
رۆژی 10-5-2010 كۆمیته‌ی پاراستنی به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كان سه‌باره‌ت به سزای له‌سێداره‌دانی پێنج گیراوی سیاسی وچالاكڤان مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن رژێمی ئیسلامی ئێرانه‌وه له‌شاری كه‌ركوك، لێدوانێكی راگه‌یاندنی به‌به‌شداری جه‌ماوه‌ری شاره‌كه‌و لایه‌نه سیاسی و كه‌سایه‌تیه‌كانی شاری كه‌ركوك له باغچه‌ی ته‌نیشتی قه‌ڵای شاری كه‌ركوكدا بۆ راگه‌یاندنه‌كان ورای گشتی دا‌و بانگیان له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی گه‌لی كورد وبه‌تایبه‌تیش گه‌له‌كه‌مان له‌باشووری كوردستاندا كرد كه له‌به‌رامبه‌ر به كرده‌وه ده‌ڕندانه‌كانی رژێمی ئیسلامی ئێران بێده‌نگ نه‌بن و به‌چالاكی جه‌ماوه‌رییانه‌و مه‌ده‌نییانه، له‌سێداره‌دانی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌لایه‌ن ئه‌و رژێمه‌وه به‌توندی شه‌رمه‌زار بكه‌ن. چالاكییه‌كه به خۆله‌كێك بۆ گیانی پاكی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمی ئیسلامی ئێرانه‌وه له‌سێداره‌درا بوون و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئازادی ودیموكراسی ده‌ستیپێكردو به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش خوێندرایه‌وه كه له‌لایه‌ن چه‌ند حیزب و رێكخراوه‌ێكه‌وه ئاماده كرابوو وهاوكاتیش له‌لایه‌ن پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان، ناوه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوك به‌شی رۆشنبیری و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ناوه‌ندی پارێزگای كه‌ركوك و پارێزه‌رهه‌ژاركاكه‌یی لێدوان دراو به‌توندی كرده‌وه‌كانی رژێمی ئێرانیان له‌مه‌ڕ له‌سێداره‌دانی چالاكانی سیاسی ومه‌ده‌نی گه‌لی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان ریسوا‌و شه‌رمه‌زار كرد و داوایان له‌په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه له‌به‌رامبه‌ر به‌م دۆخه بێ هه‌ڵویست نه‌مبێنێت و به‌زۆترین كات، كرده‌وه‌كانی رژێمی ئێران شه‌رمه‌زار بكات. له‌چالاكییه‌كه‌دا، وێنه‌كانی هه‌ر پێنج گیراوی چالاكی سیاسی ومه‌ده‌نی كه له‌سێداره‌دار بوون و لافیته كه له‌سه‌ریان نووسرابوو، له‌سێداره‌دانی گیراوانی سیاسی، له‌سێداره‌دانی گه‌لی كورده، یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی، گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌ی گه‌لی كورده هه‌ڵواسرابوون و چالاكییه‌كه پاش كاتژمێرێك به درۆشمه‌كانی، شه‌هید نامرن، باكوور، باشوور، رۆژهه‌ڵات، یه‌ك ئامانج ویه‌ك خه‌بات كۆتایی پێكهات.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه، ده‌قی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شه‌كه‌یه كه له‌چالاكییه‌كه‌دا خوێندرایه‌وه.
له‌سێداره‌دانی 5 لاوی كورد له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه هه‌وڵدانه بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی گه‌لی كورد
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 9-5-2010 پێنج لاوی كورد له‌زیندانی"ئه‌وین" له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه له‌سێداره دران. ئه‌م پێنج لاوه كه پێكهاتبوو له 4 كوڕوكچێك به‌ناوه‌كانی" عه‌لی حیده‌ریان، شیرن عه‌له‌م هۆیی، فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وكلیلی و مه‌هدی ئیسلامی‌یان" ته‌نیا تاوانیان ئه‌وه‌یه كه وه‌كو لاوی كورد تێكۆشانی سیاسی و مه‌ده‌نیان كردووه‌و ماوه‌یه‌كی درێژ بوو له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی تردا له‌چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا بوو، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئاستی كوردستان وله‌سه‌رئاستی جیهانیش زۆر هه‌وڵدرا و فشار خرایه سه‌ر به‌رپرسانی رژێمی ئێران بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سزایه، به‌ڵام رژێمی ئێران به شێوه‌یه‌كی دوور له پێوانه‌كانی مرۆڤایه‌تی ودیموكراتی له‌پرۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵكوژدا هه‌ستا به‌له‌سێداره‌دانی ئه‌م پێنج كه‌سایه‌تی ئازادیخواز‌و تێكۆشه‌ره.
