
ژنان و پیاوانی ئازادی خواز و سه‌رجه‌م هێزو لایهنو کۆرو کۆمه‌ڵه کوردیه‌کان ی هۆله‌ندا.
هه‌مووتان گوێبیستی تاوانی نامرۆڤانه‌ی فڕاندن و کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان هه‌ن، تاوانێک که دڵ و هۆشی هه‌موومانی ئازارداو نیه‌تی ڕه‌شی هێزه دژی مرۆڤایتیه‌کان و دژه ئازادیه‌کانی خسته ڕوو. ڕفاندنی خوێندکارێکی 23 ساڵ و به‌ڕۆژی روناک و به‌به‌رچاوی ده‌زگا ئهمنیهکانهوهو خه‌م ساردی حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌موو پاساوێکی ئاشتی و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانی مایه‌پووچ نیشاندا‌و نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو هێمای ئه‌وه‌شی نیشاندا که هێزو لایه‌نێک ده‌ستیان له‌م تاوانه‌دا هه‌بێت.
مێژووی به‌خوێن نوسراوی خه‌ڵکی کوردستان و خه‌باتی، خه‌بات بووه له‌پێناوی ئازادی و مافه‌کانیدا، خه‌بات بووه بۆ ئایندهی باشتری مندالان و کهسو کارمان، سه‌رکوتی ئازادی به سه‌رکوتی ڕۆژنامه‌نوسان و خۆپیشانده‌ران وده‌نگه ئازاده‌کان و تیرۆرکردنیان و هه‌ره‌شه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌و کوته‌ک کاریان هه‌موو سنوریکی تێپه‌راندووه‌و هه‌زاران پرسیار له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم و هیزه ده‌سه‌ڵات داره‌کان دائه‌نیت و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش که‌مترین هه‌نگاوی نه‌ناوه‌و هه‌موو دۆزه‌کان هه‌میشه بێوه‌ڵام ده‌بن و تاو‌انبارانیان به‌نادیاری و شاردراوه‌یی ئه‌هێڵدرێنه‌وه!.
بۆ به‌رگرتن به‌م تاوانه‌و په‌رده‌له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی تاوانباران و ئاشکراکردن و دادگایی کردنیان، نابێت بێده‌نگبین و بهێڵێن بکوژانی سۆرانه‌کان و زهردهشتهکانمان و ئه‌وهێزانه‌ش که له‌تاریکیدا هاوتاوانن بێ‌سزا ده‌ربچن. هاوکار و هاوسۆز له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کانی کوردستان و ده‌ره‌وه‌دا له‌هۆڵه‌نداش ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕین.
له‌ژێر دروشمی بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌بێت بێ‌سزا ده‌رنه‌چن، ناهێڵین ئازادی و مافه‌کانمان پاماڵ بکه‌ن، ده‌نگی خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه هه‌موو ناوه‌نده ناوده‌وڵه‌تیه‌کان وهاوکات و هاوسۆز له‌گه‌ڵ خۆپیشنادهرانی هه‌ولێرو سلیمانی و شارۆچکه‌کانی تردا لههۆڵهندا خۆپیشاندان ئه‌که‌ین.
هه‌ر که‌س و لایه‌نێک ئازاده‌و ده‌توانێت له‌وێ په‌یامی خۆی بگه‌یه‌نێت
کات و شوێنی خۆپیشاندان:
ڕۆژی چوار شه‌مه 12-05-2010
کاتژمێر 13:30 دوانیوه‌ڕۆ
به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراق له دینهاخ
Johan de Wittlaan 16
2517 JR Den Haag
کۆمیته‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ به‌رگری له ئازادی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هۆله‌ندا
په‌یوه‌ندی:
hangau@gmail. com... 0655874755، goranrashid@hotmail. com... 0642791317.، info@rozatravel. com، ، ، ، 0646144439
0646144439، ، ، ، hamaxafoer@yahoo. com.. 0681484938..
