
له جیهانی ئه‌مرۆدا تیرۆر بۆته مه‌ترسیترین چه‌ك به‌ده‌ستی تیرۆرپه‌رستان وده‌سته‌لاته دیكتاتۆره‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌وه‌ش كوشنده‌تره كوشتنی خاوه‌نی ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌یه كه ده‌یانه‌وێ دونیایه‌كی رۆشن بۆ ئه‌و نه‌وه‌یه بێنه ئاراوه كه نه‌ته‌وه‌كه‌یان به رێوه‌یه بۆ گه‌یشتن به دوا قۆناخه‌كانی خۆی كه چه‌ندین ساڵه خوێنی بۆ ده‌دات.
گرتن وكوشتنی سه‌رده‌شت له به‌رده‌می زانكۆكان ئه‌وه‌مان دێنێته‌وه یاد كه ده‌زگاكانی به‌عس له كوردستان به‌رانبه‌ر تێكۆشه‌رانی كوردایه‌تیان ده‌كردو له دوایشدا لاشه‌كانیان له‌سه‌ر گۆرێك یان په‌نایه‌كدا ده‌دۆزرایه‌وه‌و تاوانباریشیان ده‌كردن به تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی.
فرێدانی لاشه‌ی قه‌ڵه‌مێكی به جورئه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردساتن چیترمان بۆ ناخاته روو له‌وه‌ی زیاتر یان ئه‌وه‌ته ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێم به تایبه‌تی له هه‌ولێر له‌خه‌ڵك دابراون و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ل لایه‌نه‌كانی تروه نه‌ماوه یان ئه‌وه‌تا پیلانێكی توكمه‌یه‌و بریاری پاكتاوی ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌یه كه ده‌یانه‌وێ كوردستان له سنوری خۆسه‌پاندن و پاوانسازی ده‌رباز بكه‌ن وزه‌نگی ئازادی كه‌سایه‌تی كوردستان لێبده‌ن.
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی گه‌ڵی كوردستان داواكارین حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆمیته‌یه‌كی بێلایه‌ن دروست بكات ولێكولێنه‌وه له چونی یه‌تی كوشتنه‌كه‌ی بكه‌ن، بۆیه‌ش ده‌ڵین بێلایه‌ن چونكه تارمایه‌كی سه‌یر به‌دی ده‌كرێت له چۆنیه‌تی رفاندن وكوشتن و شوینی رفاندن و فرێدانی، بێچگه له‌مه‌ش تاكو ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ی له كوردستان تیرۆر‌كراون له شوێنی خۆیان تیرۆریان كردون وباشترین به‌ڵگه‌شمان ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌لبه‌ندی سێی ی. ن. ك ولقی پارتی دێموكراتی كوردستانه هه‌روه‌ها كوشتنی ده‌یان كادیر تر له‌ناو ماڵی خۆی یان شاره‌كه‌ی خۆیدا.
هه‌موو ئه‌مانه ده‌مانگه‌ینێته ئه‌وه‌ی كه به گومانێكی زۆره‌وه سه‌یری تیرۆركردنی ده‌شتی عوسمان بكه‌ین داوای كۆمیته‌كی سه‌ربه‌خۆ له ده‌ره‌وه‌ی ئاسایش و ده‌زگایه‌كانی سه‌ر به لایه‌نه سه‌ربازیه‌كان بكه‌ین.
نه‌مری بۆ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان.
كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی كوردستان/سوید
٧-١٠-٢٠١٠