ئێمه ئه‌م پارت ورێكخراوو كه‌سایه‌تیانه‌ی له‌خواره‌وه ئیمزامان كردووه، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی رژێمی ئێران به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین وپێمان وایه ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ چاوترساندنی گه‌له‌كه‌مان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا وبه‌شێكیشه له‌و پیلانه سێ قۆڵی وچوارقۆڵیانه‌ی كه له‌نێوان ئێران، توركیا، سووریا‌و جارجار هه‌ندێك له لایه‌نه ئێراقیه‌كاندا داده‌رێژرێت بۆ په‌راوێزخستن و نكۆڵی‌كردن وسڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی گه‌له‌كه‌مان؛ چونكه ئه‌وه كارێكی رێككه‌وت نییه كه له‌سێداره‌دانی ئه‌م پۆله لاوه‌ی كورد هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانی وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی ئێران وسه‌رۆكی سووریا بۆ توركیا‌و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م كاره‌ی رژێمی ئێران پێچه‌وانه‌ی هه‌موو په‌یماننامه‌و كریته‌ڕه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی سزای سیاسی وبه‌تایبه‌تی له‌سێداره‌دان.
هه‌ر بۆیه داوا له سه‌رۆك كۆماروسه‌رۆك وه‌زیرو په‌رله‌مانی ئێراق وسه‌رۆكی هه‌رێم وسه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌كه‌ین كه به‌فه‌رمی ئه‌م كرده‌وه شه‌رمه‌زار بكه‌ن و رژێمی ئێران ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ كۆتایهێنان به‌كرده‌وه‌ی به‌مڕه‌نگه. له‌هه‌مانكاتدا داوا له‌سه‌رجه‌م پارت ورێكخراوو كه‌سایه‌تیه ئازادیخوازه‌كانی كوردستان وئێراق وبه‌تایبه‌تی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ین كه به‌چالاكی جۆراوجۆر ئه‌م كرده‌وه‌یه شه‌رمه‌زار بكه‌ن و داوا له‌رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ومافی مرۆڤ بكه‌ن كه‌هه‌رچی زووه فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ رزگاركردنی گیانی ئه‌و كه‌سایه‌تیه مه‌ده‌نیانه‌ی تر كه ئێستا چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێ كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانن له‌زیندانه‌كانی ئێران‌دا.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین ئه‌وانه‌ی مرۆڤه‌كان له‌سێداره ده‌ده‌ن ترسنۆكن وژیانی ئه‌وان هه‌موو رۆژێك مردنه، ئه‌وانه به‌ئازایه‌تی رووبه‌رووی سێداره ده‌بنه‌وه نامرن و له‌ناو دڵی میلله‌تدا هه‌میشه زیندوون.
ناوی پارت و رێكخراوه‌و كه‌سایه‌تیه‌كان:
1ـ كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری دیجله
2ـ رێكخراوی ئازادیخوازی ژنانی كوردستان
3ـ ئه‌نجوومه‌نی ژنانی ئازاد
4ـ پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان/ كه‌ركوك
5ـ بنكه‌ی ئه‌ده‌بی رووناكبیری گه‌لاوێژ
6ـ شامل قادر رۆژنامه‌نووس
7ـ سلاحه‌دین جمعه روستم رۆژنامه‌نووس
8ـ حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان/ لقی كه‌ركوك
9ـ مامۆستا محمد نصرالدین محمد
