
ئێوه هه‌ر كێیه‌ك هه‌ن، هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌كی میری یان حزبیتان هه‌یه، به هه‌موو مانایه‌ك ترسنۆك و بێ‌ویژدان و كه‌رامه‌تن. ئێوه ته‌نها مرۆڤكوژگه‌لێكی نامه‌ردن، سووك و رسوان له نه‌وه‌ی به‌عس و قاعیده‌و نازییه‌كانن. ئێوه نه ژیان، نه مێژوو، نه منداڵ و نه كه‌سوكار و نیشتمان و باوه‌شی گه‌رمی هه‌ژاره‌كان شانازیتان پێ ناكه‌ن... بڕۆن گۆڕی خۆتان به‌ده‌ستی خۆتان هه‌ڵكه‌نن، تازه كار له‌كار ترازا: له هه‌موو شه‌قام و چیا‌و دۆڵ و ده‌شته‌كان و رووبه‌ری رۆژنامه‌و گۆڤار و سایته‌كان و تا ماون نه‌فرتتان لێده‌كرێ.
ئاخر چۆن به فیشه‌ك یان په‌تی خنكاندن، وه‌ڵامی خاوه‌ن قه‌ڵه‌م ده‌ده‌نه‌وه؟!
من كاكه (سه‌رده‌شت) م نه‌بینیوه‌و نه ده‌یناسم و نه وتارێكم خوێندۆته‌وه‌و له‌وانه‌یه له‌به‌ره‌ی نه‌یارانم بێت یا وتارێكی دژ به خۆیشم نووسیبێ. هیچ یه‌ك له‌و خاڵانه گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه تاوانباران له‌پێستی مرۆڤ ده‌رچوون و وه‌ك دڕنده‌یه‌كی بی هه‌ست و سۆز، ئه‌قڵیان له‌ده‌ستدا و له‌گه‌ل ئه‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ترسنۆكانه ره‌فتاریانكردو به‌و كاره قیزه‌وه‌نه رووی خۆیان و ئه‌و لایه‌ن و حزب و گروپه كه له‌پشتیانه‌وه وه‌ستاون، ره‌ش كرد.
ئێوه (سه‌ردشت) تان كوشت، به‌ڵام به به‌رچاوتانه‌وه ده‌بینن چۆن سه‌دان و هه‌زاران (سه‌ردشت) ان لێ په‌یا بووه‌و گاڵته به لوله‌ی چه‌كه‌كانتان ده‌كه‌ن!
ئێوه هه‌ر كێیه‌ك هه‌ن و هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌كتان هه‌بێت، به‌و كرده‌وه چه‌په‌ڵه سه‌لماندتان كه شایه‌نی تف و نه‌عله‌ت و نه‌فره‌تن.
ئێوه هه‌ر كێیه‌ك هه‌ن سوور بزانن ئه‌وه سنگ و فكر‌و عیشق و هیوای ئێمه‌یه كه زۆر به‌رینترو جوانتر‌و پڕ سۆزتره له ئێوه، بۆیه ده‌مانكه‌ن به نیشانه‌ی فیشه‌كه‌كانتان... ئێستا هه‌موومان سه‌ره‌ڕای بیروبۆچوونی جیاوازمان، سه‌رده‌شت ده‌كه‌ین به سمبۆلی ئازادی بیروباوه‌ڕ... سمبۆلی نه‌وه‌ی نوێی رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و رۆشنبیری سه‌ركه‌شی كوردستان...
ئێوه‌ش بڕۆن شانازی به كه‌تن و بێناموسی تیرۆركردن بكه‌ن، به زیندانكردنی نووسه‌رێك له‌سه‌ر تێڕوانین.
ئێوه هه‌ر كێیه‌ك هه‌ن، سه‌رده‌شت براتان بوو و نامه‌ردانه غه‌درتان لێ‌كرد، ده‌بڕۆن له رزێوترین و ترسنۆكترین به‌ری خۆتان بخۆن، ئه‌ی گروبی تیرۆركردنی خاوه‌ن بۆچوونی تر و ئێمه‌ش درێژه ده‌ده‌ین به‌و كارانه كه ئاسۆی ئازادی بیروبۆچوون و دیالۆك و رزگاری ئینسان له كوردستان به‌رفراوانتر ده‌كات!
سه‌لام عه‌بدوڵڵا خانه‌قین 07701929872
