تێرۆركردنی خوێندكار و رۆژنامه‌نووش (سه‌رده‌شت عوسمان) له شاری هه‌وڵیر هه‌موومانی تووشی نێگرانی كرد و كاره‌ساتێكی دڵته‌زین و ناخۆش بوو بۆ كۆمه‌ڵگای كوردی و رۆژنامه‌ونووس و نووسه‌ر و كاناله‌كانی راگه‌یاندن به گشتی، من لێره‌دا به‌رگری له هیچ كه‌س و لایه‌نیك ناكه‌م و نابمه پارێزه‌ری هیچ كه‌سێكیش، دیاره هه‌ڵوه‌ێستی ئێمه‌ش وه‌ك (ده‌زگای ئیسرائیل-كورد) له‌مه‌ر ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه ئاشكرایه و پێشتر بلاوكراوه‌ته‌وه، من دیفاع له هیچ یه‌ك له ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی (پاراستن و زانیاری) ی پارتی و یه‌كێتی ناكه‌م و هه‌رچه‌نده تا ئێستاش له لیستی ره‌شی ده‌زگای هه‌واڵگری زانیاری دامه و له پاراستنیشدا نازانم تا ئێستا لیستی ره‌شم یان سپی، به‌ڵام لیستی ره‌ش بۆ من خۆشتره، لێره‌دا رووی قسه‌ی من به گشتی بۆ راگه‌یاندنه‌كانه، به‌تایبه‌ت بۆ ویب سایته ئینته‌رنیته‌كان به گشتی، دیاره بنه‌ماڵه‌ی مه‌لامسته‌فاش نه مه‌لائیكه‌نه، ئه‌وانیش مرۆڤن و بۆیه هه‌موو مرۆڤێكیش دووچاری هه‌ڵه ده‌بێ، زۆر خاڵی گرنگ هه‌یه، كه ئێمه ده‌بێت ره‌خنه‌یان ڵیبگرین بۆ نموونه، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا-سووریه و ئێران، شه‌ڕی بڕاكووژی و زۆر خالێ تریش، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه كه ده‌بێ ئێمه باسی نامووس و شه‌ره‌فی خێزانیان بكه‌ین و ئه‌وه‌ش دووره له هه‌موو پڕانسیپه‌كانی كاری سیاسی و رۆژنامه‌نووسی، ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین له‌سه‌ر خاڵه گرنگه‌كان ره‌خنه له كاره‌كانیان بگرین، ئه‌وه‌ش زۆر جێگای شانازییه بۆ هه‌موو ره‌خنه‌گرانی كورد و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك نه له لایه‌نی رۆشنبێری و نه له لایه‌نی سیاسی قه‌بوول ناكرێت كه سووكایه‌تی به نامووس و ژنی هیچ كه‌س بكرێت، لێره‌دا لایه‌نگری زۆر گرنگ نییه، به‌ڵكوو ئایا كه‌س هه‌یه كه سووكایه‌تی به نامووس و كه‌رامه‌تی بنه‌ماڵه‌كی قه‌بوول بكات؟ چۆن ره‌خنه‌گرتن هیچ كات نابی سنووری شه‌خسی ژیانی كه‌سه‌كان ده‌رباز بكات و باسی نامووس و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی تر بكرێت، منیش ئه‌وه قه‌بوول ناكه‌م.
