
جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزو تێكۆشه‌ری كوردستان
سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنه یه‌ك له دوایه‌كه‌كان، له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڵكشاوی كۆمه‌ڵگاكه‌مان له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا‌و به تایبه‌تیش سه‌قامگیریی باری ئاسایش و ئه‌منیه‌ت كه زه‌مینه‌و كه‌شوهه‌وای یه‌كجار ئه‌رێنی بۆ گه‌شه‌كردنی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ره‌خساندووه، هه‌میشه جێنیشانه‌ی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان بوون و به‌رده‌وام پیلانیان گێڕاوه بۆ تێكدانی بارودۆخی سیاسی و راگرتنی ره‌وڕه‌وه‌ی پێشكه‌وتن و په‌كخستنی كاروانه‌كه‌مان و بۆ لێدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان.
نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان زۆر باش ده‌زانن، كه پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك (مه‌سعود بارزانی)، له پێشه‌وه‌ی به‌دیهاتنی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ن و داینه‌مۆی هه‌رچی زیاتر پێشڤه‌چوون و گه‌شه‌كردنن، بۆیه هه‌میشه سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانیان له‌سه‌ره‌وه‌ی لیستی پیلانه‌كانیان داناوه، بۆئه‌وه‌ی ئازاریان بده‌ن و زیانیان پێ بگه‌یێنن.
ئه‌و ناحه‌زه پیلانگێڕانه ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێ هه‌نگاوه‌كانی پارتی سڕ بكه‌ن و سه‌رقاڵی كێشه‌ی لاوه‌كی و شه‌ڕی لابه‌لای بكه‌ن، ئه‌وا ده‌ستیان ده‌كرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌زمونه دیموكراتیه‌كه‌ی هه‌رێم و ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی گه‌لی كوردستان بده‌ن و ئیتر ئه‌و رۆله پێشه‌ڕه‌و واقعبینیه‌ی پارتیمان و سه‌رۆكی هێژامان كۆتایی پێده‌هێنن، كه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌تی.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئێوه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كوردستان، وه‌كو ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رنجتان داوه كه ماوه‌یه‌كه شاڵاوێكی هه‌مه‌لایه‌نه له دژی پارتیمان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك (مسعود بارزانی) به‌رپایه، ئه‌م هێرشه رووكاری جۆراوجۆری هه‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌تیش ماكینه‌یه‌كی ئیعلامی له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستانی خراوه‌ته خزمه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام دیعایه‌و پروپاگه‌نده‌ی ژه‌هراوی به ناو خه‌ڵكی كوردستاندا بڵاوبكه‌نه‌وه‌و گومان و دڵه‌ڕاوكێ و نائومێدی به‌رپا بكه‌ن و میلله‌ته‌كه‌مان بتۆقێنن .
ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر باش ده‌زانین ئه‌وانه‌ی كه له پشت ئه‌م هێرشه‌وه‌ن، ئه‌وانه‌ن كه چاویان به سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازیه‌كانی پارتی هه‌ڵنایه‌ت و هه‌ر وه‌كو چۆن له رابردوودا به شكڵ و ناو و به‌رنامه‌ی جۆراوجۆره‌وه بۆ په‌لاماردانی پارتیمان هه‌ڵده‌تۆقین، ئاواش ئه‌مڕۆ ده‌مامكی جیا جیا ده‌پۆشن و لێره‌و له‌وێ خۆیان له دژمان تاقی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌لای پارتیمان و جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌كه‌ی و له‌لای خه‌ڵكی كوردستانیش ناسراون و ناسنامه‌و شێوازی كار‌و جێپه‌نجه‌ی تاوانكاری و دوژمنكارانه‌یان ئاشكرا‌و دیاره .
