
جاران، له دوێنیه‌کی نزیکدا... له سه‌ر زۆر شت ده‌موچاوه‌کانمان ده‌بونه دیوار و به تفی دوژمنه‌کانمان سواخ ده‌دران! گوێچکه‌کانمان، به ده‌یان جنێوی سارد و سڕ هه‌ڵده‌ئاخێنران، هه‌ندێ کاتیش شه‌ق و بۆکس و پاڵ پێوه‌نانیش ڕۆژانه که‌سایه‌تیمانیان هه‌تک ده‌کرد! ڕومان له هه‌ر بازاڕێک، کتێبخانه‌یه‌ک، شه‌قامێک، گه‌ڕه‌کێک ده‌کرد، دوامان ده‌که‌وتن.. ڕێگه‌یان پێ ده‌گرتین.. کاکه هه‌ویته‌ک؟ وله‌ک ویاک.. حه‌یوان.. ڕۆژانه ئه‌م ووشانه بوبون به خۆراکی مێشک و هه‌ستمان!
! سبه‌ینان سه‌ری کاسمان هه‌ڵده‌گرت و به نیازی سه‌ردانی براده‌رێک، ماڵه خزمێک ماڵمان به جێ ده‌هێشت، نه‌ماتده‌توانی بڕیار له سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه بده‌ین.. که ده‌گه‌ڕاینه‌وه ماڵه‌کانیشمان کاتژمێره‌کانی شه‌ومان به په‌نجه هه‌ژمار ده‌کرد و له گه‌ڵ هه‌ر ده‌نگی گمه‌گم و چرپه چرپێکدا، ئێدی به دڵه پڕ ناسۆره‌کانمان ده‌گوت ئه‌وه گه‌له گورگی مه‌رگه و وا دێن و ده‌تکه‌نه نێچیری خۆیان و جارێکی تر گه‌ڕانه‌وه بۆ ئامێزی خێزان به جا‌و نابینیته‌وه..
ئه‌و ژیانه... ئه‌و ڕۆژگاره قه‌ده‌ر وابوو، ڕۆژانه ده‌یان کوڕ و کچ و پیاو و ژنی تێکۆشه‌ر ڕاپێچی گرتوخانه‌کان ده‌کران، سه‌دان ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له به‌شمه‌ینه‌ته، به هۆی کوردبونه‌وه په‌تی سێداره‌یان له گه‌ردن ده‌کرا! ئه‌و شێوه ژیانه‌ی ئه‌و ڕۆژگاره، به هه‌موو ژان و ئه‌شکه‌نجه و سه‌ختی و ناله‌باریه‌کانیه‌وه قبوڵمان بوو! چونکه له دوژمن هه‌ر ئه‌وانه چاوه‌ڕوان ده‌کرا! خۆمان ئه‌و ژیانه‌مان هه‌ڵبژاردبوو، زۆرێک له ڕۆڵه قاره‌مانه‌کانمان، به خوێنی گه‌شیان داکۆکیان له گه‌ل و ووڵاته‌که‌مان ده‌کرد، سه‌نگه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان له دوژمنان گرتبو، پێشمه‌رگایه‌تییان هه‌ڵبژارد بوو، ئه‌وانه‌شی که گرتوخانه‌کان بوه ماڵ و سه‌نگه‌ری مقاوه‌مه‌یان، به گیانی له خۆبورده‌یی و هوره به‌رزیه‌وه ڕوبه‌روی ئه‌شکه‌نجه و ئازاره‌کان ده‌بونه‌وه، ئه‌وانه‌شی که بڕیاری مه‌رگیان به سه‌ردا سه‌پێنرا، به سرودی (ئه‌ی ڕه‌قیب) و (ڕێگای خه‌باتمان چه‌نده سه‌خت و دوربێت) به‌ره‌و په‌تی سێداره به‌ڕیده‌که‌وتن، ئه‌وانه‌شمان که خامه‌کانمان، خوێنی کوردایه‌تی مه‌ره‌که‌بی بوو، نه‌کڕابوون.. نه‌دۆڕابون، به‌و خامانه به دوژمنمان ده‌گوت، به گرتن و کوشتن و وێرانکاری، میلله‌تێکتان پێ له ناو نابرێت! ژیان و تێکۆشان له پێناوی ژیاندا به‌رده‌وام ده‌بن!
