با له دژى تیرۆرى سه‌رده‌شت عوسمان ده‌نگى نارِهزایهتى هه‌ڵبڕین!
• به‌مه‌به‌ستى سه‌ركۆنه‌كردنى تیرۆر‌و ئینسان كوژى و رِاوهستانهوه به‌ڕووى سه‌ركوت و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ى ئازادیه‌كان.
• به‌مه‌به‌ستى داكۆكیكردن له‌ئازادیی هه‌ڵسورانى سیاسى و ئازادى بیروڕِا و رِۆژنامهگهرى.
• بۆ ئیدانه كردنى تاوانى تیرۆرى سه‌رده‌شت عوسمان
با هه‌موومان پێكه‌وه ده‌نگى نارِهزایهتى ههڵبرِین.
به‌م بۆنه‌وه بانگه‌وازتان ده‌كه‌ین بۆ به‌شداربوون له كۆبوونه‌وه‌ى نارِهزایهتى جه‌ماوه‌رى له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌شارى سیدنی.
شوین: 213 Macquarie Street Liverpool
کات: Friday 14/04/10 at 4pm
له ریگاى ئه‌م ناره‌زایه‌تیه‌وه، یاداشتی ئیدانه‌كردنى تاوانى تیرۆرى سه‌رده‌شت عوسمان ئاراسته‌ى ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌كرێ و داوادهكرێ که:
1- ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌ولیر به‌رپرسیارێتى ڕِودانی ئه‌م تاوانه له‌ئه‌ستۆ بگرن و ده‌ستبه‌جێ لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی بۆبکه‌ن و ئه‌نجامده‌ران و نهخشهکێشهرانی تاوانه‌که بۆ راى گشتى ئاشکرابکه‌ن و تاوانباران به سزای شایسته‌ی خۆیان بگه‌ن.
2- ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان پابه‌ندبوونى خۆیان بهپاراستنى ئازادیه‌كان و گیانى هه‌ڵسوڕاوانى سیاسى و رِۆژنامهگهرى رِابگهیهنن و هه‌نگاوی به‌کرده‌وه بنێن بۆ ڕێگه‌گرتن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى تیرۆر‌و ئینسان كوژى له کوردستان.
با هه‌موو پێکه‌وه بۆ به‌رگری له ئازادی و پێش‌گرتن به تیرۆری ئازادی ده‌نگمان یه‌كبخه‌ین و بێینه‌مه‌یدان!
بۆزانیارى زیاتر په‌یوه‌ندی بگرن به جه‌بار مسته‌فا: 0402217864
عامر سابیر: 0412983260
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
ڕێکخراوی ئوسترالیا
8/5/2010
