
له درێژه‌ی پڕۆتستۆكردنی تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) وا بڕیاره ڕۆژی 3 شه‌ممه كاتژمێر (10) خۆپیشاندانێك له به‌رده‌م مزگه‌وتی سه‌ید قادره‌وه بۆ به‌رده‌م باخی گشتی ڕانیه سازبكرێت و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان به‌شداری تێدا بكه‌ن. له‌و باره‌یه‌وه هاوڕی كاسترۆ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشاندانه‌كه ڕایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك چالاكوانانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسان و ئازادی خوازان به‌رده‌وامین له ئیدانه‌كردنی تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕۆژی 3 شه‌ممه 11/5 خۆپیشاندانێكی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری له ڕانیه سازده‌كرێت و داواكارین له هاوڵاتیان و ئازادی خوازان به‌شداری تێدا بكه‌ین و به هه‌موومان كۆده‌نگی دژی تیرۆر دروست بكه‌ین.
