌ڵام ئازاد نیه له‌وه‌ی به‌و بیر و ڕایه‌ی ئازاری به‌رامبه‌ری بدات، چونكه هه‌موو كرداری كاردانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه، ئه‌مه‌ش ڕه‌وشی ژیانه، هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ئازاده له‌هه‌موو بوارێكدا زۆریش خۆشنوده به توێژی لاوانی و له زۆر لایه‌نه‌كانی ژیاندا كاری خۆش وزه‌رانیان بۆ لاوان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر به‌كه‌می داهێنه‌رن زۆربه‌یان چاولێكه‌ر و لاسایی كه‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ترن، بۆیه له‌كاتی خۆپێشاندان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 10/5 بۆ ناڕه‌زایی ده‌رباره‌ی شه‌هید كردنی لاوی رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت) كارێكی زۆر باش ده‌بوو كه تیایدا داوای بكوژی ئه‌و لاوه بكرایه داوای سزادانی قورس بكرایه بۆ بكوژی بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر له‌م جۆره روداوانه روونه‌دا له‌م هه‌رێمه ئازاده‌دا، نازانم بۆچ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه له‌هه‌موو كارێكدا چاو لێكه‌ری ئه‌كه‌ن، له‌جیاتی ئه‌و داواكارییه به‌هه‌موو هێزو و توانایه‌كیانه‌وه به‌بی به‌ڵگه و لێكۆڵینه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان تاوانبار ده‌كرد و به‌جۆرێكی ناشیرین و ناپه‌سه‌ند لاسایی ئه‌و كرداره قێزه‌ونیه‌ی
به‌ناو رۆژنامه‌نووس (مونته‌زه‌ر زه‌یدی) ده‌كرده‌وه به هه‌موویانه‌وه پێڵاوه‌كانیان له ئاستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رزده‌كرده‌وه، ده‌یان (مونتزه‌ر زه‌یدیان) لی درووست بوو، به‌داخه‌وه ئه‌م كرداره به هیچ جۆرێ كرداری نه‌ته‌وه و لاوی كورد نیه و نا گونجی له‌گه‌ڵ كلتوور و ره‌و شی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، هیچ به‌مه ناوتری بوێری یاخود بچووكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رامبه‌ر كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بوو به‌ڵكو به‌رزتر ده‌ركه‌وت له به‌رامبه‌ر ئه‌و كرداره هیچ جۆره ناڕه‌زاییه‌كی ده‌رنه‌بڕی و به‌جوانی پێشوازی لی كردن، ئه‌مه‌یه توێژی لاوانی سه‌رده‌م؟ من خۆم وه‌ك رۆژنامه‌نووس
ده‌ڵێم سه‌د جار له ئێوه زیاتر نیگه‌رانم ده‌رباره‌ی تیرۆر كردنی ئه‌و لاوه ته‌مه‌ن (23) ساڵه، به‌ڵام زۆر سه‌ر سام ده‌بم و ده‌ڵێم ئه‌م كرداره‌ی كه به شێوه‌ی خۆپیشاندان ئه‌نجام درا بۆچی به‌رامبه‌ر به تیرۆرستانیش كاری وا ناكه‌ن و له‌پاش هه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی به‌و جۆره به‌رامبه‌ر به كاربه‌ده‌ستانی نێوده‌وڵه‌تی ناوه‌ستن تاكو ئه‌وانیش زۆر به‌په‌رۆشه‌وه بنبڕی تیرۆرستان بكه‌ن؟
ئایا ئێوه نابینن رۆژی چه‌ندین لاو و منداڵ و ئافره‌ت و پیر له‌ناو ده‌چن به‌بی ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سی
لایان لی بكاته‌وه بۆچی داوای به‌دواداچونی چڕ‌وپڕ له وڵاتان و هاوپه‌یمانان ناكه‌ن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی تیرۆرستان له‌عێراقدا بۆچ پێڵاوه‌كانتان به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌سانی بی زمان تیرۆر ده‌كه‌ن به‌رز ناكه‌نه‌وه، هیچ نه‌بی شه‌هید (سه‌رده‌شت) زمان و قه‌له‌میشی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه به‌كۆمه‌ڵی تیرۆر ده‌كرێن وه‌ك بێزمان وان بۆچ ئه‌مانه‌ش به‌هه‌ند وه‌ناگرن؟ شه‌هید (سه‌رده‌شت) تا ئێستا كه‌س نه‌یزانیوه یاخود نه‌ی چه‌سپاندوه كێیه بكوژی، پاشانیش نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ره‌وشت به‌رزه، هه‌روه‌ها رێز گرتنی پیاوی ده‌وڵه‌ت كردارێكی ره‌واو رۆشنبیرانه‌یه داواكاریش بۆ هه‌موو شتێك له گه‌وره یاخود به‌رامبه‌ر ده‌بی به‌رێزه‌وه بی نه‌ك به پێڵاو به‌رزكردنه‌وه، چونكه ئه‌مه نه ئازادیه و نه كرداری مرۆڤی به ره‌وشت و خاوه‌ن مافه بیر فراوانه،
ئه‌وه‌ش بزانن كه‌سانێك هه‌ن بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و نا ئارامی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن،
ئه‌وانه به‌رپرسیارن له تیرۆركردنی (سه‌رده‌شت) نه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به هه‌موو جۆرێ هه‌وڵ ده‌دا ئاسایش و ئارامی له هه‌رێمدا به‌ر قه‌رار بی، ئه‌بی ئه‌و لاوانه‌ی كه پێڵاواكانیان به‌رز كرده‌وه داوای لێبوردن بكه‌ن له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه ئازاده‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنانی كورد ڕسواو ده‌ربه‌دربی.
