
بۆ جارێکی دیکە، بە پیویستمان زانی کە لەم یاداشتنامەیەماندا، ئەوە بخەینە ڕو و زۆر بە ڕاشکاوانە، ڕوی پرسیارو ڕازەکانمان ڕوبەڕوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، کە مەسعود بارزانی سەرپەرشتی دەکات، و هاوکات سەرۆکی ئەو حیزب و لایەنەشە، کە تاوانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس و خوێدنکار سەردەشت عوسمانی تیدا بی سەروشوین کراوه و پاشان تیرۆرکراوە، بخەینە رو، .
وەک لای هەموما ڕون و ئاشکرایە، کە حوکمەتی هەرێمی کوردستان خاوەن دام و دەزگای ئەمنی و ئاسایشی تایبەت بە خۆیەتی و ئەو هێزو پۆلیس و هێزە ئەمنیانە، جێگای بڕواو متمانەی خەڵکی کورستانن، لێ بونی دەزگا سیخوریەکان و چەندان دەزگای تری بی ناو و ناوەرۆکی دیکە، لە ژیر ناوی جیاوز جیاوازدا، لە هەرێمی کوردستان، و پاڵپشتی کردنییان لەلایەن هەر دو حیزبە زل هێزەکەی کوردستانەوە، ئێمەی ڕوناکبیرانی کوردی له تاراوگە، بە تایبەتی لە وڵاتی بەریتانیدا خستۆتە شک و گومانەوە، کە تیرۆر کردنی ئەم لاوە خویندکارو رۆژنامە نوسە، دەستی لایەنیکی حیزبی و سیاسی لە هەریمی کوردستانی لە پشتەوەیە، ئێمەش وەک خۆمان حیزبی پارتی بە بەرپرسیاری سەرەکی دەزانین و ئەوانی لێ بە تاوانبار ی سهرهکی و هۆکاری پشت پهردهی تیرۆی جوانهمهرگ دهبینین!..
بۆیە لەم ڕونکردنەوەیەماندا، ئەوە دەخەینە ڕو، کە بە زوترین کات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی دەبیت لێدوانی تایبەت لە دژی ئەو کردەوە تیرۆرستیە بدات و هەوڵ و کاراکردنی هێزە پەیوەندیدارو لایەنە ئەمنی و ئاسایشیەکانی وە گەڕ بخات بۆ هەرجی زوتر دۆزینەوەی بکەرانی ئەو کارە نامرۆییە.
ئێمە لە گەڵ ئەوەی بێگومانین کە دەزگای پاراستنی پارتی دەستی رەشی لەم تاوانەدا هەیە، لێ پێمان باشە کە بە زوترین کات بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریە، بداتە دەست دادگا و دادگایەکی سەربەخۆ بڕیاری یاسایی خۆی بدات،
دهنا بە پیچەوانەوە ئێمە ناچار دهبین بۆ بهرگریکردن له خوێنی قوربانییانی ئازادی ڕۆژنامهگهری له ههرێمی کوردتان و پاشان ئاسایشی تاک له کۆمهڵگادا، لە دەرەوەی وڵات و بە تایبەتی لە وڵاتی بەریتانیادا، ناچار دەبین کە له ڕێگای یاسای و چەندان چالاکی دیکە بە ئەنجام بگەیەنین، لە وانەش رێپێوان و مانگرتن و سەردانی ئەندام پەرلەمانەکانی بەریتانیا، و کەس و لایەن و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بۆ ناساندنی حیزبی پارتی بە حیزبێکی تیرۆریست و دژ بە ئازادی و مافەکانی مرۆڤ لە کۆمەڵگای کوردیدا، به حیزبێکی مهترسیدارو بنهماڵهیهکی ئاشوب چی و تاوانکارو تیرۆریست و ناحهزیان بناسێنین له ئاست جوانیهکانی کۆمهڵگای نێونهتهوهی و مافی مرۆڤ و پرهنسیبه ئهخلاقیهکانی بهرپرسیارێتی له ههرێمی کوردستاندا..
کۆمهڵهی روناکبیرانی سهربهخۆی کورد_بهریتانیا
8/5/2010
لهندهن