له‌و قۆناغه‌ی ئێستادا ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئێمه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، به هه‌موومان هه‌وڵ بدین كه زمانی ره‌خنه‌گرتن پاك بكه‌ێنه‌وه له جنێوودان و سووكایه‌تی و قسه‌ی ناشێرین به نامووس و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی به گشتی، گرنگه هه‌مووكه‌س ئه‌و راستیه‌ش بزانی كه من نه به‌رێز مسعود بارزانی و نه كوره‌كه‌ی به خودا و پیغه‌مبه‌ر دانانیم هه‌تا كه‌س نابی ره‌خنه‌یان لێبگری، ئه‌وه‌ش له قامووسی من دا نییه، به‌ڵام له ژێر ناوی ره‌خنه‌گرتن، نابی ئێمه سنووره‌كان ده‌رباز بكه‌ین و بچێنه ناو ژیانی شه‌خسی و ماڵباته‌كانه‌وه، من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕم كه ئه‌و كه‌سانه‌ی باس له كه‌رامه‌ت و نامووسی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وانه‌ش به‌رپرسن له دروستكردنی فه‌زایه‌كی پڕ له توندوتێژی و ترس، هه‌ر ئه‌وانن كه زمینه بۆ كووشتنی كه‌سانی تریش ده‌خوڵقێنن، لێره‌دا من بانگه‌وازی ده‌كه‌م به تایبه‌ت بۆ كوردستان پۆست و به‌ریوه‌به‌رانی ماڵپه‌ری كوردستان پۆست و هه‌موو كاناله‌كانی تری راگه‌یاندن، له‌و قۆناغه‌ی ئێستا كه ئێمه زۆر كێشه و ناكۆكی گه‌وره‌ترمان هه‌یه له‌گه‌ڵ دوژمنانی كورد و له هه‌موو لایه‌كه‌وه هێرش و پلانگیری هه‌یه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كورد به‌گشتی، باشتره كه ئێمه نه‌بێنه به‌شێك له‌و پلانانه‌ی دووژمنانی كورد و نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، من باسی ئه‌وه ناكه‌م كه نابێت ره‌خنه له هیچ كه‌س نه‌گیری، به‌ڵكوو له چوارچێوه‌ی پڕانسیپه‌كانی ئه‌خلاقی رۆژنامه‌نووسی و نیشتیمانپه‌روه‌ریدا هه‌موو شتێك جێگای ره‌خنه لێگرتنه.
من لێره‌دا ده‌خۆازم كه دووباری بكه‌مه‌وه، ئه‌وانه‌ی (سه‌رده‌شت عوسمان) یان تێرۆر كرد و له پشت ئه‌و پلانه‌وه بوونه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌وڵدانه محكووم ده‌كه‌م و شه‌رمه‌زاریان ده‌كه‌م، به‌لام ئێمه نابی پێش رووداوه‌كان بكه‌وین و بڕیار بده‌ین، ده‌بێ چاوه‌رۆان بێن و بزانین دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان دەگەنە چ ئەنجامێک و با پێش ڕووداوەکان نەکەوین و پەنجەی تۆمەت بۆ هیچ لایەنێک ڕانەکێشن و چونکە ئەوەش کاری ئێمە نیە، كاری ڵیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه، له ئه‌نجامی ئه‌و ڵكۆڵینه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر كه‌ماسی و كه‌م كۆرییه‌ك هه‌بێ ئێمه ده‌تۆانین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌دواداچوون بكه‌ین.
لێره‌دا دووباره و چه‌ند باره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م رووداوه رووداویه‌كی تێرۆریستیه و دژی ماڤی مرۆڤ و هه‌موو پرانسیپه‌كانه مرۆڤایه‌تیه و ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه لێكۆڵینه‌وه‌مان ده‌ست پێكردوه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی شاری موسڵیش له دانوستانداین و له‌م روویه‌شه‌وه هه‌ر زانیاریه‌ك هه‌بی ئه‌وه به ڕای گشتی راده‌گه‌یه‌نن.
خاڵیكی تری گرنگ هه‌یه كه هه‌موومان ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه به‌رێز مسعوود بارزانی ته‌نیا دوو كچه‌ی هه‌یه و هه‌ردووكیانیش ئێستا خێزاندارن و باس كردن له نامووس و كه‌رامه‌تی خه‌ڵك ده‌چێته خانه‌ی سوكایه‌تی وبێ ئه‌خلاقیه‌وه و ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر منیش بوایه قه‌بوولم نه‌ده‌كرد.
