
رۆژی 2010-05-05 ده‌ستێكی ره‌شی نه‌گریس كه چاوی به ئازادی و دیموكراسی و سه‌رفرازی كورددا هه‌ڵنایه‌ت، ده‌ستی ره‌شی گه‌یانده گیانی رۆڵه‌یه‌كیتری نه‌ته‌وه‌كه‌مان،ئه‌م جاره‌ش ده‌ستی تاوان بۆ رۆژنامه‌نووسێكی تر كه ئاماده نه‌بوو قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی، بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی، ئازادیی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له پێناو پاره و ده‌سكه‌وتی خۆیدا بفرۆشێت، ئاماده نه‌بوو چاوه‌كانی له‌به‌رده‌م گه‌نده‌ڵی و پێشێلكارییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا بنوقێنێ، گوێی به‌هه‌ڕه‌شه‌ی ناجوامێرانه و نامه‌ردانه‌ی پیاوانی ده‌ربار و گه‌نده‌ڵانی چه‌ك به‌شان و ئه‌نفالكه‌رانی ئازادی و دیموكراسی و رێگرانی بیری چاك و كرده‌وه‌ی چاك و وته‌ی چاك نه‌دا، بۆیه ئه‌و ده‌سته ره‌شه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پێ‌قبوڵ نه‌كرا و ده‌ستیان چووه گیانی ئه‌م رۆڵه‌یه‌ی تر‌مان،كه خوێندكار و رۆژنامه‌نووسێكی ئازاد و پێشمه‌رگه‌یه‌كی وشه‌ی كوردی بوو، جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه كه ئه‌م جاره ئه‌م تاوانه له كه‌ركوك نیه وه‌ك تاوانی كوشتنی سۆرانی مامه حه‌مه یان له ڕانیه نیه وه‌ك هه‌وڵی تیرۆری ئه‌حمه‌د پیره له سلێمانی نیه وه‌ك نه‌به‌ز گۆران و فڵان و فیسار به‌ڵكو له‌ناو هه‌ولێری پایته‌ختدایه و له‌برده‌م كۆلێژه‌كه‌ی خۆیدا و له‌به‌رده‌م سه‌دان قوتابی هاوڕێی و پاسه‌وانه‌كانی زانكۆدا بووه ئه‌م تاوانه به ڕۆژی رووناك ئه‌نجام دراوه! ئه‌مه ده‌ری ده‌خات كه بكوژان ته‌نها ده‌زگا ئه‌منیه‌كانن واته پیاوانی ده‌سه‌ڵاته چونكه ته‌نها ئه‌وانن كه به‌بێ ترس ده‌توانن له شوێنی وادا خه‌ڵك بفڕێنن له خه‌ڵك بده‌ن و گوێ به هاوار و قیژه و ده‌نگی ناڕازی بوونی خوێندكاران نه‌ده‌ن! سه‌یر و گه‌وجێتی له‌وه‌دایه رفێنه‌رانی ئه‌م كوڕه كورده بۆ ونكردن و چاوشاركێ كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا پاش رۆژێك لاشه‌ی پیرۆزی له موسڵی حه‌دبادا فرێی ده‌ده‌ن، تۆ بلێی پیاوانی حه‌دبا ئه‌وه‌نده ئازابن له پایته‌ختی باشووری كوردستاندا له ژێر سایه و ده‌سه‌ڵاتی حوكمه‌تی كوردیدا كاری وابكه‌ن؟
گه‌ر ئه‌وان بن ده‌بێت كاكه سه‌رده‌شت هێنده بوێر و ئازا بووبێت دژ به داگیركه‌ران وه‌ستابێته‌وه تا حه‌دبایه‌كان به ئاگاداری، یان بێ ئاگاداری ده‌سه‌ڵاتی كوردی له هه‌ولێردا بیفڕێنن و تێرۆری بكه‌ن، بۆیه ئه‌مانه هه‌مووی جێگه‌ی پرسیارن! كوشتنی ئه‌م خوێندكار و رۆژنامه‌نووسه كه ئاماده نه‌بوو چاوشۆڕكا و هاواری ئیدی نا بۆ گه‌نده‌ڵی و حیزبایه‌تی! به‌ڵی بۆ كوردایه‌تی! به‌ڵێ بۆ ئازادی قه‌ڵه‌م و بیرڕا بڵێ! ده‌بێت گوێچكه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگی ئازادی گه‌ل نابیستن كه‌ڕكردبێت بۆیه پاش ١٨ ساڵ له‌ئازادی و پرۆپاگه‌نده‌ی دیموكراسێتی، وا له‌به‌رده‌م چاوی خه‌ڵكدا و له‌به‌رده‌م زانكۆی سه‌لاحه‌دیندا به‌ڕۆژی رووناك خوێندكارێكی زانكۆ و رۆژنامه‌نووسێكی كورد ئه‌ڕفێنرێت و تێرۆر ده‌كرێت،ئه‌مه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، ئای له‌م دیموكراسێتییه سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه‌ی هه‌مانه!
