
له سه‌ره‌تاکانی به‌هاری 1991 دا که ڕاپه‌ڕین ڕویدا، (سه‌رده‌شت) تا زه زمانی به‌ره‌و پاك پاک بونه‌وه چووه، ره‌نگبی به‌کۆڵی یه‌كێک له دایک و باوک و گه‌وره هه‌راشه‌کانی خێزانه‌که‌یه‌وه کۆڕه‌وی ئه‌و ساڵه‌ی به‌سه‌ر برد بێت. ڕێک ئه‌ویه که له نوسینی دوایی دا ده‌ڵێت:
(كه‌سانێكین نه كوردمان كوشتووه و نه بانگه‌وازی كورد كوژیمان كردووه، وه‌لی ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و پیاوه ناشیرینانه‌ی لێدابنیشێت هه‌زار میل دوورده‌كه‌وینه‌وه) (*) .
سه‌رده‌شت منداڵی و پێگه‌یشتن و پیاو بونی تائه‌وه‌ی ببێت به‌که‌سێکی ئینگلیزیزان و ڕۆژنامه‌نوسێکی ڕاسته‌قینه له ماوه‌یه‌کی پێوانه‌یی دا که‌سێکی سه‌رکه‌وتووی لێ ده‌رچێت، له‌ژێر سایه‌ی بیست ساڵی ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی دائه‌وانه‌ی ته‌واو کردووه.
(به‌ڕاستی نه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین قۆناغی وده‌سه‌ڵاتداری خۆماڵی کوردیه) .
که‌ده‌بوایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، ده‌رگای به‌خت و سه‌رکه‌وتنی بۆ واز بکردایه‌ته‌وه، که‌چی ده‌روازه‌ی مه‌رگ و کۆتایی ژیانی پێ ڕه‌وابینی. ئه‌مه چی پاداشتێکه بۆ لاوێکی هه‌ڵکه‌وتوی خاوه‌نی خه‌ونی ڕه‌نگاڵه‌یی؟
له ڕاستی دا، شوره‌ییه بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی خه‌مسارد چرۆ پڕ له خونچه و به‌رهه‌مه‌کانی خۆی به‌نینۆکی ڕق و بێزه‌ون هه‌ڵپچڕوکێن.
ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکه ئه‌ستێره‌کانی به‌ختی خۆی به‌ویستی خۆی خامۆش ده‌کات. نازانم ئاینده‌ی ده‌سه‌ڵاتیكی وه‌ها به‌ره‌وه چی ئاسۆیه‌کی تاریک تر ده‌چێت؟
یان له شێوه‌ی مێژووی ته‌مه‌نی کو‌رتی میرنشینه گرگنه‌کانی که هه‌میشه کرمی نابوتی ئاماده‌بووه له تۆمی دروست بونیان دا.
من بۆ جارێکی تر هه‌موو نوسینه‌کانی ئه‌م لاوه‌م خوێنده‌وه. سه‌یره مرۆڤ بتوانێت ئه‌وه‌نده له ڕاستیه‌کانی ژیانی خۆی و کۆمه‌ڵه‌گه‌که‌ی نزیک ببێته‌وه. ئه‌م لاوه هه‌ولێریه، وه‌ها چۆته ناخی ڕاستیه‌کانی په‌نهانی ناخودئاگای ئێمه‌وه هیچی تری بۆ ووتن نه‌هێشتوه.
ئه‌و ڕاستیانه‌ی ئێمه زوربه‌مان ده‌یزانین و له ده‌ربڕینی ده‌ترسین، ئه‌و به‌ده‌نگی به‌رزگوتویه‌تی.
ئاماده‌ی باج به‌خشینی بووه، تادواسنوری مه‌رگیش.
من وام ده‌زانی قاره‌مان سه‌رده‌می به‌سه‌ر چووه، به‌وه‌ی که‌سێک نه‌ماوه له هۆشمه‌ندی مادی بونی ئه‌مڕۆوه بتوانێت نه‌خشه‌ی تراژیدی مه‌رگی خۆی دیاری بکات و بزانێت.
