
په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموی (هه‌ركه‌سێك كه‌سێك به‌بی تاوانی بكوژی، وه‌ك ئه‌وه وایه ته‌واوی خه‌ڵكی كوشتبی) مرۆڤ قه‌ڵاتێكی مه‌زنی په‌روه‌ردگاره، مافی هیچ كه‌سێك نیه ئه‌و قه‌ڵاته بروخێنی، مه‌گه‌ر خۆی به‌خاكه‌نازی تاوان و كاری ناره‌وا ژێر خۆی هه‌ڵكه‌نی و گۆمی تاوانی تێدا بخولقێنی، هه‌موومان ده‌زانین ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كلتووری خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی له رابردوودا تا ئه‌مرۆ چۆن بووه، له‌دوای راپه‌رینی به‌هاری 1991ی خه‌ڵكی كوردستان سه‌ختترین و سامناكترین رۆژگاره‌كانی هه‌ولێر نیوه‌ی یه‌كه‌می نه‌وه‌ته‌كان بوو، به‌ڵام ئه‌مرۆ هه‌رگیز هه‌ولێر له‌و كات ناچی، ئێوه‌ی وارسی شه‌هید باشتر ئاگاداری ئه‌و راستیه‌ن، من له‌لایه‌ك وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك و له‌لایه‌كی تر وه‌ك كوردستانیه‌ك بۆ ئه‌م كاره‌ساته په‌ژاره دایگرتووم، به‌ڵام ده‌بی ئێوه زیاتر له‌و راستیه بزانن، به‌ده‌نگهاتنی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر خوێنی شه‌هید سه‌رده‌شت، هه‌ر ته‌نها زاده‌ی په‌رۆشی نیه به‌ته‌نیا، سه‌یر ده‌بی خۆتان بێ‌ئاگا بكه‌ن له‌و كێچ به‌گایه و ره‌فتاره ماكیافیلیانه‌ی به‌گشتی فچكمان پێوه‌گرتووه، به‌لی ئێمه فێرین، چۆن كارمان به سیاسی كردنی كۆمه‌ڵی كوردی كۆتایی نایات و ماندوونابین، ئاواش به‌شین گێران له‌گه‌ڵتان ماندوو نابن، له‌پێناو ئاڵۆزكردنتان به ئاراسته‌یه‌كی خوازراو!!
هه‌موومان ده‌زانین تا ئێستاش چرۆی دره‌ختی رۆژنامه‌نوسی كوردستان، ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ره‌شه‌ی باگه‌ڕێك یان ره‌شه‌بایه‌كی بی ناونیشان، شه‌هیدكردنی (سه‌رده‌شتی) پڕ له هیوا له (هه‌ولێر) به‌ومانایه نیه، بكوژانی راسته‌وخۆ نیشته‌جێی هه‌ولێر یان پێناسیان ناوی پارته كوردیه‌كان یاخود حكومه‌تی كوردستانی له‌سه‌ر بی، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌شی پێچه‌وانه‌كه‌ی راست بی، چونكه ژینگه‌ی كوردستان له‌باره بۆ هه‌ردووك حاڵه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چۆن به‌شێك له هێزه سیاسیه‌كان بریاریان داوه نه‌بیستن، به‌هه‌مان شێوه له‌به‌رامبه‌ردا به‌ناوی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه و له‌ژێر په‌رده‌ی داكۆكی كاره‌وه، مه‌رامی ناو هێلكه‌ی ئامانجه‌كان ده‌تروكێن، بۆیه تكایه ده‌رفه‌ت مه‌ده‌ن، هێزی سیاسی سوود له برنداریتان ببینی له‌پێناو ئه‌جندای خۆی، با ئه‌وانه‌ی بریاری مانگرتن و خۆنیشاندان ده‌ده‌ن، ته‌نها توره‌یی بی له‌دژی ئه‌و سته‌مه و به‌ئاگا هێنانه‌وه‌ی لایه‌نه‌په‌یوه‌نداره‌كان و خه‌ڵكی كوردستان له‌و زه‌نگه ترسناكه، نه‌ك به‌بی ئاگایی به‌كار بهێنرێین بۆ ئه‌جندای سیاسی، دڵنیاشم له‌وه‌ی ده‌بی راستی بكوژان و چۆنیه‌تی رووداوه‌كه ئاشكرابی، ئه‌و كات هه‌موومان به‌ئاگا دێینه‌وه له‌وه‌ی چه‌ند به بێویژدانانه شینمان بۆ جوانه‌مه‌رگ گێراوه، دیاره مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نیه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له به‌ر پرسیاریه‌تی دابماڵم، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌م له‌وه تێگه‌یشتووم ئه‌م وڵاته هه‌زاران (ئه‌شره‌ف) ی تێدایه، له‌لایه‌كی تر نه‌ك من كه‌سێك ناتوانی به ره‌هایی قسه‌بكات له‌سه‌ر كاره‌ساتێكی له‌م شێوه‌یه، به‌ڵام ئه‌شره‌فی سیاسیشمان كه‌م نین.
hamedrasul@yahoo. com
