
ئاگاداری سه‌رجه‌م كچان و ژنانی رۆژنامه‌نووسی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین كه رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 11/5/2010 كاتژمێر 4ی پاش نیوه‌رۆ له‌به‌رده‌م لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان، په‌ناگیرییه‌كی شارستانیانه ساز ده‌كه‌ین له دژی ئه‌و تاوانه نامرۆڤانه‌ی ده‌رهه‌ق خوێندكار و رۆژنامه‌نوسی لاو (سه‌رده‌شت عوسمان) له هه‌ولێری پایته‌خت ئه‌نجامدرا.
ئاماده‌بوونتان هه‌ڵوێست و وه‌ستانه‌وه‌یه به‌ڕووی هه‌ر كارێكی تیرۆر‌و تۆقاندن كه به‌رامبه‌ر هه‌ر رۆژنامه‌نوسێك ئه‌نجام ده‌درێ.
له‌گه‌ل ڕێزماندا
لیژنه‌ی پشتیوانیكردن له ڕۆژنامه‌نووسانی مێینه