که‌چی ئه‌وه‌تا سه‌رده‌شت له نوسینه که‌مه‌کانی دا ده‌ڵێت:
(له‌چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته‌كه‌مم تا دیداری بكوژه‌كانی خۆم بكه‌م، دوعاش ده‌كه‌م مردنێكی تراژیدیام پێببه‌خشن كه شایسته‌ی ژیانه تراژیدیاكه‌م بێت) . (**)
من له ته‌مه‌نی (سه ر‌ده‌شت) دا به که‌سایه‌تی (جێمس دین) سه‌رسام بووم، چۆن توانی کۆتایی مه‌رگی خۆی به‌هۆی ڕاستگۆیی و هه‌ستیاریه‌وه ده‌ست نیشان بکات، هه‌روه‌ها چۆن توانی، به‌ته‌نها سێ فیلم (***) ببێته به ئه‌فسانه‌و ئایکۆنێک له ڕۆژئاوا‌و دنیای هونه‌ری حه‌وته‌م دا.
سه‌رده‌شت له نێوان شه‌ش نوسینی دا چه‌سپاندویه‌تی چه‌ند، ئه‌ونده‌تر هه‌ستیار بووه به ده‌وروبه‌رو ڕاستیه ناشیرین دزێوه‌کانی. به‌ڵام سه‌با له‌و هه‌مووبوێری و ڕاستگۆیی و کورت وچر ده‌ربڕێنهی نوسینه‌کانی، ، هاوتا به‌ومه‌رگه تراژیدیه‌ی که‌خۆی چاوه‌ڕوانی کردووه. باوه‌ڕ ناکه‌م بتوانرێت، تاقه پیتێکی لێ زیادو که‌م بکرێت و هه‌تا هه‌تایه ده‌مینێته‌وه وه‌کو ماینه‌فیستی مه‌رگێکی ناحه‌قی یاخی بویه‌ک، له ناشیرینی و دزێویه‌کانی سه‌رده‌مه‌که‌ی.
هه‌رچه‌نده خۆی داوای هه‌ڵبڕینی وێنه‌کانی نه‌کردووه، به‌ڵام سیما‌و نوسینی ئه‌و ده‌بنه نه‌مرێک و ڕه‌مزێکی یاخی بوون، زۆر نه‌مرتر ده‌بن له جه‌لادو ئاغای جه‌لاده‌کانیشی.
ده‌بنه نه‌فره‌تێک به‌ملی ده‌سه‌ڵاتی به‌دبه‌ختی کوردیه‌وه!!!
ووڵاتێک، قوتابی زانکۆکه‌ی، مامۆستا‌و ڕاگره‌که‌ی له مه‌ترسی مه‌رگی خۆی ئاگادار بکاته‌وه!!
ووڵاتێک به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسه‌که‌ی ئاگادار بکه‌یته‌وه له ژماره‌ته‌له‌فونی هه‌ڕه‌شه کار!!!
ووڵاتێک، ڕۆژنامه‌که‌ی ئاگار بکه‌یته‌وه، که‌مپێن بۆ به‌ربه‌ستی هه‌ڕه‌شه‌کانت بکات، تۆ سه‌یری چاو زیت و سیمای لاوی بزێوی پڕ له ژیانی بکه‌یت!!!! له‌هیچ یه‌کێک له‌وانه‌دا به‌ده‌نگیه‌وه نه‌چن!!!!!
ئاخۆ ئێستاکه ئه‌وانه که به‌ده‌نگیه‌وه نه‌چون چی هه‌ست و شانازیه‌ک به هه‌ڵوێسته‌کانیانه‌وه بکه‌ن.
خۆمن ئه‌وانه ناڵیم که ڕاسته‌و خۆ ترۆریان کرد، چونکه ئه‌وانه، نه‌ک ویژدان، گۆڕێکیش بۆ ویژدان له ناخیان دا نیه.
ئه و‌په‌ڕی نه‌هێلیستی و عه‌ده‌میه‌ته بۆژیانی کۆمه‌ڵگه وده‌ڤه‌رێک، به وجۆره خه‌مسارد بێت به لێدان و فڕاندنی لاوێک، له‌به‌ر زانکۆکه‌یدا، کاتێک خۆی له پێنج نوسینیدا زۆربێ باکانه موناجاتی مه‌رگی خۆی کردووه.