ئای چ ده‌ورانێکه، بێکه‌س و ناڵی و قانع و حاجی و ئه‌حمه‌دی خانی و شێخ مارف و هتد! ئه‌وه‌تا ووڵاته‌که‌تان ئازاده و پۆستاڵی به‌عس گڵاوی ناکات! ئه‌وه‌تا ووڵاته‌که‌تان بۆته ئه‌و به‌هه‌شته جوان و ڕازاوه‌یه‌ی که خواپه‌رستان بۆ ئه‌به‌دی تیا وێستگه ده‌گرن! ئه‌وه‌تا له‌م سه‌ری ووڵاته‌که‌تانه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی ته‌نانه‌ت مه‌لێکیش له خه‌و ناکه‌ن! خه‌وی شیعرێک نازڕێنن! له‌م سه‌ری ووڵاته‌وه تا ئه‌و سه‌ری، هه‌موی گوڵه نه‌رگز و مێخه‌کن! ڕێ به هیچ که‌سێک نادرێ چڵێکیان لێ بقرتێنن! نازانم.. گه‌وره‌کانم.. گوێتان لێیه؟ چ ده‌هۆڵ و زوڕنایه‌ک لێ ده‌درێت و چۆن گه‌نجانی ووڵات قه‌تار قه‌تار ده‌ستی یه‌کیان گرتوه و شایی و لۆغانی عاشقانه! گه‌وره‌کانم ده‌وه‌رنه‌وه، ئێوه‌ش بۆ ژێر ئه‌م داری ئازادیه‌ی تا توانیتان شیعرتان بۆی ووت.. ئێوه‌ش ئه‌و کات وه‌کو ئێمه.. ڕوی به‌رماڵتان نه‌کرده بت!
گه‌وره‌کانم لێم ببورن! ئه‌مه‌ی ده‌یڵێم.. له سه‌ر تا خوار.. له خوار تا ژور... هه‌موی درۆن! ده‌خیلتان بم! نه‌که‌ن بگڕێنه‌وه بۆ ناو شار!
گه‌وره‌کانم! چ سه‌یرێکه
ئه‌وه‌ی له ئه‌نفال جێ ماوه، ده‌ڵێت مه‌خابن جێ ماوم.. منیان لییان جیا کرده‌وه! ئه‌وه‌ی گرته‌ی گرتخانه بوه.. په‌تی له مل نه‌کردوه، تف له ته‌مه‌نی خۆی ده‌کات! ده‌ڵێت بۆچی من تێکۆشام؟ چیم وه پێش هات! ئه‌وه‌ی ژه‌هر نه‌یکوشتوه! ئێستا به قه‌د هه‌موو دونیا، له مانه‌وه‌ی په‌شیمانه! به قه‌د هه‌موو قژه‌کانیان، ویژدانیان پڕ ئاخ و ژانه!!
گه‌وره‌کانم... ! زۆر بمبورن
منیش کوڕی شه‌هیدێکم... ده‌ڵێم خۆزگا! هه‌ر له ته‌مه‌ن 6 ساڵێوه، کاتێ باوکم شه‌هید کرا... منیش له ته‌ک باوکمه‌وه مێشکم ده‌پژا!
