شه‌هید کردنی خوێنکارو ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان مه‌حکوم ده‌که‌ین ... دەستەو نویسەرا هۆرامانی

رۆژی 04. 05. 2010 نووسه‌ر رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، له‌به‌رده‌م کۆلیژی ئاداب له‌ زانکۆی سه‌لاحه‌دین له‌

هه‌ولێر، به‌ دیار چاوی پۆلیس و پاسه‌وانانی کۆلیژ، ده‌رفێنرێت. به‌ناو چه‌ندین بازگه‌ی پۆلیس و ئاسایش، ده‌برێته‌ موسڵ و به‌ ناشرینترین شێوه‌ شه‌هیدی ده‌که‌ن. ئێمه‌ وه‌کو ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هۆرامان، له‌کاتێکدا سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قاره‌مانی شه‌هید سه‌رده‌شت ده‌که‌ین، هیوای سه‌بووری و ئارامیان بۆ ده‌خوازین. له‌هه‌مان کاتیشدا به‌توندی دژی ئه‌م کاره‌ چه‌په‌ڵ و نامرۆڤیه‌ ده‌وه‌ستینه‌وه‌. ڕفاندن و کوشتنی شه‌هید سه‌رده‌شت، تیرۆرکردنی ئازادی ڕاده‌ربرینه‌. ئێمه‌ له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م کاره‌ تیرۆرستیه‌ ده‌که‌ین. له‌ هه‌مان کاتیشدا داوا له‌ حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌ین، که‌ ڵێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ تیرۆریستیه‌ بکه‌ن. پشتگوێخستنی ئه‌م جۆره‌ تاوانانه‌، ترسێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر بیری ئازاد و ژیانی دیمۆکراسی و مه‌ده‌نی له‌کوردستاندا.

ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هۆرامان

‏07‏/05‏/2010

ئه‌ڵمانیا

 

میوانانی سەر خەت

We have 125 guests and no members online