
به‌ڕێز/
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان
رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن
رای گشتی
به‌ڕێزان...
تیرۆركردنی شه‌هید (سه‌رده‌شت عوسمان) له هه‌رێمێكدا كه به‌رپرسه‌كانی بانگه‌شه‌ی به‌رقه‌راری ئاسایش ده‌كه‌ن، زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ هه‌موو رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌تككردنی دیموكراسیه‌تی هه‌رێم و پێشێلكردنی ماف و ئازادی بیروڕایه. به‌و تیرۆركردنه هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر ژیانی رۆژنامه‌نووسان پێی ناوه‌ته قۆناغێكی یه‌كجار مه‌ترسیداره‌وه، كه ئیتر ده‌بێت به هه‌ند وه‌ربگیرێت و به‌دواداچوونی جدی له‌سه‌ر بكرێت.
رفاندن و پاشان تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس و خوێندكارێكی زانكۆ و گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی به ناو چه‌ندین بازگه‌ی پۆلیس و ئاسایش‌دا بۆ موسڵ، له‌لایه‌ك جێگه‌ی گومانێكی زۆره و له‌لایه‌كی دیكه‌وه بانگه‌شه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێم بۆ پاراستنی ئاسایش به‌تاڵ ده‌كاته‌وه.
به‌ر له تۆمه‌تباركردنی هیچ كه‌س و لایه‌نێك له‌و كرده تیرۆركارییه‌دا، ئێمه سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به به‌رپرسیار ده‌زانین له به‌رامبه‌ر پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان. به‌داخه‌وه حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌ركی خۆیان به‌جی نه‌گه‌یاند كه پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانه، له‌به‌رئه‌وه داوا له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ناوخۆ و به‌رپرسانی ئاسایش بانگهێشت بكات و لێپێچینه‌وه‌ی جدییان له‌گه‌ڵ بكات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ی نواندوویانه. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا داواكارین له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان سكاڵا له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه تۆمار بكات كه به‌رپرسیارن له دابینكردنی ئه‌من و ئاسایشی هاوڵاتیان و به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون.
هه‌روه‌ك ئێمه داواكارین و پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه په‌رله‌مان فشاری توند له‌سه‌ر حكومه‌ت و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه تاوانبارانی ئه‌و كرده تیرۆریستییه ئاشكرا بكرێن و راپێچی دادگا بكرێن.
كه‌مپێنی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان
10/5/2010
