
له‌كاتێكدا كه كوردستان به هه‌لومه‌رجێكی ناسك و وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕی، دوژمنانی دیموكراسی و بیروڕای ئازاد، ناتوانن له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا هه‌ڵبكه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاسایشی وڵات تێكبده‌ن و نه‌هێلن هه‌رێمێكی ئازاد له‌م ناوچه‌یه‌دا گه‌شه بكات. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایی، ده‌ستی ڕه‌شی نه‌یارانی ئه‌زموونه‌كه‌مان، گه‌یشته گیانی ڕۆژنامه‌نووسی لاو (سه‌رده‌شت عوسمان) و به‌شێوه‌یه‌كی دڕاندنه تیرۆریان كرد. ئێمه له لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد ناڕه‌زایی خۆمان به‌رانبه‌ر ئه‌م كاره چه‌په‌ڵه به توندی ده‌رده‌بڕین، له‌هه‌مان كاتدا داوا له لێپرسراوانی ئاسایش ده‌كه‌ین به‌خێرایی به‌دوای بكوژاندا بگه‌ڕێن و بیانده‌نه ده‌ست یاسا‌و بۆ خه‌ڵكی كوردستانیشی ئاشكرا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌ن.
لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد
9/5/2010
Abdulrahman Ferhadi
Mobile: 07504489464