له‌دوو تایتڵی نوسینیشی دازۆر نه‌به‌ردانه جاڕی هاتن و نزیک بونه‌وه‌ی مه‌رگی ڕاگه‌یاندووه (****) .
ئه‌ی دونیای ده‌سه‌ڵات وکۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌و کاتانه‌دا، غیره‌ت له کوێدا خۆی مه‌ڵاس دابوو، له‌کاتێک دا هه‌ر میلله‌تێکی تر باسی غیره‌ت بکات، واده‌زانین به‌شه‌که‌ی ئێمه‌ی دزیوه‌و خواردووه.
شوێن و ئه‌تمۆسفیری گۆڕه‌پانی ترۆری سه‌رده‌شت زۆر توند تر له دنیای نوسه‌ری کۆڵۆمبی (گابریال گارسیا مارکیز) له ڕۆمانی (چیرۆکی مه‌رگی واده‌یی) خوڵقاوه.
هه‌رچه‌نده سه‌رده‌شت خۆی زۆر ئازایانه تر چاوه‌ڕوانی واده‌ی مه‌رگی خۆی بوو.
11ــ 5 ــ 2010
سه‌عید عارف
په‌راوێـــــــــــــــــــــــــز
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ:
(*)
http://www. kurdistanpost. com/view. asp?id=d3181a2e
(**)
http://www. kurdistannet. info/net/index. php/nuser/468-2010-05-07-08-37-00/12154-2010-01-20-21-47-22. html
(***)
ــ جێمس بایرۆن دین ــ ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی ئه‌مریکی، له ناوه‌ڕاستی ساڵانی په‌نجا کان دا ده‌رکه‌وت، به سێ فیلمی (جه‌ینت ــ فه‌لامه‌رزــ) و (ئێست ئۆف ئێدن ــ ڕۆژهه‌ڵاتی به‌هه‌شتی عه‌ده‌ن ــ) و (ڕێبڵ وزاوت زه که‌یس ــ یاخی بوون به بێ بۆنه ــ) به‌دوای ئه‌و سێ فیلمه‌دا له‌نێو ئۆتۆمبیله (پۆڕشه) وه‌رزشیه‌که‌یدا له ڕێگای (سالینا) به‌مه‌رگ چوو، له تافی لاوی و ته‌مه‌نی 25 ساڵی دا، سیمبولی نه‌وه‌ی یاخی بونه له دنیای لاوانی رۆژئاوادا، سه‌رده‌ق شکێنی سه‌رده‌مه‌که‌ی بوو، له دوای په‌نجا کانی سه‌ده‌ی ڕابوردا، که به‌سه‌ره‌تاکانی ژیانی یاخیگه‌ریانه‌ی لاوان ده‌ستی پێ کرد له دژی چه‌ق به‌ستن و مانه‌وه و مه‌نگ بوون، داوای شڵه‌قاندنی گۆمی مه‌نگی ژیانی دوای جه‌نگیان ده‌کردو به‌دوای گۆڕانکاری دابوون له ترادیشونه‌کانی ژیان دا. له‌وێوه بوو به ته‌وژم و، به‌رده‌وامی وه‌رگرت بۆگۆڕانی ڕیشه‌یی هه‌تا ئێستا له ژیانی به‌ره‌ی نوێ ی لاوان دا، که یه‌که‌م زنجیره‌ی گۆڕان له‌وێوه ده‌ستی پێ کرد له‌دواتردا به‌گۆرانی و ئاوازی ڕۆکی (ئه‌لفس پرسیلی) و (تیپی موزیکی بیتلس) و (شۆڕشی 1968 قوتابیانی فه‌ڕه‌نسا) و ته‌وژمی هیپیزم و هاوتا به بیر‌و باوه‌ڕی فه‌لسه‌فیانه‌ی (ئیکزسته‌نتالیسته‌کان) ی شوێنکه‌وتوانی (کامۆ) و (سارته‌ر)، تاهه‌نوکه گۆڕان بووه خواستی سه‌ره‌کی لاوان به‌گشتی له زوربه‌ی شوێنه‌کانی دونیادا.
(****)
1/به‌ناونیشانی (یه‌که‌مین زه‌نگی کوشتنم لێ درا)
2/به‌ناونیشانی (وامن ڕۆیشتم)
