
هه‌موو گه‌لانی جیهان شانازی به مرۆڤه پایه به‌رزه‌کانیانه‌وه ئه‌که‌ن، ئه‌وه له رووسیا چه‌ندین حکوومه‌ت هاتنه سه‌ر ته‌خت و پێش ئه‌وه‌ش له‌کاتی یه‌کێتی سۆڤێت دا سه‌د ساڵ کۆمیۆنیست ده‌سه‌ڵات دار بوون، به‌ڵام ستاتیۆی پۆشکینی شاعیر له جێگای خۆی نه جووڵایه‌وه، هه‌ر وه‌ها له بوڵگاریا ستاتیۆی جیۆرجی دیمترۆڤ و مۆمیای لینین له مۆسکۆ و وێنه‌کانی جیڤاراو له ئه‌مه‌ریکا واڵت دێزنی وجۆرج واشنتۆن و له وڵاتی چین ماوتسیتۆنگ و هیتر...
ئه‌م هه‌موو ستاتیۆانه سومبولی سه‌ربه‌رزی و هه‌ر وه‌ها وه‌فاداریه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانیان کردووه،
له مێژووی هه‌موو ئه‌و گه‌لانه نه‌بووه رۆژێک رۆشنبیرێک به فیشه‌ک گیانی له‌ت وپه‌ت بکرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ووتارێکی نووسیبێت و باسی گه‌نده‌ڵی یان ناڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاتێکی کردبێت، ناتوانین بڵێین کێ ده‌ستی له تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت ئوسمانه‌وه هه‌یه، چونکه ئه‌وه ئیشی یاسایه‌و تاکوو بکوژه‌کانی بدۆزرێنه‌وه ئه‌و کاته مافی هه‌موو که‌سێکه پرۆتیستۆ بکات، به‌ڵام مه‌به‌ست له‌وه‌یه که چۆن سه‌رده‌شت ئوسمانی رۆژنامه نووس بکرێته سوومبولی ئازادی و بچێته رێزی ئه‌و ناودارانه‌ی جیهان و هه‌تا هه‌تایه وێنه‌که‌ی له‌مێژووی گه‌له‌که‌مانا بمێنێته‌وه، جا پێشنیاری ئێمه ئه‌وه‌یه که له‌باتی وێنه‌ی رۆژه بیست ویه‌ک سه‌ره‌که‌ی نێو ئاڵای کوردستان وێنه‌ی سه‌رده‌شت ئوسمان و سۆران هه‌مه‌و رۆژنامه نووسانی تر که نۆره‌یان هاتووه تیرۆر بکرێن دابنرێت تا ئه‌وانیش ببنه به‌شێک له ئاڵا خوێناویه‌که‌ی کوردستان که چه‌نده‌ها سه‌ده‌یه هه‌وه‌ڵی به‌رز کردنه‌وه‌ی ده‌درێت و تاکوو ئێستا به بۆنه‌ی یه‌ک نه‌گرتنی گه‌لی کورده‌وه ته‌نها یه‌ک بست به‌رز نه‌بۆته‌وه.
ده‌با سه‌رده‌شت ئوسمان و سۆران حه مه و ئه‌وانیتر (که خوله‌ک به خوله‌ک) چاوه‌ڕوانی له نێو چوونن ببنه مه‌شخه‌ڵی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، ده‌با سه‌رده‌شت ئوسمان و هاوڕێکانی ببنه مه‌زهه‌ب و دیانه‌تی ئازادی کوردستان و ئازادی داوا کردنی مافی تاکه که‌س له ووڵاته‌که‌مان، دا با سه‌رده‌شت ئوسمان و هاوڕی شه‌هیده‌کانی خۆیان ببنه مێژوو بۆ گه‌له‌که‌مان نه‌ک ده‌ستی چه‌په‌ڵی تیرۆر و بیری ته‌سکی که‌سانێک که ئه‌یانه‌وه‌ی مافی میلله‌ته‌که‌مان بکه‌ن به قوربانی ئاجێندای عه‌ره‌ب و تورک و حکوومه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان، ده‌با سه‌رده‌شت ئوسمان و هاوڕێکانی ببنه خه‌نجه‌رێکی تێژ و بچقێنه نێو دڵی ئه‌وانی گه‌مه به دواڕۆژی میله‌ته‌که‌مان و خه‌باته هه‌زار ساڵی یه‌که‌ی ده‌که‌ن. نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی گه‌لی کورد‌و کوردستان. هه‌ر شه‌کاوه بێت ئاڵای ئازادی و قه‌ڵه‌می ئازاد له وڵاته‌که‌ماندا.
