|
هه‌موومان ده‌زانین مه‌لاکان چۆن وه‌ک هار له مزگه‌وته‌کانه‌وه په‌لاماری هه‌موو شیعر‌و چیرۆک و بابه‌تێک ده‌ده‌ن که بیانه‌وێ به ئازادی قسه‌یه‌ک بکه‌ن. هه‌موومان ده‌زانین مه‌لاکان چۆن وه‌ک هار داوا ده‌که‌ن هه‌موو ده‌نگێکی ئازاد و ئازا لغاوبکرێت. هه‌موومان ده‌زانین مه‌لاکان چۆن به ناوی داکۆکی کردن له خودا و پێغه‌مبه‌رانه‌وه چۆن جاڕی مه‌رگ و کوشتن و ده‌مکوتکردن ده‌ده‌ن. ئه‌ی بۆ ئه‌مڕۆ له به‌رابه‌ر ڕفاندن و تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس و قوتابی سه‌رده‌شت عوسمان بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه‌و هیچ ده‌نگیان لێوه نایات. وه‌ک بڵێی سه‌رده‌شت به‌نده‌ی خودا نه‌بێت و خودا خه‌لقی نه‌کردبێ؛ ئا لێره‌دا دووڕوویی و بێده‌ربه‌ستی و نائینساندۆستیی مه‌لاکانمان بۆ ده‌رده‌که‌وێ، که ته‌نیا و ته‌نیا شین و شه‌پۆڕ و هاوار و قیژه قیژیان بۆ خۆیانه و دوورن له هه‌موو هه‌ست و سۆزێکی ئینساندۆستیی، ئه‌گینا ده‌بوو هیچ نه‌بێ به به‌یاننامه‌یه‌ک، یان به خوتبه‌یه‌کی ئاگراوی- وه‌ک هه‌میشه پێی ڕاهاتوون، له مزگه‌وته‌کانه‌وه ڕفاندن و تیرۆرکردنی زه‌رده‌شت عوسمانیان ئیدانه و ڕیسوا بکردایه. به‌ڵام به داخه‌وه به‌م بێده‌نگی و بێدهربهستییهیان به ته‌واوی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ئه‌وان دوورن له هه‌موو هه‌ستێکی ئینساندۆستی، ته‌نیا و ته‌نیا هاوار و شین و شه‌پۆڕ و په‌لاماردانیان بۆ خۆیانه، نه‌ک به ته‌نگی که‌سانی تره‌وه بێن. ئیمه ده‌زانین و دڵنیاین مه‌لاکان له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان بڕوایان به‌وه نییه هیچ که‌سێک مافی ژیان و قسه‌کردن و ئازادیی بیرکردنه‌وه‌ی هه‌بێ، ئه‌گه‌ر وا نییه ده‌بوو هه‌ڵوێستان هه‌بووایه و به هیچ شێوه‌یه‌ک بێده‌نگییان هه‌ڵنه‌بژاردایه له هه‌مبه‌ر ڕفاندن و تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس و قوتابیی زانکۆ؛ سه‌رده‌شت عوسمان. به‌ڵام هه‌ر ئه‌مه له‌و مه‌لایانه چاوه‌ڕێ ده‌کرێ، که ته‌نیا و ته‌نیا مافی ژیان و قسه‌کردن و هه‌موو ئازادییه‌ک هه‌ر بۆ خۆیان به ڕه‌وا ده‌بینن، نه‌ک بۆ که‌سانی تر، بۆیه لێره‌وه پێتان ده‌ڵێم: ئێوه نه‌ک مافی ئه‌وه‌تان نییه به ناوی ئیسلام و خودا و پێغه‌مبه‌رانه‌وه قسه بکه‌ن، به‌ڵکوو شایه‌نی ئه‌وه‌یش نین به ناوی ته‌نیا تاکێکی کۆمه‌ڵگای کوردییه‌وه بڕیار بده‌ن و قسه بکه‌ن؛ ئێوه ته‌نیا و ته‌نیا خۆتان و پهڕژهوهندییهکانتان ده‌په‌رستن، نه‌ک خودا، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌مڕۆ به ناوی خودا و پێغمبه‌رانه‌وه به‌رده‌وام له هه‌وڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی دان، تا بتوانن له‌و ڕێگایه‌وه بۆ ئاره‌زوو و مه‌رامه‌کانی خۆتان یارییان پێ بکه‌ن و چۆن ویستتان، ئاوا ئاراسته‌یان بکه‌ن. له کۆتایی دا ده‌ڵێم: به داخه‌وه فه‌رهاد پیرباڵ و هه‌ندێک خۆ به نووسه‌ر و رۆشنبیری ئازادیخواز، وه‌ک مه‌لا دهمههراشهکان، له هه‌مبه‌ر ڕفاندن و تیرۆرکردنی قوتابی و ڕۆژنامه‌نووس زه‌رده‌شت عوسماندا نقه‌یان لێوه نایات و خۆیان بێده‌نگ کردووه؛ ئه‌م بێده‌نگبوونه‌ی ئێوه‌یش هێنده‌ی ئه‌وه ترسناک و ناشیرینه که له مزگه‌وته‌کانه‌وه داوای لغاوکردنی ڕۆشنبیران ده‌کرێ، چونکه ئێوه‌یش به‌م بێده‌نگییه‌تان پیشانتان دا: تا ئه‌و کاته ئازادیخوازن، که له به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌ک گه‌مه‌یه‌ک به ڕێ ده‌که‌ن، دژی لایه‌کی تر! |