گه‌وره‌کانم! ئه‌زانن بۆ؟ چون ئه‌م ڕۆژگاره‌م نابینی... له‌م وڵاتی خۆشه‌ویستی و حه‌یران و خه‌نده و ژوانه.. به به‌رچاوی دیوان و ڕۆحی ئێوه‌وه.. به به‌رچاوی هه‌موو چاوه‌کان و ئاوێنه‌ی ویژدانه‌کانه‌وه، به به‌ر چاوی ماف و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری و یاسا و رێسا و پاشای عه‌رش و قورش و پێغه‌مبه‌ره‌کانی سه‌رده‌مه‌وه، به پێش چاوی هه‌موو مزگه‌وت و کڵێسا و لالش و ئاوێستا و قورئان و ئینجیل و ته‌ورات و زه‌بور و هه‌موو کتابه پیرۆز و هه‌موو جاڕنامه‌کانی مافی مرۆڤ و شێخ و مه‌لا و مرید و پیاوچاکان و له پشت کێلی.. گۆڕی شه‌هیده‌کانه‌وه، کچان و ژنان و ئافره‌تان هه‌تک ده‌کرێن! ده‌کرێنه خۆراکی حه‌ز و ویستی هه‌وس بازه‌کان و پاش تێر بوون و دامرکانه‌وه‌ی کڵپه‌ی ئاره‌زوه‌کانیان! ئه‌وسا له خاچ ده‌درێن.. ده‌سوتێنرێن.. گوله و بلۆک باران ده‌کرێن!
ئه‌وه‌تا گه‌وره‌کانم! ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی به‌عس نه‌یتوانی بیانشکێنێت، ئه‌و شاده‌ماره له دزێوی په‌ستانه‌ی که نه‌یتوانی بیوه‌ستێنێت، ئه‌وه‌تا له گۆڕه‌پانی شاری بێ پاسه‌واندا ده‌یانشکێنن و په‌تی مردنیان ده‌خه‌نه گه‌رده‌ن! ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ له هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکی وڵاته‌که‌ماندا، تاژی مه‌رگ به‌ردراوه‌ته ده‌شتایی ده‌نگه زوڵاڵه‌کان! هه‌سته هه‌قبێژه‌کان و ڕاوی نێچیری قه‌ڵه‌مه‌کان ده‌که‌ن و دیانخنکێنن! ده‌ڵێن نه‌با گه‌رای دژه بێ یاسای و وه‌ستانه‌وه به ڕوی ناشرینیه‌کان و توڕه‌یی و نا له گێڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی و بێ ویژدانی و گیرفانه پێچاوپێچه‌کانیان دابنه‌ن و وه‌کو کوله ئه‌و مه‌زرا پڕ له خێر و به‌ره‌که‌ته‌یان لێ بخوات! و بکه‌ونه سه‌ر ساجی عه‌لی و کۆتا به کێڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی و ڕیسواییان بێت!
ئای گه‌وره‌کانم... ده‌یان ساڵه هه‌موو ئه‌و چاوه‌گه‌شانه‌ی که ئه‌نفال و کیمیاباران و کوشتن و مردن و سوتان و گرتوخانه و په‌تی سێداره بۆ هه‌تا هه‌تایه لێکیانی نا و دوا سه‌فه‌ری بینی پێ کردن و مه‌دالیای شه‌هید بون و نه‌مریانی کرده گه‌رده‌ن! هه‌م ئه‌م ژماره چاوانه‌ی که دوای ئه‌و هه‌موو مه‌رگه‌سات و شه‌ونخونی و خه‌بات و ماندوبون و به‌ره‌نگاری و کوردایه‌تی کردنه‌ی که ماوینه‌ته‌وه، ڕه‌نجمان بۆ به‌رگرتنی ئه‌م جۆره‌ی داری ئازادی دا!
ئای خودایه! ئه‌مه ج دارێکی ئازادیه که له ژێریدا، ئه‌وه‌ی ویژدان شه‌رمی لێ ده‌کات بکرێت، ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی قیزی لێ ده‌کاته‌وه ئه‌نجام بدرێت! به‌ڵام خوایه هه‌رچی جوانیه‌کان هه‌ن وون ده‌کرێن، هه‌رچی خۆشه‌ویستیکه‌ک هه‌یه زه‌وت ده‌کرێ، جێژوانه‌کان بۆن سۆ و کڕوزیان لێ هه‌ڵده‌سێ! ئه‌وه‌تا هه‌رزمانێ.. که بخوازێ به ئازادی بپه‌یڤێت و به‌ڕوی زۆرداری و سته‌م و تیرۆر و تۆقاندن و چاوسورکردنه‌وه و خه‌فه‌کردنی سه‌ربه‌ستیه‌کان و شمشێر و چه‌ک دا هه‌ڵبشاخێت و بته‌قێته‌وه له پشتی گوێوه ده‌ریان ده‌هێنن! ئه‌وه‌تا شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی تاریکستان و ئه‌شکه‌وته‌کانی نه‌زانی، ده‌یانه‌ێت به بای باڵه ڕه‌شه‌کانیان ده‌یانه‌وێت مۆم و چرای پێشکه‌وتن و شارستانیت بکوژێننه‌وه تا هه‌مومان به‌ره‌و سه‌رده‌مه ته‌لخ و ئه‌موسته‌چاو و بێ ئومێدیه‌کان ببه‌نه‌وه!
