
پارتی که له (31ی ئابی 96) ه‌وه به یارمه‌تی به‌عس، ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ش و ڕه‌های خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر شاری هه‌ولێردا، ئه‌یه‌وێت هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی که ڕه‌خنه و بێزارییه له کارکرد و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و ملهوڕیان، دامرکێنێته‌وه و سه‌رکوت بکات.
ڕفاندن و تیرۆرکردن و فڕێدانی لاشه‌ی هاوڕێی خۆشه‌ویست (سه‌رده‌شت عوسمان) له (6/5/2010) دا، تاوانێکی تری گه‌وره و وه‌حشیانه‌ی پارتییه له دژی نه‌یارانی خۆی. پارتی بۆ چه‌واشه‌کاری، له‌پێش ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌یاندا، مه‌لا به‌کرێگیراوه‌کانیان هاندا تا له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه فه‌توای کوشتن له دژی ڕه‌خنه‌گران و پێشکه‌وتووخوازان و کۆمۆنیسته‌کان بڵاوبکه‌نه‌وه.
پارتی ملهوڕانه هه‌وڵیداوه و هه‌وڵئه‌دات هه‌موو ده‌نگێکی دژ و ڕه‌خنه‌گر، که نه‌توانێت به پاره بیکڕێت و کۆنترۆڵی بکات، ئه‌وا ئاوا ترسنۆکانه و دڕندانه تیرۆری ئه‌کات.
تیرۆری هاوڕێی ئازیز (سه‌رده‌شت عوسمان) په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی تره له مێژووی پڕ تاوانی بارزانی و حیزبه‌که‌ی، که له ڕێگه‌ی کاری ئاوا تیرۆریستانه‌وه، ئه‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های خۆیان درێژه پێبده‌ن و چینی کرێکار و بێبه‌شانی کۆمه‌ڵگه و به‌ره‌ی پێشکه‌وتووخوازی پێ چاوترسێن بکه‌ن.
سه‌رشۆڕی بۆ ئه‌و ئینسانه بچوکانه‌ی که ئاوا ترسنۆکانه به‌رنامه‌ی تیرۆری نه‌یارانیان داده‌ڕێژن و نه‌مان بۆ ده‌سه‌ڵاتی پڕ جه‌رده‌یی و سه‌رکوت و خۆسه‌پێنیان.
سه‌رده‌شت عوسمانی خۆشه‌ویست، یادت هه‌میشه به‌رز و به‌ڕێزه.
8/5/2010
