
وه‌ك چۆن له یه‌كه‌م ڕۆژی شه‌هیدكردنییه‌وه، له ڕێگه‌ی رادیۆی (نه‌وا) وه، پڕ به بارته‌قای هه‌موو ئاسمانی كوردستان، به‌ر له هه‌موو رۆزنامه و سایتێك هاوارم كرد.. پاشانیش له ڕێگه‌ی رۆزنامه ناوخۆكانی كوردستانه‌وه ئیدانه‌ی شه‌هیدكردنی قوتابیی زانكۆ و ڕۆژنامه‌نووسی گه‌نج (سه‌رده‌شت عوسمان) م كرد.. جونكه به ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه قێزه‌وه‌نه، جارێكی تر عه‌قلی كۆن و كۆنه‌به‌رست و تیرۆریستان دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌وان له بۆسه‌دان به‌رامبه‌ر یاخیبوونی گه‌نج و قوتابیانی ئازادیخواز... لێره‌دا دووباره داوا ده‌كه‌م هه‌رچی زووه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌تایبه‌تی ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێم، به جیدی بكه‌ونه خۆ، بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تاوانباران و بكوژانی خوێندكاری شه‌هید (زه‌رده‌شت) و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له پشته‌وه‌ی وه‌ها كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌وه‌ندا هه‌یه و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگا بكرێن، چونكه ئه‌م ڕووداوه ویژدانی هه‌ستیارترین توێژی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی زامدار كرد: توێژی خوێندكاران كه بڕبڕه‌ی پشتی ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته‌ن.
به تیرۆركردنی (زه‌رده‌شت) ی قوتابی، ده‌نگی گڕی خوێندكار و گه‌نجانی ئازادیخوازی كورد، هه‌رگیزاو هه‌رگیز خامۆش نابێ.