ئه‌ی هاوپیشه قه‌ڵه‌م سوره‌که‌م زه‌رده‌شت گیان!
تۆش وه‌ک ئه‌و هه‌موو خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه جه‌سورانه‌ی که به خوێن باجی له‌که‌دار نه‌بون و هه‌ق بێژی و نه‌دۆڕانیان دا، خۆت به شانازیه‌وه گه‌یانده ئه‌و کاروانه و ڕۆژنامه‌کانتان به ڕو زه‌ردی به جێ نه‌هێشت! به سپیتان نه‌گوت ڕه‌ش و به ڕه‌شتان نه‌گوت سپی! به‌ڵکو وه‌ک خۆی نیشانی ئێمه‌تان دا... ووشه‌کانتان له ئاوی زێڕی پیا هه‌ڵکوتن و پله و پایه هه‌ڵنه‌کێشا و له جلی ڕه‌نگاوڕه‌نگی درۆ و به‌شان و باڵ هه‌ڵدانتان نه‌پێچا!
گوڵم زه‌رده‌شت... دڵنیابه نه تۆ دوا سوار چاکی قوربانیه‌کانی ئه‌م ڕێگا پیرۆزه ده‌بیت و نه هاوڕێ و هاوپیشه‌کانیشت ده‌ست به‌رداری ئه‌و کاروانه ده‌بن و لێ ده‌گه‌ڕێن ڕێبازه پیرۆزه‌که‌تان بێ که‌س و بێ پشتیوان بمێنێته‌وه.. لێ ناگه‌ڕێین خوێنه گه‌شه‌کانی خامه‌کانتان و دڵتان هه‌روا به ئاسانی له بیری هیزر و هه‌ست و ویژدانمان بچێته‌وه.
به‌ڵام تکا... سه‌دان تکا! ئه‌وا ده‌ڕۆیی، لێگه‌ڕێ با ئه‌و مێشکه پڕ جه‌نجاڵه‌ت له ئامێزی ویژدان به‌رزی و سه‌روه‌ریدا... تێر.. تێر بنوێ... پشو به‌و جه‌سته شه‌ته‌ک و ئه‌نجن ئه‌نجنه‌ی ڕۆحت به!
تکا... تکا... کاتێ ده‌ڕۆی.. بۆم سه‌فه‌ره! ته‌نها خواحافیزی ده‌که‌ین... ماڵ ئاوایی دوا جاریه! له‌م دوره‌وه... چه‌پکێ گوڵی خۆشه‌ویستی و به‌رزه‌فڕی.. له سه‌ر سینگ و دڵه گه‌وره‌که‌ت داده‌نه‌ین!
سه‌فه‌رت خێر... به‌ره‌و ژیانی ئه‌به‌دی! به‌ره‌و باوه‌شی سه‌روه‌ری... پشودانی یه‌کجاره‌کی!
نه‌که‌ی به خه‌م... بۆ ئێمه‌ی دوای سه‌فه‌ره‌که‌ت.. ناخی که‌یلی خۆت بکێڵی! دوا تکاشم... کاتێ ده‌ڕۆی... دڵه پڕ خۆشه‌ویستیه‌که و خامه سوره‌که‌ی گیرفانی.. کراسه سپیه‌که‌ت جێ بهێڵه!
