
به ناوی ده‌سته‌ی هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری هانۆڤه‌ر / ئه‌ڵمانیا و سه‌رجه‌م گۆڕانخوازانی ده‌ڤه‌ره‌که به توندی ڕفاندن و تیرۆرکردنی قوتابی و ڕۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) مه‌حکوم و ڕیسوا ده‌که‌ین.
له‌لایه‌ک هاوخه‌می بنه‌ماڵه و که‌س و کار و هاوڕێیانی جوانه‌مه‌رگین له‌لایه‌کی تر ئه‌م کرده‌وه به‌ربه‌ریه‌و قێزه‌ونه به هه‌وڵێکی ترسنۆکی بێ ئاکام له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین.
جارێکی تر له به‌رچاوی به‌رپرسان و هێزی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژنامه‌نوسێکی گه‌نج ده‌ڕفرێندرێت و تیرۆر ده‌کرێت که ئه‌رکی سه‌رشانیانه ژیان و ئاسوده‌یی هاوڵاتیان و سه‌روساماڵیان بپارێزن. به دوا نه‌چون و ئاشکرا نه‌کردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تیرۆر‌و توند‌و تیژیه‌ی به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه‌نوسان ده‌کرێت، که‌مته‌رخه‌می ئه‌م به‌رپرسانه ده‌رده‌خات و زه‌نگێکی زۆر ترسناکه بۆ ده‌مکوتکردنی هه‌ر ده‌نگێکی حه‌ق که له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نه‌نوسێ.
داوامان له‌سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیران و قوتابیان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستانه به‌رامبه‌ر ئه‌م کرده‌وانه ڕابوه‌ه‌ستن و بێده‌نگ نه‌بن فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و هێزه باڵاده‌سته‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ران و ڕاکێشیان بکه‌ن بۆ به‌رده‌م دادگا و ئازادی ڕۆژنامه‌وانی به مانا ڕاسته‌قینه‌که‌ی به‌رقه‌رار بکه‌ن.
له کۆتاییشدا ده‌ڵێین تیرۆر‌و تۆقاندن هیچ کاتێک تا سه‌ر نه‌یتوانیوه ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵک کپ بکات، هه‌روه‌ك كاكه سه‌رده‌شتی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م له دوا نامه‌یدا ئاماژه‌ی پێ كردوه، به بێده‌نگ كردنی ئه‌و ووشه‌ی راستی كۆتایی نایه‌ت وهاوڕێكانی دێڕێكی نوێ ده‌نووسنه‌وه. واته بكوژانی شه‌هیده‌كانی قه‌ڵه‌م ده‌بێ له‌و ڕاستییه تێ بگه‌ن كه‌ده‌نگ و ئیراده‌ی گه‌ل زۆر له خواست وبه‌رژه‌وه‌ندیه گه‌نده‌له‌كانی ئه‌وان گه‌وره‌تره ئه‌گه‌ر وابوایه، ده‌بوا دیکتاتۆرانی وه‌ک هیتله‌رو شاوشیسکۆو سه‌دام و... تا ئێستاش حوکم له ده‌ستی خۆیان و تاقمه‌کانیان بوایه.
سه‌ربه‌رزی نه‌مری بۆ شه‌هیدانی به‌رگری کردن له‌حه‌ق و ڕاستی، شه‌رمه‌زاری بۆ دهه‌ستی له‌رزۆک و چه‌په‌ڵۆکی پلان دانه‌رو ئه‌نجامده‌ری ئه‌م کارانه.
هانۆڤه‌ر، 08. 05. 2010
