
بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوسی لاو (سه‌رده‌شت عوسمان) هه‌موومانی تاساند، چونكه تیرۆركردنی ئه‌م رۆژنامه‌نوسه ته‌نها روداوێكی ئاسایی نییه‌و ره‌نگه ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ بكرێت، بۆیه پێویستده‌كات له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌رچی زووه هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارانی ئه‌م تاوانه. نه‌خاسمه تیرۆكردنی رۆژنامه‌نوسان كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ئازادی راده‌بڕین و كاری رۆژنامه‌نوسییه‌وه هه‌یه، پێویستده‌كات ووردتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و ئه‌گه‌ر روداوی شه‌خسییه یان به‌رنامه بۆ داڕێژراوه زوو ئاشكرابكرێت، بۆئه‌وه‌ی راستیی و حه‌قیقه‌ت بۆ هه‌موولایه‌ك رونبێته‌وه.
ئێمه له یه‌كێتی مافپه‌روه‌رانی كوردستان، به‌توندی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوسان و هه‌موو مه‌ترسییه‌ك بۆسه‌ر ئازادی راده‌بڕین شه‌رمه‌زارده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌م تیرۆركردنی ئه‌م رۆژنامه‌نوسه لاوه، چونكه پارێزگاری كردن له رۆژنامه‌نوسان كه واقعی ناوكۆمه‌ڵگا ده‌گوێزنه‌وه پاڵپشتییه‌كی به‌هێزه بۆ زیاتر چه‌سپینی ئازادیی له‌كوردستان، ئازادیش به‌شێكی گرنگ مافی یاسایی هه‌موو مرۆڤێكه، هاوكات ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه‌داوای ئیجرائاتی یاسایی ده‌كه‌ن بۆ رێگرتن له‌دوباره‌بونه‌وه‌ی روداوی له‌وشێوه‌یه.
داواشده‌كه‌ین تاوانباران بدۆزرێنه‌وه‌و راده‌ستی دادگا بكرێن بۆئه‌وه‌ی به‌سزای ره‌وای خۆیان بگه‌ن، تاوه‌كو چیتر تیرۆرستان جورئه‌ت نه‌كه‌ن ئه‌م ئارامییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بشوێنن و به‌ترس و تۆقاندن ئازادی له‌كه‌داربكه‌ن.
سه‌ركه‌وتن بۆ ئازادی كوردستان
یه‌كێتی مافپه‌روه‌رانی كوردستان/ سلێمانی
9/5/2010
