
بـه‌داخـه‌وه جـارێـکـی تـریـش ده‌سـتـی ڕه‌شـــی تــاوان کــه‌وتــه گــیــانــی کـه‌سـێـکـی دڵـســۆزی نیـشـتـمـان و ڕۆژنـامـه‌وان.. جـارێـکــی تــر تـاوانبـاران بـه‌نـاوی پـاراسـتـنـی ئـاسـایــی نـیـشــتـمـانی چـرایـه‌کـی تـریـان لـه چــرا ڕووناکــیخـوازه‌کـانی ئـه‌م خـاکـه‌یـان وه‌ک ده‌نـگــی چــه‌ندیـن ئــازادی خـواز و دژ بـه‌گـه‌نـده‌ڵـی و دزی کـوژانـده‌وه.
ئـه‌وان وا ئـه‌زانـن کـه ده‌نـگـێـکی لـه‌مجـۆره بـێـده‌نگ بـکـه‌ن ئـه‌وه ده‌نـگـه‌کـانی تـریش کـپ ئـه‌بـن و چـاو ئـه‌پـۆشـن لـه گـه‌نـده‌ڵـی و دزی و ئـه‌و بـه‌ڕه‌ڵایـه‌ی کـه بـه‌چـاو ده‌بـیـنـرێـت و هـه‌مـوو هـاواریـانـه لـه‌ده‌سـتی..
ئـێـمـه وه‌ک ڕۆشـنـبـران و نــوسـه‌ران و شــاعـیران بـه تــونـدی ئـه‌و کـاره نـاڕه‌وایـه ئـیـدانـه ئـه‌کـه‌یـن و بـه‌ڵـێـنـیـش ده‌ده‌یـن کـه هـه‌ریـه‌کـێـکـمـان ئـه‌بـیـنـه سـه‌رده‌شـتـێـک و نـه‌مـردن و نـه‌هـه‌ڕه‌شـه نـه‌مـان تـۆقـێـنـێ تـا بـه‌رانگـاری ئـه‌و گـه‌نـده‌ڵـی و دزانــه بـبـیـنـه‌وه کـه سـه‌روه‌ت و سـامانـی خـه‌ڵـکـی هـه‌ژاریان کـردۆتـه مـڵـکـی خـۆیـان و خـه‌ڵـکی پـێـئـه‌چـه‌وسـێـنـنـه‌وه و ده‌نـگـه ئـازادی خـوازه‌کـانـیش تـیـرۆر ئـه‌کـه‌ن.
ئـێـمـه جـارێـکـی تـر ده‌نـگـی نـاڕه‌زایی ده‌رده‌بـڕیـن و داواده‌کـه‌یـن بـه‌زووتـریـن کـات بـکـوژانـی جـوانـه‌مـه‌رگ بـه‌دادگا بـگـه‌یـه‌نن و ژیـانـی ڕۆژنـامـه‌وان و نـوسـه‌ران و شـاعـیـران بـپـارێـزن.. هه‌روه‌ها لێپرسراوانی (ئاسایش، پۆلیس) ده‌بیت بدرێنه دادگا به هۆی که‌م ته‌رخه می له ئه‌رکه‌کانیان ئه‌مه‌ش ئه‌رکی سه‌رشانی جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم و جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیرانه وه‌زیری ناوه‌خۆو دادیش به‌شیک بێت له‌م لێپرسینه‌وه‌یه. له‌کۆتایدا
بـه‌نـاوی سـتـافـی هـونـه‌رلانـدیـشــه‌وه پـرسـه‌و سـه‌ره‌خـۆشــی خـۆمـان ئـاراسـتـه‌ی بـنـه‌مـاڵـه‌ی جـوانـه‌مـه‌رگ زه‌رده‌شـت ئـه‌کـه‌یـن و خـوا سـه‌بـوریـان بـدات و بـه‌بـه‌هـه‌شـتی بـه‌ریـنی بـگـه‌یـه‌نـێـت..
گروپی هونه‌رلاند بۆ میدیا
08/ 05 / 2010
www. hunerland. com
