
هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی نیمچه ئۆتۆنۆم له‌دوای راپه‌رینی ساڵی 1991 ده‌ركه‌وت، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان درێژه‌ی به‌خۆیدا، ئه‌گه‌رچی به‌خێرای كه‌وت به‌سه‌ر شه‌ری ناوخۆدا، ئه‌زمونه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی په‌كخست و، دواجار بووه‌هۆی ئه‌و هه‌مووه قه‌یرانه جۆراوجۆره‌ی كه‌هه‌رێمی كوردستان تاهه‌نوكه‌ش به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس له‌ساڵی 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان، باری ئاسایشی عێراق تێكچووه، به‌راده‌یه‌ك كه‌هه‌رسی پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته ئارامترین پارێزگاكانی عێراق، له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه زۆرترین گرنگیان هه‌بووه بۆ دنیای ده‌ره‌وه، بووه هۆی جۆرێك له‌دانپێدانان به‌هه‌رێمی كوردستان و توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌تان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌و كونسوڵگه‌ری له‌هه‌ولێر و، دواجاریش هه‌رێمی كوردستانی برده قۆناغێكی نوێوه.
ناكرێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین كه‌هه‌میشه به‌رپرسی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان منه‌تی ئه‌وه‌یان كردووه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كه‌هه‌رێمی كوردستان وه‌ها ئارامه‌و بوار بۆ زۆركه‌س هه‌یه ته‌واوی ئازادی خۆی به‌كاربهێنێت به‌بی ترس، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رونی دیاره له‌دوای تیرۆركردنی (سۆرانی مامه حه‌مه‌و، د. تاهیر شه‌ریف) له‌كه‌ركوك، مه‌ترسیه‌كی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی رۆژنامه‌نوسان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌قسه‌یه‌كی خێریان كردووه بۆ باش بونی ژیانی كۆمه‌ڵگاو، هه‌وڵێكیان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی قوتی خه‌ڵكی به‌رۆژی روناك نه‌چێته گیرفانی چه‌ند به‌رپرسێكی نابه‌رپرسه‌وه، ئه‌گه‌ر پێشتر وتومانه كه‌ركوك شارێكی بی حاكمه‌و هه‌ركه‌س بۆخۆیه‌تی، به‌ته‌واوه‌تی نه‌چوین به‌دوای بكوژانی هه‌ریه‌كه له سۆران و د. تاهیردا، له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی 25/7 و 7/3 ئه‌وه زۆر زیاتر هێرشه‌كان خه‌ست بونه‌ته‌وه بۆ سه‌رگیانی رۆژنامه‌نوسان و، هه‌تا ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بیرده‌كاته‌وه، ناكرێت ئه‌م هه‌مووه پێشێلكارییه نادیده بگرین، به‌ڵكو راستتر ئه‌وه‌یه كه‌هێرشێكی فراوان و رێكخراو هه‌یه بۆ سرینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن، له‌م كاره‌شدا سڵ له‌هیچ شتێك ناكه‌نه‌وه‌و هه‌رگیز ویژدانیان ناجوڵێت.
دواین روداو دژ به‌بیركردنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌یه كه به‌به‌رچاوی خۆمانه‌وه بینیمان له‌هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌رۆژی روناك و به‌به‌رچاوی هاورێكانیه‌وه رۆژنامه‌نوس و خوێندكاری زانكۆ (سه‌رده‌شت عوسمان) ده‌رفێنرێت و دوای سی رۆژ له‌رفاندنه‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌وی له‌موسڵ ده‌دۆزرێته‌وه، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه كی له‌پشت تیرۆركردنی سه‌رده‌شته‌وه‌یه؟ یان سودی كی له‌كوشتی ئه‌م نه‌وجه‌وانه‌دا هه‌یه؟ بێگومان لای هه‌مومان رونه چه‌ند كه‌سێكی كه‌م، ئه‌مما كاریگه‌ر سودیان له‌م مه‌ترسی و شڵه‌ژانی ئه‌منیه‌دا هه‌یه، هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه نابه‌رپرسانه‌ن كه‌ئیشیان تاڵانكردنی موڵك و ماڵی گشتیه، به‌بی گوێدانه هیچ به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تی، هه‌رچیان بوێت ده‌یكه‌ن و ناشبینین لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكیاندا بكرێت، لێنه‌پرسینه‌وه‌ی ئه‌م تاڵانچیانه‌ش زروفی كوردستانی به‌ته‌واوه‌تی ئاڵۆز كردووه.
كاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانیه‌وه بی ده‌نگ نه‌بێت له‌م كاره نامرۆڤانه، هه‌موان ده‌ست له‌ناو ده‌ست له‌هه‌موو رێگه‌كانه‌وه فشار بخه‌ینه سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی چیتر سوكایه‌تی به‌كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌وه نه‌كرێت، به‌ته‌واوه‌تی رێگا له‌م كارانه بگرین، چونكه ئه‌م كاره پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌ی له‌دیموكراسی و مافی مرۆڤ، كه‌ساڵانێكه بووه‌ته وێردی سه‌رزمانی هه‌موو به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه، هه‌میشه رووی راسته‌قینه‌ی خۆیانی پی ده‌شارنه‌وه، وای نیشان ده‌ده‌ن كه‌دیموكراسیه‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا نمونه‌ییه و پێویسته عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر چاو له‌ئێمه بكه‌ن.
ئێستا به‌ته‌واوه‌تی سه‌لما ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌مان وت"كاری رۆژنامه‌نوسی ململانێیه له‌گه‌ڵ مه‌رگدا"، به‌ڵام زۆرجار مه‌رگێك كه‌جه‌لاده‌كان زۆر ناجوامێرانه موماره‌سه‌ی ده‌كه‌ن، له‌كوشتن و تیرۆر كردنی له‌م شێوه‌دا ئه‌گه‌ر هیچمان پێنه‌ڵێت، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه ته‌وژمێكی فراوان هه‌یه‌و نایه‌وێت هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی موماره‌سه‌ی دیموكراسی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س ماف و ئه‌ركی خۆی نه‌زانێت، هه‌روه‌ك چۆن چه‌ند ساڵه هیچ كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان نازانێت بودجه‌ی ئه‌م ووڵاته چۆن خه‌رج ده‌كرێت و ده‌چێته گیرفانی كێوه، له‌م كاره‌شدا كه‌مینه‌یه‌كی خاوه‌ن نفوز سودمه‌ندن، بۆیه ناكرێت به‌هیچ بیانویه‌ك هه‌ر سی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی (هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان) بێده‌نگ بن، ته‌نها به‌یاننامه‌و ئیدانه‌كردنیش هیچ له‌مه‌سه‌له‌كه ناگورێت، ده‌كرێت ئه‌وه‌ی لێره‌و له‌وی خه‌می مرۆڤایه‌تی هه‌یه بێنه سه‌رخه‌ت، تا كوردستان نه‌بووه به مه‌مله‌كه‌تی مه‌رگی هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بیر ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر جاران ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان شانازی ئه‌وه‌یان ده‌كرد له‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌منیه‌ت هه‌یه، ئه‌وه ئه‌و شانازییه‌ش نه‌ما، له‌ئێستادا ئه‌م ده‌زگایانه له‌ژێر پرسیاری گه‌وره‌دان، نابێت خۆی له‌گێلی بدات له‌مه‌ر ئه‌م كه‌یسانه، پێویسته ئیجرائاتی ته‌واوه‌تی بكات و بۆخه‌ڵكی كوردستانی رون بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاسایشیان پی كۆنترۆڵناكرێت باخه‌ڵكی كوردستان خۆیان ئاسایشی خۆیان دابین بكه‌ن و، هێنده‌ش بێخه‌م نه‌بن، چونكه ئه‌گه‌ر بكوژان هه‌روا به‌ئاسانی ده‌ربازبن، ئیتر چ متمانه‌یه‌ك ده‌مێنێت به‌ئیش و كاری ده‌زگاكانی ئاسایشت، جوانتر‌و ئه‌خلاقی تریشه به‌رپرسانی ئه‌م ده‌زگایانه ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه، چونكه ناكرێت هه‌رێمێك بكه‌یت به‌قوربانی چه‌ند به‌رپرسی كه‌توانای باش به‌رێكردنی كاره‌كانیان نیه، نه‌گونجاوه هه‌رێمێك بسپێریت به‌چه‌ند كه‌سێك كه‌نه‌توانن پارێزگاری لێبكه‌ن.
