
پێش نیوه‌ڕۆی 4\5\2010 (سه‌رده‌شت عوسمان) قوتابی له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له كۆلێژی زمان به‌شی ئینگلیزی دوای ئه‌وه‌ی له زانكۆ دێته ده‌ره‌وه هه‌ر له‌به‌رده‌م ده‌رگای زانكۆ و به به‌رچاوی خه‌ڵك و پۆلیسه‌وه كۆمه‌ڵێك چه‌كدار په‌لاماری ده‌ده‌ن و ڕاپێچی ئه‌كه‌ن بۆ ناو ئۆتۆمبیله كه‌یان و ده‌یبه‌ن به‌ره‌و شوێنێكی نادیار وه پاش دوو ڕۆژ له ناو شاری موسڵ لاشه‌كه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه.
لاوانی ئازادی خواز
هه‌ركه‌سێك ته‌نها ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی سه‌روه بخوێنیته‌وه، زۆر لایه‌نی ئه‌م تاوانه و ئه‌نجامدانی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم پۆزی پێوه لێ ئه‌ده‌ن و شانازی پێوه ئه‌كه‌ن پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی خه‌ڵكی هه‌رێمه كه‌چی له پایته‌ختی ئه‌م هه‌رێمه و له‌ناو جه‌رگه‌ی شاراو له به‌رده‌م گه‌ره‌ترین مه‌ڵبه‌ندی زانست و ڕۆشنبیریدا لاوێك ده‌ڕفێندرێ و دواتر به‌سه‌ر ده‌یان بازگه‌ی پشكنین و قه‌ره‌باڵی شاردا تێئه‌په‌ڕێنری و لاشه‌كه‌ی له ناو شاری موسڵ فڕێ ده‌درێ، له شارێكدا ئه‌م لاوه ڕفێنراوه كه ده‌یان قونسوڵی وڵاتان و كۆمپانیای جیهانی تێدایه، له شارێكدا ئه‌م تاوانه ئه‌نجام دراوه كه ته‌نانه‌ت هیچ ئۆتۆموبێڵێك بۆی نیه بچێته ئه‌و شاره‌وه ئه‌گه‌ر به ده‌زگای ئاسایش‌دا تێنه‌په‌رێ و وزانیاری لێ وه‌رنه‌گیرێ. ئه‌ی ئه‌م لاوه چۆن فڕێندرا؟
لاوانی دڵ پر له هیوا
ئێمه وه‌كو ڕێكخراوی پێشه‌نگی گه‌نجان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كاره ئیدانه‌و مه‌حكوم ده‌كه‌ین هاوكات و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه به به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆ ده‌زانین له ئاشكرا كردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه. وه هه‌ر لێره‌شه‌وه بانگه‌وازی سه‌رجه‌م لاوان و ئازادی خوازان ده‌كه‌ین تاكو ده‌نگمان بكه‌ین به‌یه‌ك و ڕێگه نه‌ده‌ین كه ئاوات و ئاره‌زوو و هیوای لاوانمان له‌گه‌ڵ له‌شی تازه پشكوتویاندا خه‌ڵتانی خوێن بكرێ..
ڕیسوایی بۆ تیرۆرستان
بژی ئازادی بیر و ڕا
ڕیكخراوی پێشه‌نگی گه‌نجان كه‌ركوك
6\5\2010
E-mail: Peasheng_kirkuk@hotmail. com