ئاشكرا كردن و به‌سزا گه‌یاندنی تاوانباران ده‌كه‌وێته سه‌رشانی سه‌رۆكی باشووری كوردستان و سه‌رۆكی حوكمه‌ت و ده‌ستگای پاراستن و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پۆلیس، به‌ده‌نگه‌وه هاتن و هه‌وڵی زۆریش بۆ ئاشكراكردنی ده‌ستدرێژیكه‌ران و تاوانبارانی دژ به وشه‌ی ئازاد ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌بێت كۆتایی بهێنرێت به‌و ره‌شه‌كوژی و ده‌ستدرێژیانه‌ی ده‌كرێته سه‌رژیانی رۆشنبیرانی گه‌له‌كه‌مان له‌لایه‌ن گشت ده‌ستێكی نامۆوه كه دژن به ئازادی، به دیموكراسی، به سه‌ربه‌خۆیی، به كوردایه‌تی.
خه‌ڵكی كورد ده‌بێت زیاتر هۆشیاربێت دژ به‌م تاوانانه.
داوا له رێكخراوه دیمكوكراتیه‌كان ده‌كه‌ین له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا دژ به‌م تاوانه نه‌گریسه بوه‌ستنه‌وه تا ئاشكراكردنی تاوانباران له خۆپیشانداندابن.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كورد نه‌ك هی حیزبه‌كان، ده‌بێت زیاتر هه‌وڵ بدات بۆ كۆتایی هێنان به‌و تاوان و ره‌شه‌كوژی و ده‌ستدرێژیانه‌ی دژ به رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت و هه‌وڵی ئاشكراكردنی تاوان بارانی ئه‌م تاوانانه بدات.
داواش له‌سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌م تاوانه بێ‌تاوان ده‌رچن كه له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا كراوه و نه‌بنه به‌شێك له‌م تاوانه، هه‌وڵی ته‌واو بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ده‌ست گیركردنی تاوان باران و هه‌موو ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی له پشت ئه‌م تاوانه‌وه‌ن و به‌سزای گه‌لیان بگه‌یه‌نن. جارێكی دیش ئێمه‌ی هاوبیرانی پاسۆك سه‌ره‌خۆشی خۆمان بۆ كه‌س و كاری ئه‌م رۆڵه‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌رده‌بڕین و هه‌مووان هاوبه‌شیی خه‌م و په‌ژاره‌ی ئه‌و كۆسته گه‌وره‌یه ده‌كه‌ین.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ گیانبه‌ختكردووی وشه‌ی كوردی و پێشمه‌رگه‌ی كوردایه‌تی، (سه‌رده‌شت عوسمان) ی كورد.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ گشت گیانبه‌ختكردووانی رێگای ئازادیی كورد و یه‌كگرتنه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
پارتی سۆسیالیستی كورد (پاسۆك)
2010-05-09
www. pasok. eu