ئه‌ی خه‌ڵكی به ئه‌مه‌كی كوردستان
چه‌ند ساڵی رابردوو تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراق، بریتیبوون له رۆژگاره پرشنگداره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هێزه سیاسییه هاوپه‌یمانه‌كانی، ئه‌وه‌ش ناراحه‌تی و نیگه‌رانی زۆری بۆ ناحه‌زان و نه‌یاره‌كانیان دروستكردووه، بۆیه ئێمه ده‌مانزانی سه‌رله‌به‌ر خه‌ریكی هۆنینه‌وه‌ی ته‌ونه‌كانی پیلانن له دژمان و به‌هه‌ر كلۆج و ئه‌نجامێك بووه ده‌یانه‌وێ گورزێ له پارتیمان بوه‌شێنن. ورووژاندنه ئیعلامیه‌كان، پاشان رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو، هه‌ر له ته‌قینه‌وه‌ی سنووردار‌و هه‌وڵی تێكدانی باری ئاسایشی پایته‌ختی هه‌رێم و شاره‌كانی دیكه، تا رفاندن و تیرۆركردنی قوتابی لاو كاكه (سه‌رده‌شت عوسمان)، بریتیبوون له سه‌ره‌تاكانی ده‌ستپێكردنی ئه‌و پیلانه‌یان كه ئێمه پێشبینیمان ده‌كرد، جا ئه‌گه‌ر زوو ده‌ستی ره‌شی نه‌گریسیان نه‌بڕینه‌وه، له‌و بڕوایه‌داین كار‌و كرده‌وه‌ی دڕنده‌تریشیان له به‌رنامه‌دایه، بۆیه ئێمه له كاتێكدا ئه‌م كرده‌وه قێزه‌وه‌نه ریسوا‌و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ی و هه‌ڤاڵان و هاوپۆله‌كانی و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان ده‌نێرین، به‌و تاقمه گێره‌شێوێنه تاوانكاره‌ش راده‌گه‌یێنین، كه ئه‌وان لای ئێمه ناسراون و سه‌ره‌داوه‌كانی پیلانه‌كه‌یان و ئامانجه نه‌گریسه‌كانیان ئاشكرابووه، پارتیمان و جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه به‌رفراوانه‌كه‌ی و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی له ئاستی تاوان و به‌دكاریه‌كانیان بێده‌نگ نابن و شێلگیرانه هاوكاری دام و ده‌ستگا ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئاشكراكردنیان و گه‌یاندنیان بۆ به‌رده‌م دادگا، هه‌روه‌ها به‌شێوازی جۆراوجۆری چالاكی جه‌ماوه‌ری ڕووبه‌ڕووی ئه‌م شاڵاوه‌یان ده‌بنه‌وه‌و په‌رده له‌سه‌ر ڕووی دزێوی هه‌موو ئه‌وانه هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه كه ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ ده‌ستیان تێیدا هه‌یه‌و به رێوشوێنی یاسایی به سزای خۆیان ده‌گه‌یێنن، ئیتر ئه‌زمونه‌كه‌مان له‌و جه‌نجاڵی و ئاڵۆزیانه رزگار ده‌كه‌ن كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له‌م هه‌رێمه ئارام و پێشكه‌وتووه‌ماندا به‌رپای بكه‌ن .
جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان
ئه‌ی رۆله‌كانی پارتی و بارزانی نه‌مر
به بكوژانی هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌رمان، شه‌هیدان (شه‌فیق ئاغا و عبدولی سۆران و سدیق ئه‌فه‌نی و نوری حمه عه‌لی و عه‌ولا سور و ئه‌و پێشمه‌رگه ئافره‌ته شیوعییانه‌ی له قڕناقه و پشتئاشان) شه‌هید كران، با بزانن گه‌له‌كه‌مان لێیان بێده‌نگ نابێت و ئێستا ڕشتنی فرمێسكی تیمساحانه بۆ شه‌هید (سه‌رده‌شت )، تاوانه‌كانیان ناسرێته‌وه .
گه‌لی كوردستان كه په‌رۆشی ئازادی و ئارامی و پێشكه‌وتنه، هه‌رگیزاو هه‌رگیز رێگه نادات تاقمێكی هه‌ڵتۆقیوی گێره‌شێوێن، شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم بكاته مه‌یدانی فه‌وزاو ئاشوب و به‌و نه‌ریته‌ی له‌سه‌ری راهاتوون له تیرۆر‌و تۆقاندن و پشێوی نانه‌وه‌و نه‌هێشتنی ئه‌خلاق، ژیان و گوزه‌ران و ئه‌منیه‌تی هاووڵاتیان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه، هه‌رگیزاو هه‌رگیز رێگه ناده‌ن ئه‌و شاڵاوه ئیعلامیه ژه‌هراویه‌ی وه‌كو ته‌واوكه‌ری پیلانه نه‌گریسه‌كه‌یان به‌رده‌وام بێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا بوختانیان به دام و ده‌ستگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێم و به پارتیمان كردووه‌و به بێبه‌ڵگه‌و هه‌روا له خۆڕا، تۆمه‌تباریان كردوون، راپێچی به‌رده‌م دادگا ده‌كرێن و لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م پیلانه‌و دارێژه‌رو ئه‌نجامده‌رانی له گۆڕ ده‌نێین و وڵات و ئه‌زمونه‌كه‌مان جارێكی دیكه رووی گه‌شی خۆی نیشانی دۆست و نه‌یارانمان ده‌داته‌وه .
سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لی كوردستان و ئه‌زمونه دیموكراتیه‌كه‌ی
سه‌رفرازی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی هێژامان كاكه ( مسعود بارزانی)
سه‌ر شۆڕی بۆ بكوژانی ( سه‌رده‌شت عوسمان ) و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كراونه‌ته قۆچی قوربانیی تیرۆر و مه‌رامی تێكده‌ران
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
