هه‌ولێر – به‌هادین سابیر
له‌درێژه‌ی ئیدانه و كردن و ناره‌زایی رۆژنامه‌نووسان و چین و توێژه‌كان به‌هۆی تیرۆركردنی رۆژنانه‌موس سه‌رده‌شت عوسمان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 11 / 5 له‌به‌رده‌م لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له‌شاری هه‌ولێر رۆژنامه‌نووسانی سه‌ربه‌لقی سه‌ندیكای هه‌ولێر هاوكات له‌گه‌ڵ لقه‌كانی تری سه‌ندیكا له‌شاره‌كانی تری كوردستان په‌ناگیری مه‌ده‌نیان ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن هه‌ندرین ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامونسان به‌ناوی رۆژنامه‌نوسانه‌وه ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌یكرد و هه‌رچی زوتر كاركردن بۆ ئاشكراكردنی تاوانبارنیی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌وكاره به‌پێویست زانرا دواترسمكۆ عه‌بدولكه‌ریم جێگری لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پێشكه‌شكرد و وتی: سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی داكۆكیكار له‌ماف و ئازادیه‌كانی رۆژنامه‌نوسان به‌وانه‌ی كه ئه‌ندامن و ئه‌وانی ئه‌ندامیش نین له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان كاریكردوه بۆیه هه‌ر دوای رفاندنی سه‌رده‌شت عوسمان له‌به‌رده‌م زانكۆی سه‌لاحه‌دین له 4 / 5 دا سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان كه‌وته هه‌وڵ ته‌قه‌لایه‌كی جدی بۆ به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به هۆكاری رفاندنه‌كه‌ی كه دواتر هه‌مومان بینیمان له 6 / 4 ته‌رمه‌كه‌ی له‌شاری موسڵ دۆزرایه‌وه به‌م بۆنه‌یه‌وه لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه نوسان له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان راگه‌یه‌ندنێكی راگه‌یاند كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی پاش ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی 4 / 5 رۆژنامه‌نوس و فێرخوازی زانكۆ (سه‌رده‌شت عوسمان) له‌به‌رده‌م كۆلیژی ئاداب له‌شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه رفێندرا سه‌ره‌نجام رۆژی 6 / 4 / 2010 له یه‌كێك له گه‌ره‌كه‌كانی شاری موسڵ ته‌رمی ناوبراو به‌فرێدراوی دۆزرایه‌وه ئێمه له‌لیژنه‌ی داكۆكیكردن له ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی رۆژنامه‌نوسان له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان ئه‌وكاره درندانه به‌توندی ئیدانه و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داوا له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ین كه به‌په‌له به‌دواداچون بۆ ئه‌م كاره ترسناك و دژه ئینسانیه بكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی بدۆزنه‌وه و سزای یاساییان بده‌ن وچونكه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مه‌ترسیه له‌سه‌ر ئازادی مافی مرۆڤ به‌گشتی و هه‌ڕه‌شه‌شه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌روه‌ها وتیشی: له‌مباره‌یه‌وه رای گشتی ئاگادار ده‌كه‌ین كه لیژنه‌كه‌مان په‌یوه‌ندی به به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كردوه و به‌رێزیشی رایگه‌یاندوه كه له‌وباره‌یه‌وه دریغی ناكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: دوێنێ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر خه‌مخۆری و به‌دواداچونی ئه‌م كێشه‌یه سه‌ردانی خانه‌واده‌ی سه‌رده‌شت عوسمانی كردوه و هه‌مو هه‌وڵو كۆششێكی خۆی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان خستۆته گه‌ر بۆئه‌وه‌ی بتوانن سه‌ره‌داوی ئه‌وتاوانه درندانه‌یه كه له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه ئه‌نجامدراوه بدۆزنه‌وه و به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نرێن و ئه‌م كۆبونه‌وه و وه‌ستاندنه‌مان له‌به‌رده‌م لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان وه‌ك ناره‌زایی ده‌ربڕینێكه و هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌مو لقه‌كانی سلێمانی دهۆك و كه‌ركوك.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
