بۆ زه‌رده‌شتی جوانه‌ مه‌رگ ... دیدار نانـــه‌كه‌لی - هه‌ولێر

بڕواناكه‌م خه‌ونه‌كانت له‌ ژێر گڵ بی

حه‌ز و ئومێدی چه‌ندین ساڵه‌ت تیرۆركرابی

وات لی بكه‌ن دڵڕه‌قه‌كـــــان

هیوات بۆ ژین پاش ماڵئاوایش لا نه‌مابی

 *

تۆ به‌ته‌نیا و هه‌ناسه‌ سارد نه‌ڕۆیشتی

 ئاگرت له‌ ویــــــژدان به‌ردا

كوانی به‌زه‌یی دونیـــــــــا

بۆ ئه‌و زوڵـمه‌ ملكـــه‌چ كـــا *

ته‌نیا خۆت نه‌به‌خشیووه‌

تۆ زۆره‌ملێیت ســـــــوتاند

ئه‌شقتیان لــی ستانــده‌ووه‌

په‌یمانی خۆت هه‌ر نه‌شكاند

 *

بۆ جوانی یان بۆ ژێر گڵ

په‌یمانێك بـــوو له‌سه‌ر دڵَ

هه‌گیز قه‌بوڵت نه‌كــــــرد

بووه‌رێنن په‌ڕه‌ی گـــــوڵ

خۆتۆ به‌ته‌نیا نه‌بـــــووی

به‌ر له‌خۆت ئێمه‌ت ناساند

تۆ ئازاتر له‌ هه‌مــووان

تابلۆی نه‌مریت خوڵقانـد

 *

... ... ... ... ... ... ... ... ... ... ... ... ... ... ... ... ... ... ... ... ...

 

میوانانی سەر خەت

We have 353 guests and no members online