
ئێمه وه‌ک لقی هه‌نده‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان نه‌ک هه‌ر دژی ئه‌و کاره قیزه‌ونه‌ین به ڵکو نه‌فره‌ت له ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌که‌ین و خاوه‌نی ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه دڵنیا ئه‌که‌ینه‌وه که هه‌رگیز ناتوانن قه‌ڵه‌مه‌کان کۆت‌و زنجیر بکه‌ن به‌و جۆره تۆقاندنه به‌ڵکو زیاتر ڕقی تۆڵه سه‌ندنه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر زیاد ئه‌کات و وه‌ک گڕکانێک به‌ڕوتاندا ئه‌ته‌قێته‌وه، وه دڵنیاین که ناتوانرێت ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه بشارێته‌وه ئه‌مڕۆبێت یان سبه‌ی بۆ خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌کان ده‌رئه‌که‌وێت و ئه‌وکات ئه‌بێ به هێزو بازوی گه‌ل ملکه‌چی به‌رده‌م دادگای ده‌که‌ن و ڕیسوای هه‌تاهه‌تای ده‌کرێن.
ئێمه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان خه‌باتمان کرد بۆ ڕزگار کردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌ت چینی ڕۆشنبیران و خوێنکاران و نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان که به‌و په‌ڕی ئازادی‌یه‌وه ئه‌سپی خۆیان تاو بده‌ن له مه‌یدانی ئازادی کوردستاندا و به به‌رهه‌مه جوانه‌کانیان خزمه‌تی پرۆسه‌ی دیموکراتی گه‌له‌که‌مان بکه‌ن و له‌گه‌ڵ دونیای پیشکه‌وتوودا هه‌نگاو بنێین.. ئێمه ڕامان وایه بکوژانی کاکه زه‌رده‌شت ئه‌وه‌نده ڕه‌فتاره‌کانیان ناشیرینه له‌ترسی کرده‌وه‌کانیان له‌به‌رده‌م نوسه‌ران و ڕه‌خنه‌گران به کوشتن به‌رگری له خۆیان ده‌که‌ن بۆ شاردنه‌وه‌ی به‌د ڕه‌وشتی‌یه‌کانیان به‌ڵام دڵنیابن به‌و ره‌فتارانه‌تان ئه‌وه‌نده‌ی تر نوقمی زه‌لکاوی خیانه‌ت ئه‌بن.
تۆ شه‌هیدیت و بکوژانیشت خائین
بۆیه جارێکی‌تر نه‌فره‌ت له بکوژانی زه‌رده‌شت و له تۆقێنه‌رانی ڕۆژنامه نوسان.
سه‌لاح حاجی حسێن
لقی هه‌نده‌رانی
کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان
سوید 8/5/2010
